کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بـەم بـــارانــە تـــەڕ نــەبــن هــەرگــیــز تــەڕ نــابــن ..!!!!!

Thursday, 31/01/2013, 12:00







لە هەمو وڵاتە پێشکەوتوەکان گەر هەر روداوێک رو دا راستۆخۆ وەزیری ئەو کارە وەک هەڵوێستێک دەسلەکار دەکێشێتەوە . بەڵام لە کوردستانی خۆمان هەر گیز نەمان بینی وەزیرێک دەستلەکار بکێشێتەوە و هیچ وەزیرێک و بەرپرسێک ئەو جورئەتەیان نیە کە دەس لە کورسێکەی هەڵگرێت ..!!

زۆر رونە هۆکارەکەی چیە . هەمومان دەزانین بۆ . بەڵام حەیف هەمومان خۆمانی لێ گێل دەکەین . گەر کەسێک بۆ خزمەتی هاوڵاتی لەسەر کورسی دانشێت ئەوە بە بچوکترین روداو هەڵوێست وەر دەگرێت . بەڵام ئەگەر کەسێک بۆ پارە و بەرژەوەندی شەخسی یان حیزبی لە سەر کورسی بێت ئەوە گوێ بە خەڵکی نادات چی دەبێت و چی دەگوزەرێ لە ناوچەکە ...!!

لەم چەن رۆژەی رابردو شەپۆلێکی باران و لافاو هەریمی کوردستانی گردەوە . و بەو هۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەس داوە و ژنێکش بێ سەرو شوێنە و چەندین خێزان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت لە ترسی لافاو و چەندین ماڵ روخاون بە هوی بارانەوە و چەندین ماڵی تریش ژێر ئاو کەوتن . نەمان بینی بەرپرسێک یان وەزیرێک کە تایبەتە بە سەڵامەت بونی گیانی هاوڵاتی و یان وەزارەتی شارەوانی دەس لەکار بکێشێتەوە وەک هەڵوێست وەرگردن کە کەم تەرخەم بوە لە جێ بەجێ کردنی پرۆژەکانیان بۆ هاوڵاتیان ...

وا ٢٠١٣ و تا ئێستا سادەترین داواکاری هاوڵاتیان بە تەواوی جێ بەجێ نەکراوە . و دەیان روداو ڕو دەدات هیچ کەس و بەرپرسێک خۆی بە کەم تەرخەم نازانێت و هاوڵاتی بێ ئاگاش بە وەشەکانیان کە رۆژانە لە راگەیاندنەکان بە بیستراو و بینراو هەڵدەخەڵەتێن ..

کوردستانەکەمان هیچ کات نابێتە کوردستانێکی پێش کەوتو گەر هاوڵاتی لە وەزیر و بەرپرسان نەپرسێتەوە و هیچ کات بەرپرسانیش واز لە گەندەڵی و کەم تەرخەمی و پشتگوێ خستنی داواکاری هاوڵاتیان ناهێنن گەر هاوڵاتی بێ دەنگ بێت وەک ئەوەی ێێستا رو ئەدا .....!!!

هەمومان بە تاسەوە چاوەڕێی ئەو ساتە وەختە دەکەین کە ببیستین کە بەرپرسێک دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە بەهوی کەم تەرخەمی لە کارەکەی ..

لە ئێستادا پێشکەوتن و دوا کەوتن لە ژێر دەستی خۆمانە .

١- هەڵبژاردنی (پێشکەوتن)
کاتێک پێش دەکەوین هەمومان بە ئاگابین لە روداوەکان و هەر کەس و خاوەن هەڵوێست بێت بەرامبەر کاربەدەستانی وڵات ..

٢- هەڵبژاردنی (دواکەوتن)
کاتێک دەبی کە هاوڵاتی لە روداوەکان خاوەن هەڵوێست نابێ و هەر روداوێک رو بدات خۆی لێ وەلا بکات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە