كەرنەڤاڵی یادی عیرفان زەنگەنە بەرێوەدەچێت
Saturday, 26/06/2010, 12:00
بریار وایە دەم ژمێر 10:30 خولەكی سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەمە 28/6/2010 لە هۆڵی پێشەوای هەولێر بە بەشدارى و ئامادەبوونی سەرجەم چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگَەی كوردەواری و دام و دەزگا نێودەوڵەتی و سەرجەم دەزگا راگەیاندنەكان و بە بەشدارى هونەرمەند و رۆشنبیرانی هەر چوار پارچەی كوردستان و دەروەی كوردستان لەم یادە شكۆمەندە بەشدار دەبن، لەم بارەیەوە سەفین ساڵح ئەندامی كارای كۆمیتەى سەرپەرشتی كەرنەڤاڵی چلەی ماڵئاوایی لە (عیرفان زەنگەنە)ی هەمیشە لە یاد وتى" بەر لە هەموو شتێك سەری رێز و نەوازش بۆ گڵكۆی پیرۆزی (عیرفان زەنگەنە) هەمیشە لە یاد دانەوێینین، دواى ئەوەى لە بەروارى 22/5/2010 گیانى پاكی بەخشیە كوردستان، بەم بۆنەیەوە وەك و وەفایەك كە شایستەی مەزنیەتی و گەورەیی ئەم مرۆڤە گەورەیە بە پێویستمان زانی وەك ئەركێكی سەرشانمان لە كەرنەڤاڵێكی بێ وێنەی هونەرى دا هەموومان لە هۆڵی پێشەوای هەولێر بەشدار بین لە ئەنجامدانی كردنی كەرنەڤاڵێكی پر لە رەنگ كە تێیدا جگە لە فیلمێكی دۆكۆمێنتەرى كە لە لایان بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما ئامادەكراوە و هەروەها كۆڕاڵێك كە تێیدا 100هونەرمەندی گۆرانی بێژ لە هەر چوار پارچەی كوردستان و دەروەی كوردستان بە یەك هەناسە گوزارشت لە جوانییەكانی ئەم مرۆڤە مەزنە دەكەن و هەروەها چەندین كەسایەتی لە بوارى جیا جیا خەڵاتی رێزلێنانی هونەرى(عیرفان زەنگەنە) بۆ داهێنانی هونەرى پێ دەبەخشرێت. جێگاى ئاماژە پێدانە (عیرفان زەنگەنە)هەمیشە لە یاد توانی لە ماوەی چەندین ساڵدا مێژوویەكی پر لە سەروەری بۆ كلتور و هونەر و جوانی لە كوردستاندا دروست بكات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست