نێچیرڤان بارزانی سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ و که‌س باسی ناکات!!

Sunday, 10/04/2011, 12:00






تیمی نێچیرڤان بارزانی که‌ هێشتا له‌ ناو حکومه‌تدا به‌هێزن، کاری حکومه‌تیان په‌کخستووه‌، تاکو هه‌م بوار بۆ به‌رده‌وامیی گه‌نده‌ڵیه‌کانیان خۆش بکه‌ن و هه‌میش وا نیشان بده‌ن که‌ بێجگه‌ له‌ نێچیرڤان که‌س حکومه‌تی پێ به‌رێوه‌ ناچێت. ئه‌وان به‌ هۆی چه‌ند کۆلکه‌ نووسه‌رێکی وه‌ک تاقمه‌که‌ی رۆژنامه‌ی رووداو له‌وانه‌ش رێبوار که‌ریم وه‌لی و رۆژنامه‌نووسه‌ قه‌له‌مفرۆشه‌کانی دیکه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌م به‌ سه‌رده‌می زێڕین و کابینه‌ی شه‌شه‌میش به‌ ئیفلیج پێناسه‌ بکه‌ن.
ئه‌مانه‌ زۆر چه‌واشه‌کارانه‌ نێچیرڤانیان کردووه‌ به‌ فریشته‌ی خزمه‌تکار و چاکه‌خوازی وڵات. وا باسی ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی سووپه‌رمانی حوکمرانیه‌. له‌کاتێکدا گه‌ر گه‌نده‌لی به‌ واتای ته‌واوی له‌ کوردستاندا هه‌بێت، ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌یه‌ که‌ نێچیرڤان و تاقمه‌که‌ی لێی به‌رپرسیارن، ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ن که‌ له‌ کابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
نێچیرڤان بارزانی له‌به‌ر چاوی میدیاکاندا وتی 4 ملیار دۆلار پاره‌م بۆ کابینه‌ی دوای خۆم به‌جێ هێشتووه‌، که‌چی ده‌رکه‌وت عه‌جزێکی 2 ملیاریی تووشی کابینه‌ی دوای خۆی کردووه‌. ئه‌مه‌ش نه‌زانرا تا د.به‌رهه‌م له‌ په‌رله‌مان باسی کرد. کێ هه‌یه‌ له‌ نێچیرڤان بپرسێت که‌ ئه‌م 4 ملیاره‌ چیی به‌سه‌ر هاتووه؟‌. کێ هه‌یه‌ لێی بپرسێت که‌ ئه‌و عه‌جزه‌ بۆ دروست بووه؟‌. کێ هه‌یه‌ له‌ نێچیرڤان بپرسێت ئه‌و هه‌زاران دۆنمه‌ زه‌ویه‌ بۆ به‌ناوی که‌سانی نزیک له‌وه‌؟ بۆ ئه‌و هه‌موو پرۆژانه‌ له‌ده‌ست کۆمپانیاکانی ئه‌وه‌؟ بۆ فایلی نه‌وت هه‌ر له‌ ده‌ست ئه‌و و له‌ ناو جه‌نتاکه‌ی ئاشتی هه‌ورامیدایه‌؟.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات باسی ناکات، بۆچی رۆژنامه‌ ئازاده‌کان لێی بێده‌نگن؟ بۆچی له‌و رۆژنامه‌ ئه‌هلیانه‌ ناوی نێچیرڤان به‌رده‌وام له‌ گه‌ل وشه‌کانی ریفۆرمیست و مۆدێرن و ئاشتیخواز ....هتد دێت؟. که‌سانی نزیک له‌ نێچیرڤان زۆر هه‌وڵیان داوه‌ به‌ پاره‌ کۆلکه‌ نووسه‌ره‌کان رازی بکه‌ن مه‌دح و سه‌نا بۆ نێچیر بنووسن، هه‌روا زۆر هه‌وڵیان داوه‌ که‌ رۆژنامه‌ ئه‌هلیه‌کان باس له‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانیان نه‌که‌ن، تاراده‌یه‌کی زۆریش سه‌رکه‌وتوو بوونه‌، چونکه‌ هه‌ست به‌ بێده‌نگییه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سوپه‌رگه‌نده‌ڵه‌ ده‌کرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە