کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوسراوێكى مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە پشتگوێ دەخرێت

Wednesday, 28/07/2010, 12:00


ماوەى زیاتر لەسێ مانگە ناحیەى چوارقورنە كەگەورەترین ناحیەى پارێزگاى سلێمانیە بێ سەرۆكى شارەوانیە نەبوونى سەرۆكى گیروگرفتێكى زۆرى بۆ كاروبارەكانى هاوڵاتیان لەم سنورە دروست كردووە سەرچاوەیەكى بەرپرس بەكوردستان نیوزى ڕاگەیاند كەوا على شێخ محمد ساڵح كەخزمێكى نزیكى جلال تاڵابانى سكرتێرى گشتى یەكێتیە باجى شكستى یەكێتى دا یەكێتى لەچوارقوڕنە هۆكارى شكستى خۆى خستە ئەستۆى ناوبراو ئەگینا ناوبراو ڕابردوویەكى پاكى هەیە و تائێستا هیچ دزى و خواردنى ماڵى هاوڵاتیان لەسەر ئاشكرا نەبووە لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو ڕایگەیاند كەهەریەكە لەمەڵبەندى هەشتى یەكێتى و مەكتەبى ڕێكخستن و مەكتەبى سیاسى یەكێتى پشتگیرى لەگەڕانەوەى على شێخ محمد ساڵح دەكەن بۆ سەرۆكى شارەوانى چوارقورنە بەڵام تائێستا ئەو نوسراوانە نەچونەتە بوارى جێبەجێكردنەوەى ئەگەرى ئەوە هەیە كەسێكى تر لەم پۆستە دابنرێت كەدیوانى چاودێرى دارایى چەندین ڕاپۆرتى لەسەر كاروبارى ئەم كەسە ئامادەكردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە