جیاوازی نێوان ئێمە و ئەوان !!
Wednesday, 05/06/2013, 12:00
جیاوازی ئێمەو و ئەوان زۆرە
ئێمە ملەتێکین کە باورمان بە حیزبی بونی دەسەڵاتە
ئەوان ملەتێکن کە باوڕ یان بە حیزب نیە
ئیمە ملەتێکین گەورەکان هەڵە بکەن چەپڵەیان بۆ لێ ئەدەین
ئەوان ملەتێکن گەورەکانیان هەڵە بکەن هەرا ئەنێنەوە !
ئیمە ملەتێکین گەورەکان چەنێ دزیمان لێ کەن بێ دەنگ ئەبین
ئەوان ملەتێکن گەر دزیان لێ بکرێت سیستمی خۆیان ئەگۆڕن !
ئیمە ملەتێکین چەن کەسێک لە خێڵێک پێشڕەویمانە
ئەوان ملەتێکن خێڵو عەشرەتیان نیە !
ئیمە ملەتێکین بە قوتابخانەیەک یان بە کارتێک هەڵدەخەڵەتێین
ئەوان ملەتێکن لە مافی خۆیان سازش ناکەن !
ئیمە ملەتێکین لە کاتی دەنگدان بە کارەبای ٢٤ هەڵدەخەڵەتێین
ئەوان ملەتێکن لە هیچ کات رازی نین بە بڕینی کارەبا ؟
ئیمە ملەتێکین لە دژایەتی حیزبی دەنگ ئەدەین
ئەوان ملەتێکن سێری باشەکان ئەکان
ئیمە ملەتێکین کەسێکمان خۆش ئەوێت جا باش بێت یان خراپ
ئەوان ملەتێکن تەنها بە دوای باشەکان ئەگەرێن !
ئیمە ملەتێکین بە سەرکردەکانمان ناڵێن هەڵەیت
ئەوان ملەتێکن گەر هەڵە بکات سەرکردەکانیان دەری ئەکەن !
ئیمە ملەتێکین سەردەش عوسمان ئەکوژین
ئەوان ملەتێکن رێز لە سەردەشتەکان ئەگرن !
ئیمە ملەتێکین هێندە بودجە ئەدرێتە حیزب نادرێتە کەرتی پەروەردە
ئەوان ملەتێکن بودجەیان نەخستۆتە ژێر دەستی حیزب !
ئیمە ملەتێکین ئەگەر رەخنە بگریت بێ سەرو و شوێن ئەبی
ئەوان ملەتێکن باوەشیان بۆ رەخنە کراوەیە !
ئیمە ملەتێکین بە پێچەوانەی یاسا کار ئەکەین
ئەوان ملەتێکن کار بە یاسا ئەکەن !
ئیمە ملەتێکین دەستورمان کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر نیە
ئەوان ملەتێکن بە پێی زۆرینە دەستوریان دارشتە !
ئیمە ملەتێکین بە شەریش کورسی جێناهێڵین
ئەوان ملەتێکن گەر گەل نەیانی ویست واز لە کورسی دێنن
ئیمە ملەتێکین یەک یەک پێشەوامانە ئەوە چەن ساڵێکە
ئەوان ملەتێکن هەر جار و کەسێکە !
ئیمە ملەتێکین بیرو و باوەڕی یەک لایەن کاری پێ ئەکرێت بەسەرمان
ئەوان ملەتێکن هەمو لایەنەکان بیرو و باوەریان دارشتە سەر گەل
ئیمە ملەتێکین زەبەلاح ترین بودجەمان هەیە و بیچوک ترین بیرۆکەمان هەیە بو دارشتنی
ئەوان ملەتێکن کەمترین بودجەیان هەیە و کەورەترین بیرۆکەیان هەیە بو دارشتنی !
لە سەروی هەمویەوە ئێمە ژێرمان هەموی نەوتە .. ئەوان بێ نەوتن !
ئەرە ئەوە بۆ ئێمە واین ؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست