خوێندنگەی شەهید جەباریش بەناوی منداڵپارێزەوە گەندەڵی دەكات
Monday, 17/10/2011, 12:00
دواناوەندی شەهید جەباری نمونەیی سەر بە ریكخراوی مندالپاریزی كوردستانە كە دادە هیرۆ خان بەرێوەی دەبات . هەر وەك پێشتر و ئەمساڵیش لە پۆلی یەكەمەوە بە تاقیكردنەوەی تایبەتی خوێندكارەكان وەردەگیرێن و بۆ چەند ساڵێكە هەر خوێنكارەو 150 هەزار دیناریان لێوەردەگیرا ،بەڵام بێ ئەوەی هۆكاری خەرجكردنەكەی دەستنیشان بكەن ئیمساڵ كتوپر كردیان بە 300هەزار دینار بۆ سەرجەم خوێندكاران لە پۆلی یەكەمەوە تاوەكو شەشەم، بەیەكەم و دووەم و سێیەمی پولەكانیشەوە كە ساڵان پاداشت دەكران وپارەكەیان لێوەرنەگیرا ، ئەم بریارە راستەخۆ لەلایەن خوێندنگاكەوە دراوە بێ ئەوەی بڵێن ئەو پارەیە لە چی خەرج دەكرێت ، پێویستە بۆ باوك و دایكان روونی بكەنەوە كە ئەو پارەیەی بۆ خوێندنی منداڵەكانیان وەردەگیرێت بۆ چ مەبەستێك سەرف دەكرێت ، كۆی گشتی پارەكە دەگاتە نزیكە 80 ملیۆن دینار ئەمە جگە لە پارەی حانوت و بەم شێوەیەش كۆی گشتی دەگاتە نزیكە 110 ملیۆن، وەك باسیش دەكرێت پرسیار لە بەرێوەبەری خوێندنگاكەش كراوە باسی لەوە كردووە كە پارەكە دەدرێتە رێكخراوی منداڵپارێز و ئەوان دەزانن (بەرێوەبەرەكەش بە شەهادەی دبلۆمەوە ئەم دواناوەندیە بەرێوەدەبات كە بە دەر لە یاسای پەروەردەیە و دەبێت بەكالۆریۆسی هەبێت) لەبەر ئەوەی یەكێتیە و هیچیتر. تەنانەت بۆ جلەكانی خویندكارانیش هەر یەكەو 79 هەزار دیانر وەرگیراوە و بۆ ئەوەی بڵێن منداڵپارێز كڕیوێتی ئارمی ئەو رێكخراوە دراوە بە خوێندكاران و وتویانە دەبێت بە جلەكانیانەوە هەڵبواسرێت ،ئەمەش پاش رێككەوتنی ژێربەژێر لە گەل كۆمپانیایەكی توركی بۆ هێنانی ئەو جلانە لە چین و شیرینی خواردنەكەی،ئەگەر گەندەڵی بگاتە قوتابخانەكانیش دەبێت فاتحە بۆ كوردستان بخوێنیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست