لە ماڵى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر تەنها قەلمەمى كەسكە هەیە
Tuesday, 12/10/2010, 12:00
دواى ململانێەكى زۆرى لەگەل وەزارەتى خوێندنى باڵا لە كۆتاییدا راگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر(د . مدحت سلیمان) بەزى وە نەیتوانى لە پۆستەكى بمێنێتەوە . لە رۆژى 10 /10 / 2010 كاتژمێر 10 ى بەیانى بەرێزیان لەگەل مامۆستا و فەرمانبەرانى پەیمانگا كۆبۆوە بەمەبەستى خواحافیزى و گەردەن ئازایى .
باسى چالاكیەكانى خۆى دەكرد و هەمان قسەكانى دووبارە دەكردەوە كە لە رۆژی 1/10 /2010 لە رۆژنامەى (ئەمرۆى زانكۆ) دا بۆیان بلاو كردبۆوە ,لەگەل هەندێ بابەتى تر كە لە رۆژنامەكە دا باسى نەكردبوو وەك ئەوەى بەرێزیان دەیگووت ((من هیچ قرارێكى فەردیم نەداوە وە لە هەموو شتێك پرسم بە ئەندامانى ئەنجومەنى پەیمانگا كردووە , هەتا بە هاوەڵ زاواكەشم دەڵیم دوو فكر و نیو باشترە لە یەك فكر و بیر)) . كام ئەنجومەن ؟؟ سەرۆك بەشى (كارگێرى یاسا) ست هدى (هاوسەرى بەرێز دلشاد شهاب كە ئەندام پەرلەمانى كوردستانە) چوار ساڵە قوتابى دكتۆرایە تا كۆتایى ساڵ لە هیچ كۆبونەوەیەك ئامادە نەدەبوو .
راگرى بەرێز ئایا كە هاوسەرى بەرێز احمد كانى كەناوى(ست لبنى) یە نقلت كرد بۆ كۆلێژى تەكنیكى كە قوتابى دكتۆرایە وە پسپۆریەكەى كشتوكاڵە پرس و راى سەرۆك بەش وە ئەندامانى ئەنجومەنى پەیمانگا وەرگرت ؟؟؟ئەوە تەنها لەبەر ئەوە بوو بریار بوو بەشە كشتوكاڵیەكانى پەیمانگا بگوازرێنەوە بۆ شارۆچكەى خەبات وە دەبێت بەرێزیان دەوامى تەنها لە ناو شارى هەولێر بێت , خۆت ئاغاكەت نازانن ئەم پسپۆریە لە كۆلێژى تەكنیكى نیە ؟؟؟؟.نەخێر ئەویان هیچ مانگێك 29 رۆژ دەوامى نەكردووە لە دەستەى فێركردنى تەكنیكى وە هەر خەریكى سەفەرى دەرەوە بووە , وە جەنابیشت تەنها گرنگیت بە نەخواردنى جگەرە دەدا وە بەس .
بەرێزتان دەتگوت نزیكەى 6 ساڵە راگرم و زیاتر لە 2000 دوو هەزار دارم چاندوو لە پەیمانگا بەلام هیچ شێوەیەك باسى ئەوت نەكرد كە مانگانە 28 ملێون دینار نسریەت وەردەگرت تا بەم دواییە گەیشتە 39 ملێون, وە جەنابتان لەو پارەیە مانگانە هەر بەشەى 125 هەزار دینارت بۆ دانابوو وە ئەوەى ماوەتەوە تەنها خوا دیزانێت چى بەسەر هاتووە , بەرێز ئایا 2000 دار لەگەل پارەكان بەراورد دەكرێت ؟؟؟ .
بەرێزتان گوتت من نقل دبم ئەرۆمە ئەنجومەنى وەزیران , باشە لە پیشەى مامۆستایى پاك تر رێك تر هەیە ؟؟؟ بۆ بەرێزتان وەكو مامۆستایانى تر لە پەیمانگا خزمەت ناكەى ؟؟ وە ئەگەر وانە وتنەوەت پێ زەحمەتە لەبەر بروانامەكەت ؟؟؟ خۆ ئەگەر پسولەى خۆراكت نقل بكەیت بچیتەوە كركوك (كە جێگاى باوك و باپیرانتە) , ئەوا لە هەموویان چاكتر و پیرۆز ترە وە مادەى 140 یش بە هێز تر دەبێت . بەڵام بۆ ناچیتەوە ؟؟؟
جەنابت نەك خۆت ناچیتەوە كركوك بگرە كركوكى تریشت دەهێنا هەولێر دات دەمەزراندن . دیارە بەرێزتان دەیەوێ (خلفى جبهە) بە هێز بكات .
لە درێژەى قسەكانى راگرى گوتى لە ماڵەكەم لە قەلەمى كەسك (سەوز) زیاتر هیچى لێ نیە . ئەمە لە هەموویان سەیر ترە , وە زۆر لە قسەكانى كورەكانى سدامى دەچوو چونكە ئەوانیش دەیان گووت باوكمان تەنها یەك قات جلى هەیە ؟؟؟؟؟
هەروەها گوتت لە كوردستان پۆست لەسەریان نوسیوم . بەلام دەتویست بابەتەكە بشێوێنى وە نازانیت ئەو بابەتانە هەر هەموو مامۆستایان دەخوێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست