کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵى داهاتوو شەڕ یان ئاشتیەكى هەمیشەیى لەپێشمانە

Friday, 07/01/2011, 12:00


 لەمیانەى چاوپێكەوتنێكى تەلەڤیزیۆنى ڕۆژتى ڤى زوبێر ئایدار سەرۆكى پێشوترى كۆنگرەى گەلى كوردستان ڕایگەیاند كەساڵى نوێ بۆ كورد ساڵێكى چارەنوسازە شەڕ یان ئاشتیەكى هەمیشەیى چاوەڕوانمان دەكات ئایدار لەبایەخى قسەكانى عبدڵا گول و ئەردۆگانى كەمكردەوە و ڕایگەیاند كە ئەم دوو بەرپرسە دەیانەوێت هەموومان ببینە ئاكەپەیى و بڵێین قوربان ئێمە خاوەنى هیچ كێشەیەك نین ئەو سیاسەتمەدارەى كورد ئەوەشى ڕوون كردەوە كە كورد بۆ هەموو بوارەكانى كراوەیە بۆ ئاشتى بۆ شەڕ زوبێر ئایدار ئەوەشى ووت كە لەڕۆژانى داهاتوو بەشێوەیەكى گشتى كورد دەبێت بێتە سەر شەقامەكان و سیاسەتمەدارەكە زرنگەكەى كورد تیشك دەخاتە سەر خەونە بەدینەهاتووەكانى بەرپرسانى تورك و ئەوەشى ووت كەپێویستە هەركەسێك ئەم ڕاستیە بزانێت كەسەركەوتوو نابن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە