کێشه نهێنیه شاردراوه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی پارتی
Monday, 18/05/2009, 12:00
دوای پرۆسه‌ی ڕزگار کردنی عێراق له لایه‌ن سوپای ئه‌مریکاوه ، که مانگی 4 ی 2003 ده‌کات ، جه‌وهه‌ر نامیق سالم به ویست و ئاره‌زووی خۆی ده‌ستی له‌پۆستی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیمکراتی کوردستان کێشایه‌وه ،یه‌کێك له هۆکاره‌کان ئه‌وه بوو که پارتی وه‌کو حیزب به ته‌واوه‌تی لایداوه له په‌یڕه‌وو پڕۆگرام ، ئاسایی ترین پرنسیپه‌کانی حیزبایه‌تی و کوردانه‌ی پێوه نه‌ماوه‌و ، ئاستی نزمی حیزبه‌که‌ی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که ململانێ له گه‌ڵ یه‌کێتیدا ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌که ئه‌ندامانی پارتی زیاد بکه‌ن ، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ڕابوردوو ، نه‌ك به ته‌نها پارتی بگره یه‌کیتیش به‌هه‌مان شێوه ڕه‌فتاری ده‌کرد ، هه‌رچی کۆنه جاش وبه‌عسی و پیاو خراپه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس هه‌بوون کرانه ئه‌ندامی حیزب و هه‌ندێکیش له‌وانه پله‌یان پێدرا ، که‌سانێکی زۆری ڕه‌وشت نزم که‌وتنه ناو ده‌زگاکانی یه‌کێتی و پارتیه‌وه ، بیر کردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق زۆر جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که پارتی ده‌ینێت ، هاوکات بۆچونه‌کانی جه‌وهه‌ر نامیق له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی نه‌بوو له بۆ چونه ناوه‌وه‌یان بۆ ناو که‌رکوك به‌و شێوه‌یه‌ی که مل ملانێی یه‌کتر ده‌که‌ن و ملی یه‌کتر ده‌شکێنن نه‌ك ده‌یانه‌وێ که‌رکوك ڕزگار بکه‌ن ، یه‌کێتی و پارتی بۆ تاڵانی چونه ناو که‌رکوکه‌وه نه‌ك بۆ ڕزگار کردن , دوابه دوای ئه‌و تاڵانکاری و ماڵی کورد وێرانکردنه که‌وتنه مل ملانێیه‌کی ناشه‌ریفانه‌ی یه‌کتری که واقیعه‌که‌ی ئه‌م ئاقاره تاڵ و قێزه‌به‌ره‌ی ئێستای لێکه‌وته‌وه ، ئه‌وه‌ی به‌های پیرۆزی کوردایه‌تی هه‌یه له باوه‌ڕیاندا نه‌ماوه ، جه‌وهه‌ر نامیق له‌و کاته‌دا نه‌یتوانی چیتر ئه‌و غه‌درو واقیعه تاڵه وه‌ربگرێ ، نه‌ك ته‌نها له‌ئه‌ندامانی به‌رزی پارتی بگره له خودی مه‌سعود بارزانیش .
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هینانه‌وه‌یه پاش سه‌قام گیر بوون و دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا ، که به‌یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی پارتی داده‌نرێت ، ڕۆژێك به‌ر له کۆبوونه‌وه خودی نێچیرڤان بارزانی به په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی کاك جه‌وهه‌ر ئاگادار ده‌کاته‌وه ، که سبه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌و زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شداریان له‌گه‌ڵ بکات ، نێچیرڤان له‌وه‌ڵامه‌که‌ی کاك جه‌وهه‌ر دوودل ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه پێی ده‌ڵێت خۆم دێم بۆ ماڵه‌وه و پێکه‌وه ده‌چین بۆ کۆبوونه‌وه‌که ، به ناچاری کاك جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵی ده‌ڕوات و ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بێت ، به‌ڵام کاك جه‌وهه‌ر به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نه گفتوو گۆو نه هیچ قسه‌یه‌ک ده‌کات ، به‌بێده‌نگی به‌شی یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌که‌ی ته‌واوکرد له‌گه‌ڵیاندا وبه ئاماده نه‌بوونی له به‌شی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که شوێنه‌که‌ی به جێهێشت ، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی نێچیر ئه‌وه بوو که كاك جه‌وهه‌ر له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ، ئه‌وه‌شیان ده‌زانی که به نه‌مانی ئه‌و له ناو پارتیدا واته‌ی نه‌مانی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی پارتی ، هاوکات ئه‌وه ده‌بێته گورزێکی قورس له پارتی .
پاش ئه‌وه‌ی پارتی بێ‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی کاك جه‌وهه‌ر نامیق ، سه‌رکردایه‌تی پارتی ناچار بوو ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه ، ئه‌وه بوو له مانگی 12/2003 دا ده‌ستیان کرد به هه‌ندێك له گۆڕانکاری له ناو سه‌رکردایه‌تیدا ، به‌گۆڕینی سامی عبد الرحمن له پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه بۆ سکرتێری مه‌کته‌ب سیاسی ، که ئه‌و شوێنه درا به سامی فازیل میران زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو وه به‌شێوه‌یه‌کیش فازیل توڕو بوو تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی فازیل میران به بێ پرس کوردستان به جیبهێلێت و بچێته ئه‌مریکا ،چونکه ئه‌و جێگه‌یه خه‌ونی فازیل میران بوو که ببێته سکرتێری حیزب ، به‌ڵام ئه‌وکات خه‌ونه‌که‌ی نه‌هاته دی ، ئه‌م مانگرتنه‌ی فازیل میرانیش هه‌تا شوباتی 2004 به‌رده‌وام بوو به‌ڵام دیاره (مێائب القوم عند القوم فوائد) پڕاو پڕ به‌سه‌ر هات . ئه‌وه بوو که سامی له 1ی شوباتی 2004 دا تیرۆر کرا ، فازیل میران به‌مه خۆشحاڵ بوو چونکه ئه‌و خه‌ونه‌ی له دێر زه‌مانه‌وه ده‌یبینی خه‌ریکه دێته دی ، چه‌ند سه‌عاتێک دوای ڕوداوه‌که سیداد بارزانی به ته‌له‌فۆنی داوا له فازیل ده‌کات به په‌له له ئه‌مریکاوه بگه‌ڕێته‌وه کوردستان ، هه‌فته‌یه‌ك دوای ڕوداوه‌که ناوی فازیل میران له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پارتی خوێندرایه‌وه که فازیل میران سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیمکراتی کوردستانه ، فازیل خۆی زۆر چاك ئه‌وه‌ی ده‌زانی ئه‌گه‌ر دوور که‌وتنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق و تیرۆکردنی سامی نه‌بوایه ئه‌بوایه به‌و خه‌ونه‌وه بتلایه‌ته‌وه‌و هه‌تا مابوو حه‌ی ئه‌ڵڵا بڵی تابکرێته سکرتێری پارتی ، ڕوداوی 1ی شوبات ته‌نها ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت نه‌بوو بۆ فازیل میران به‌ڵکو که‌سانی وه‌کو(مه‌سعود ساڵه‌یی) و(محموده سور)یشی له ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ناوه‌ندیه‌وه گه‌یانده ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و پلانه‌یان وه‌رگرت ، سه‌رسوڕمان له لایان درووست بوو چونکه به‌خه‌ونیش باوه‌ریان نه‌ده‌کرد ئه‌و کورسیه ببینن .
جه‌وهه‌ر نامیق له مانگی 4 2003 وه ده‌ستی دایه ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کورد ده‌بێت ووریا بێته‌وه له‌وه‌ی که قه‌یرانی سیاسی ئه‌وڕۆی کوردستان و عێراق له چیدایه‌و به چی ده‌گات ، هه‌ر بۆیه ده‌ستی کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسین و ڕاستیه‌ك له ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان ، له نووسینه‌کانیدا ڕاسگۆیانه په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه زه‌به‌لاحانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌یکه‌ن له‌م ڕۆژه ناسکه‌دا ، به تایبه‌ت ده‌ست تێکه‌ڵ کردن و گریبه‌ست و ما‌مه‌ڵه کردنیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌و شێوه خوارو خێچه ، جگه له ووتاری سیاسی جه‌ندین گفتوو گۆی ڕۆژنامه‌وانی و چاوپێکه‌وتنی کردووه له‌گه‌ڵ ڕدیۆو ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کاندا له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، به‌ئاشکرا و بێ په‌رده‌دان به‌سه‌ر هیچدا ڕای خۆی و بۆچوونه سیاسیه‌کانی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر کورددا دێن ، هاوکات باسی له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی گه‌نده‌ڵی کردووه و تیشکی خستۆته سه‌ر هه‌موو ناڕیکیه‌کانی سی‌ستمی سیاسی و ئیداری کوردستان ، دوای ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق له‌به‌ژه‌وه‌ندی کورد ، به پیلانێکی داڕێژراو چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌ب سیاسی له‌وانه (محمد مه‌لا قادر ، مه‌حموده سور، مه‌سعود ساڵه‌یی) هه‌ر یه‌ك به شێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی پێیان درابوو له ڕێگای چاوپیکه‌وتن و سیمناره‌وه که‌وتنه سه‌ر جه‌وهه‌ر نامیق ڕه‌خنه‌یان لێگرت ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما که به هیچ شیوه‌یه‌ك قه‌ناعه‌تی به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌هێنا ، جونکه خه‌ڵک مێژوو ده‌زانن و ئه‌زانن هه‌ڵوێسته‌کانی کاك جه‌وهه‌ر چۆن بووه له کاتی بوونی ده‌سته‌ڵاتیدا ، به‌وه‌ی که کاك جه‌وهه‌ر نامیق ئیستیقاله‌ی له حیزب داوه ، ئه‌م شیوه یاریه‌یان ده‌کرد تاوه‌کو خه‌ڵك چه‌واشه بکه‌ن .
له ڕۆژی 8/4/2009 دا له کۆڕێکی وازاره‌تی ڕۆشنبیری و ده‌زگای مه‌دا فازیل میران زۆر بێهۆشانه که‌وته هێرش کردن بۆ سه‌ر جه‌نابی کاك جه‌وهه‌ر نامیق ، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌رێت ، به‌ڵام به‌ڵگه‌کان له سه‌دا سه‌د وایان پیشان ده‌دا که مه‌به‌ستی کاك جه‌وهه‌ره ، بۆ ڕۆژی دوایی بابه‌ته سیمیناریه‌که‌ی فازیل میران له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات زمان حاڵی پارتی بڵاوکرایه‌وه ، له‌مانه سه‌یر تر دوو ڕۆژ دوای ئه‌و سیمناره خودی مه‌سرور بارزانی به یاوه‌ری فازیل میران و محمدی مه‌لا قادر چونه سه‌ردانی کاك جه‌وهه‌ر نامیق له ماڵی خۆی ، له‌وه‌ش سه‌مه‌ره تر بۆشه‌وێ به‌شێکی زۆری هێرشه‌کانی فازیل میران له سه‌ته‌رلایتی کوردستان په‌خش کرا که چی به کاك جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌وه بووه به‌ڵگه‌یه‌ك و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانیش گوێبیستی قسه هه‌له‌ق و به‌له‌قه‌کانی فازیل میرانی بوون ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وی بڵێین ئه‌مه چی جۆره پلان و وه‌فایه‌که به‌رامبه‌ر سکرتێری پیشووی حیزبه‌که‌یان ده‌یکه‌ن له کاتێکدا ئه‌و هه‌ڵوێست و خه‌بات و ڕۆڵه گرنگانه‌ی ئه‌و هه‌یبووه که‌میان هه‌یانه بووه ؟ له لایه‌ک هێرشی ده‌که‌نه سه‌ر و له‌و لا تره‌وه ده‌جنه ماڵی داوای لێبوردنی لێده‌که‌ن و دوای لێبوردنه‌که‌ش هه‌مان قسه ناره‌واکان په‌خش ده‌که‌ن ، من ده‌ڵێم یان پارتی خۆی گێله یان خۆی گێل ده‌کات ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به ووردی بڕواننه ئه‌و وورده‌کاری و پلانانه له‌وه تێده‌گات ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر كاک جه‌وهه‌ر نامیق ده‌کرێت له کوێوه هاتووه و چۆن هه‌ڵقوڵاوه ، جه‌مسه‌ره‌که‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك سه‌رچاوه ، ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێت که جی مه‌به‌ستێکیش له پشتیه‌وه‌یه‌تی ، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان جێدێڵین ... پێم خۆشه هه‌ندێك له ناماقوڵیه‌کانی فازیل میرانی باس بکه‌م که ده‌ڵێت (ئێمه فایلی ئه‌و که‌سانه‌مان لایه که بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ له‌گه‌ڵمان بوون له ده‌سته‌ڵاتدا ، به‌ڵام ئیمڕۆ به‌م ده‌سته‌ڵاته ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵ) کاتی که گوێبیستی ئه‌م قسه‌یه‌ی فازیل میران ده‌بیت بێ لێکدانه‌وه له‌وه تێده‌گه‌یت که مه‌به‌ستی جه‌وهه‌ر نامیقه ، هه‌رچه‌ند خۆی مه‌به‌ستم فازیل میرانه له چه‌ند شوینێکی جیا جیا گوتویه‌تی من مه‌به‌ستم جه‌وهه‌ر نامیق نه‌بووه ، بگره مه‌به‌ستم (نه‌وشیروان مسته‌فاو عووسمان بانیمارانی) بووه دیاره ئه‌م پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌ی میرانی هۆکارێکی تری له دواوه‌یه ، ئه‌گه‌ر باس له فایلی فازیل بکه‌ین ده‌بێت باس له شه‌ڕواڵ پیسی و فه‌سادیه‌کانی بکه‌ین ، ده‌بێت باس له تۆران و ئینقیلابه‌کانی بکه‌ین ، ڕه‌نگه له‌م کاته‌شدا پێویست نه‌کات په‌رده له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سرورو یاوه‌ره‌کانی بکه‌ین ، بۆ مه‌سه‌له‌ی فایلیش کاک جه‌وهه‌ر له چاوپێکه‌وتنێکیدا ده‌ڵێت (زۆر دڵنیام له فایلی ڕابوردوو ئێستای خۆم) و زۆر بوێرانه له هه‌مان چاوپێکه‌وتندا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت جه‌وهه‌ر فایلداره (ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز) ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ر نامیق زۆر دڵنیا نه‌بیت له‌وه‌ی که فایلی بێگه‌رده چۆن ئاوا جه‌ربه‌زانه داده‌به‌زێت چونکه
1- جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ك فازیل میران ژنی خه‌ڵکی داگیر نه‌کردووه ، به دوای ئه‌وه‌ش هه‌ستێت به کوستنی مێردی ئه‌و ژنه‌ی که داگیری کردووه
2- جه‌وهه‌ر نامیق وه‌کو فازیل میران نه‌بووه به شه‌ریکی بازرگانی تاوانبار‌و ئه‌نفالچیه‌کی خۆفرۆشی وه‌کو (له‌زگین هه‌مزانی) کۆنه سه‌ره‌ك جاش
3- جه‌وهه‌ر نامیق له کاتی دامه‌زراندن و هینانی به‌عسیه‌کان بۆ ناو پارتی نارازی بوو ، به‌ڵام فازیل میران ئه‌و کاته‌ی که وه‌زیری ناخۆی ئیداره‌ی هه‌ولێر بوو ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌فسه‌ری پله داری به‌عس و موخابه‌راتی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی کاره بازرگانی ناو موسڵی به باشی به ڕێوه بڕوات ، دوای ئاشکرا بوونیان ئه‌وه بوو به بڕیارێکی مه‌سعود بارزانی هه‌موویان ده‌رکران ، جه‌وهه‌ر نامیق له‌م شێوه گه‌نده‌ڵیانه‌ی نه‌کردووه له کاره ئیداریه‌کانیدا
4- کاتێك جه‌وهه‌ر نامیق سکرتێری مه‌کته‌ب سیاسی بوو ده‌رگاکانی حیزب به‌م شیوه‌یه‌ی ئێستا ده‌یبینین به‌ڕه‌ڵلا نه‌بوو ، بۆ وه‌رگرتنی کۆنه به‌عسی و جاش و به‌رگری کردن له پیاو کوژو تاوانبار له‌م کاته‌ی ده‌سته‌ڵاتی فازیل میرانیدا ، که نه‌ك ته‌نها مه‌کته‌بی خۆی بگره گشت مه‌کته‌بی لق و ناوچه‌و ڕێکخراه‌کانیشی فێری فه‌سادی و گه‌نده‌ڵی کردووه ، فازیل میران تاوانبارێکی مێژوویی دامه‌زرێنه‌ری دوو کچه فه‌سادی کورد (دره‌خشان حمه فراج و ئه‌حلام ئه‌سعه‌ده) ه که ئێستا نوێنه‌ری پارتین له په‌رله‌مانی عێراق
5- جه‌وهه‌ر نامیق وه‌کو فازیل خاوه‌نی ده‌یان ڤیلاو مه‌زره‌عه‌و کۆمپانیا نییه و له سایه‌ی پله‌و پایه‌یه‌وه نه‌بۆته ملیاردێ‌رو به‌ناوبانگ ترین بازرگانی کوردستان و ده‌ره‌وه
6- جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ك فازیل خاوه‌نی ئاشکراو نهێنی نییه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ئافره‌تێکی ڕه‌وشت نزم ، به‌هۆی ده‌سته‌ڵاتیشه‌وه وه‌کو فازیل کورسی به‌کار نه‌هێناوه بۆ داوێن پیسی
7- جه‌وهه‌ر نامیق شه‌ریکه بازرگان نییه له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ڕه‌سولدا وه‌ک ده‌زانرێت فازیل میران له گه‌ل کۆسره‌ت له رێگای عه‌لی قه‌مبور کام ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر چه‌نده‌ها ساڵه ده‌رخواردی مرۆڤی کورد ده‌ده‌ن..ده‌کرێت بلین: ئه‌نفال وکیمیابارانکردنی کورد ده‌که‌ن به شیوازیکی مۆدرێن
8- هه‌رگیز جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ك فازیل ترسنۆك و سه‌رشۆر نه‌بووه ، هه‌روه‌ك له جه‌وله‌ی شه‌ڕی دووه‌می ناوخۆی پارتی و یه‌کێتیدا ، فازیل میران به‌رپرسێتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێ‌درابوو ، به‌ڵام که‌مته‌رخه‌می تێدا کرد ، مه‌به‌ستم سنوره‌کانی (مه‌لا هۆمه‌ر)و(پیرزین) که بووه هۆی کوژرانی زیاتر له 90 که‌س له یه‌ك شه‌ودا ، ئه‌و کاته پارتی له جه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر یه‌کتی به ته‌نها فازیل میران ده‌ست به‌کار نه‌بوو ، بۆیه دوای ئه‌و هیرشه فایل بۆ ماوه‌یه‌ك تجمید کرا له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتیه‌وه .
له کۆتایدا پرسیار له محمدی ملا قادر‌و مسعود ساڵه‌یی و محموده سوور ده‌که‌م که له لینکی لیده‌ر شییپدا ، مه‌به‌ستم لیستی ئه‌ندام و یه‌ده‌که‌کانی سه‌کردایه‌تی پارتیدا ناویان نییه‌و به بێ پرسی ئه‌ندامانی پارتی ئه‌و کورسیه‌یان به ده‌ست هێناوه . ئه‌مه حاڵی حیزبه‌که‌تانه ، که‌چی هێشتا له دانیشتنه‌کانتان ده‌ڵێن (پارتی هیچ قه‌یرانێکی نییه) وه یان ده‌بێت حیزبێك جه‌ندین سه‌رکرده و کادری پێشکه‌وتووی وه‌ك ((مامۆستا علی عبدوڵاو، جه‌وهه‌ر نامیق و دکتۆر جه‌رجیس و ملازم یونس ڕۆژبه‌یانی و سه‌دان و هه‌زاران کادری پێشکه‌وتووی پارتی ته‌کیونه‌ته‌وه ، ئایا پارتی ئه‌مانه‌ی له بیر چوه‌ته‌وه هه‌ر ده‌ڵێن قه‌یرانمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ی که به‌سه‌ر پارتی هاتوون قه‌یران نه‌بێت ده‌بێت چی قه‌یرانێک بێت لای محمدی ملاقادر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست