كاتی ئەوە هاتووە ناوی دزو گەندەڵەكان ئاشكرا بكەین
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
من هەوڵ ئەدەم لەم ماڵپەڕە بەڕێزەوە كە تەنها سەرچاوەی ڕاستیەكانە بتوانم زانیاری لەسەر دزو گەندەڵكاران بخەمە ڕوو سەرەتا باسی گەندەڵترین كەس وەزیری پیشمەرگە (شێخ جەعفەر)ی داوێن پیس بۆ دەخەمە ڕوو ئەم كەسە یەكێكە لەدزەكانی یەكێتی كە جەلال تاڵەبانی گۆشی كردووە بە دزی دەیان كەسی وەك و من كە موچە بڕاوە لەلایەن ئەم گەندەڵەوە ئەیەوێت بماندات بە دادگا لەبەر ئەوەی دەنگمان بە گۆڕان داوە پێمان ڕەوا نابینێت ئەو موچەیەی كە بەرهەمی ماندوو بونی خۆمان و كەس و كارە شەهیدەكەمانە وەریبگرین؟گرنگ نییە مووچەكەمان دەبڕێت ئێمە شانازی بەو موچە بڕانە دەكەین لەبەر ئەوەی دژی ئەم داوێن پیسانە ... ئەم قەسرەی كە لە خوارەوە دەیبینن لە ڕاپەڕین لە ناو 30 دۆنم زەویدا دروسكراوە 4 نهۆمە سیاجی زەویەكە بە بلۆك دروستكراوە دوو جار ڕووخێنراوەو دروستكراوەتەوە كە لە 18 چین پێك دێت بەس ئەم دیوارە بلۆكەكەی بەشی 100 خانوو دەكات بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالەكان . با بێینە سەر قەسرەكە باوەڕتان هەبێت دیكتاتۆرترین سەرۆكی گەورەترین دەوڵەت دنیا ئەم قەسرەی نییە ئاخر بەچی كردی ؟ ئەگەر بە دزی نەبێت خۆ ناشێ بڵێت بە پارەی پاشەكەتی باوكم لە ئاوای حەمەی كەرەم كە ئپَستا هەر بە زۆرە ملێ گۆڕیویانە بە ئاوایی شێخ مستەفا وەیان بڵێت بە قازانجی ئەو قیرەی بە سەقەتی لە ناوچەی قەرەداغ و ئاوایی حەمەی كەرەم بەدوو قات كراوە هەر خۆتان وەك نێرە بێ...؟ئەیكەن لە ڕێی كۆنپانیاكەتانەوە شێخ زاهیری دەڵاڵ و كۆنە مخابەرات جێ بە جێی دەكات. خوێنەری بەڕێز با بێینەوە سەر بابەتەكەی خۆمان ئەم قەسرە بچكۆلانەیەی شێخ دروستی كردووە تا ئێستا 650 شەشسەدوو پەنجا دەفتەر دۆلاری تێچووە كە باوكی لە ئاوایی حەمەی كەرەمەوە بۆی ناردبوو خوێنەری بەڕێز بەس لای خۆتانەوە ئەم مەبلەغە دابەش بكە بزانە بەشی چەند بنەماڵەی شەهیدوو ئەنفال دەكات ئا ئەمە دزی نییە؟ ئێمەی نان بڕاوەكان بە گونی كاكە شێخەوە گرنگ نیە با كاكە شێخ مووچەكەمان ببڕێت ئێمە سەر بەرزین بەم كارە كە موچەمان بڕاوە وە شانازیشی پێوە دەكەین كە پێمان دەڵێن موچە بڕاوەكان چونكە كۆتایی هێنانە بە گەندەڵ و دزەكان با ئەوان بیخۆن گەردنیان ئازا نەبێت . بەعس چی كرد؟ خۆ بەقەد ئەمان زاڵم نەبوو چی لێ بەسەرهات چانسی ئەمانیش هەمان چانسی حیزبی بەعسە فەرقی چییە ئەوان ماڵیان وێران دەكرد ئەمانیش بە هەمان شێوە بەڵام لە شتێكدا جیاواز بوون حیزبی یەعس كە پێشمەرگەیەك شەهید دەبوو وازیان دەهێنا لە كەس و كارەكەی بەڵام ئەمان بە پێچەوانەوە ئەو كات ئەخولانەوە بە چوار دەوری خێزانەكەی یان خوشكی یان دایكی .؟خۆ لەبەر ئەوە نا كە شەهیدەكە هاوڕێییان بووە. لەبەر ئەوەی فرسەت بێنن چاو ترسێنیان بكەن و تووشی كاریبەد ڕەوشتیان بكەن ئائەمانەن سەركردەو هاوڕێی شەهیدەكان كە ئەمە تەنها یەك نموونە لەوكەسانە كەئەویش (شێخ جەعفەر)ە من داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم هاوكاری كاكە شێخ بكەن بۆ تەواو كردنی قەسرەكەی لە ڕاپەڕین ! توخوا زۆر گوناهە با تەواو بێت و فریای شەوە سورەكانی بخات.ئەوەتا پارەی لێ بڕاوە بۆیە ناوی كچەكانی لە وەزارەتی دیفاع دامەزراندووە بە(ن .ز.) بە بێئەوەی دەوام بكەن موچەكانیان لە قەسرەكدا سەرف دەكات تۆ بڵێی وابێ!!! وەیان تەندەرەكانی وەزارەت تەنهاتووخوا بەس بۆ كوڕە تاقانەكەی (نەقیب نۆزان جەعفەر مستەفا) بە قودرەتی قادر بەس بۆ ئەم دەرئەچێت بۆ نموونە یەك تەندەری بۆ دەرچووبۆ كڕینی (5000000) پێنج ملیۆن فیشەك لەمەشا دزی و قازانجەكەی بەجێ دەهێڵین بۆ خوینەران خۆتان زەرب و تەقسیم یكەن . خوێنەرانی بەڕێز ببورن كەسەرتان دەیەشێنم ئەوەندە ویژدانی ئێمەی كەس و كاری شەهیدان ئازار دراوە بۆیە لە دوای ئەم نوسینە ىناوی هەموو ئەو دزانەتان بۆ بڵاو دەكەینەوە بۆ ئەوەی باش بیاناسن ڕسوایان بكەن .
تێبینی : بەس لە ناو سلێمانیدا ئەم خانوو ڤێلا و قەسرانەی هەیە بێجگ لە باخ و كۆمپانیاو بەنزینخانەو سەدان دۆنم زەوی.
1 ڤێلایەك لە گەڕكی فیرعەونیەكان.
2 خانوویەك لە گەڕكی ئاشتی.
3 خانوویەك لە گەڕەكی بەختیاری كۆن .
4 خانوویەك لە گەڕەكی ڕزگاری.
5 قەسری سەری سپی لە ڕاپەرین....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست