کێشه نهێنیه شاردراوه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی پارتی
Monday, 18/05/2009, 12:00
رۆژگار مه‌سیفی
ئه‌گه‌ر به هێواشی پێداچونه‌وه‌یه‌ك به ناو فه‌هرست و مێژووی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی شوڕشگێڕی گه‌له‌که‌ماندا بخشێین ، کۆمه‌ڵێ نهێنی شاره‌وه ئاشکرا ده‌بن ، هاوکات فایل پیسه‌کانی سه‌رده‌می پیشوو ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌بێت ، کورد ووته‌نی سێبه‌ره‌کانی پشت په‌رده وه‌ك خێوێك سه‌رده‌ردێنن و ئه‌و ته‌م و مژه‌ی که به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستانی گرتووه ڕوون ده‌بنه‌وه ، لێره‌وه ده‌توانین بڵێیین کاسانێکی زۆرمان هه‌ن که شۆڕشگێر بوون و له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێك ده‌ستیان له‌کاری سیاسی کێشایه‌وه ، که‌سانێکیش تاوانیان خرایه پاڵ که گوایه فایلدارن ، هه‌ندێکیش له‌وانه‌ی فایلداربوون له پله‌و پایه‌ی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه‌و ، بگره ڕێز‌و پله‌یان باڵاتر بووه ... لێره‌وه کاتی ئه‌وه هاتووه که باس له‌و که‌سانه بکه‌ین که دوور که‌وتونه‌ته‌وه ، هاوکات باس له گرنگی ڕۆڵیان ده‌که‌ین له شۆڕشه‌که‌نی کورددا ، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له سه‌رچاوه‌ی گرنگ و پاش پشتکنین ده‌ستمان که‌وتوون ، پێتان بگه‌یه‌نین تاوه‌کو ئه‌وانه‌ی که شه‌خسیه‌تی خۆیان پاراستووه تاوه‌کو ئیمڕۆ زیاتر بناسرێن و ئاگاداری ئه‌وه بین ئه‌م گه‌مه ناپلیۆنییه به کوێمان ده‌گه‌یه‌نێت . مێژوویه‌ك هه‌یه پیمنا ده‌ڵێت که که‌سانی وه‌کو حورمه‌ت دار وه‌کو کاك جه‌وهه‌ر نامیق بۆ کشایه‌وه له پله‌و پایه‌ی خۆی و چیرۆکه سیاسیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوێ ، کاک جه‌وهه‌ر له‌دوای نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه ، که‌سێك بووه له‌و ڕێبه‌رو دامه‌زرێنه‌ره‌ی سه‌رکردایه‌تی کاتی (قیاده موه‌قه‌ته) ئه‌و کاته‌ی پارتی دیمکراتی کوردستان ، وه‌کو وه‌فاو شه‌هامه‌ت که‌سێك نه‌بووه ، پشت له شۆڕش بکات ، یان دژایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بکات و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی لێك بداته‌وه ، ئه‌و کاته ده‌یان کادری به‌رز میدانیان چۆڵ کردوو تێ‌یان ته‌قاند بۆ هه‌نده‌ران و شه‌ڕی دووژمانی کوردیان به شه‌ڕی خۆتڕێن دانا ، ئه‌وانه ئیمڕۆ ده‌سته‌ڵاتدارن و ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیڵێن و ئیمزای بکه‌ن گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه ، جه‌نابی کاك جه‌وهه‌ر هه‌روه‌ك هه‌میشه که‌سێك بووه له پێشمه‌رگه سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کانی که شان به شانی برا پێشمه‌رگه‌کانی له نێو سه‌نگه‌ردا بووه دژ به دووژمنانی کورد و هه‌رگیز جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی به جێنه‌هێشتووه ، هه‌ر بۆیه لای خه‌لکی بادینان به (سه‌لیم سۆره) یان (سه‌لیم سورانی) ناسراو بووه ، ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر زاری خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کاك جه‌وهه‌ر چی بووه‌و کێ بووه .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی ڕاپه‌ڕینیشدا ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و ئه‌رکی ئه‌و ناوچانه هه‌موو به‌سه‌ر شانی ئه‌وه‌وه بووه ، به‌ڕێزی که ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێ‌سپێردرا له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌و له مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ عه‌شایه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه لێهاتوو بوه‌و ئه‌وانیش گوێیان لێگرتووه حورمه‌تی تایبه‌تیان بۆ داناوه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌ویش بووه که ڕێز بۆ فه‌رمانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی دانراوه له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه .
هه‌روه‌ك کادرێکی زۆر کارامه‌و لێهاتوو ، به‌توانای خۆی پسپۆڕی خۆی و باوه‌ڕی له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتیه‌وه توانی له ساڵی 1992 دا پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانی کوردستان به‌ده‌ست بێنێت ، نه‌وه‌ك به فه‌رمانی پارتی دیمکراتی کوردستان به‌ڵکو به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ هێنان ، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ واته له ساڵی 1992 تاوه‌کو ساڵی 2000 توانی مه‌ردانه کاره‌که‌ی خۆی جێبه‌جێبکات و هه‌وڵیدا وویستی میلله‌ت به ئامانج بگه‌یه‌نێت ، به‌ڵام ........... ئه‌و به‌هێزی که‌سایه‌تی خۆی ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌دا گه‌نده‌ڵی درووست ببێت ، زۆر توندوو تیژ بوو له کاره‌که‌یدا یاسا ی په‌ێره‌و ده‌کرد ، هه‌ر بۆیه ئه‌و پۆسته‌ی واز لێهێنا .
له شه‌ڕی دووه‌می براکوژی نێوان پارتی و یه‌کێتیدا له 12 / 1994 دا ، هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی پیشانداو بۆ ماوه‌ی زیاتر له 100 ڕۆژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران له‌ناو په‌رله‌ماندا مانه‌وه‌و مانیان گرت ، ئه‌مه داوای جه‌وهه‌ر نامیق بوو له ئه‌ندام په‌رله‌مان تاوه‌کو ببنه حه‌سارێك بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه خۆیناویه ، به‌ڵام به‌فه‌رمان سه‌عدی پیره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك چه‌کداری (ی،ن،ك) هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر په‌رله‌مان ، به‌ڵام بێسڵ کردنه‌وه و زۆر جوامێرانه کاك جه‌وهه‌ر لێیان هاته وه‌ڵام و به گژ(سه‌عدی پیره) و (ئه‌یادی حاجی نامیق) دا چوه‌وه و به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه نامه‌ردانه‌ی دانه‌وه بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان و سوکایه‌تی ته‌واوی پێکردن، ئه‌و ڕۆژه ئیسپاتی کرد بۆ سه‌رانی یه‌کێتی که من له‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی دیمکراتی کوردستان نیم که ئاڵای سپیان بۆ لیوای تایبه‌تی یه‌کێتی هه‌ڵکرد . هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاك جه‌وهه‌ر ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌کی مێژووی هه‌بوو له میژووی په‌رله‌مانی کوردستاندا ، ئه‌و له‌وێدا توانی ده‌وری غاندی ببینێ ، تاوه‌کو ئاشتی بخاته‌وه ناو هه‌موو ماڵێك له کوردستاندا ، ئه‌و له‌وێدا به ڕاستی خۆی به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌زانی بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌ی نواند .
کاتێکیش که کاره‌ساتی 31 ئاب ڕوویدا تاکه که‌س له ناو سه‌رکردایه‌تی پارتیدا ئه‌م زاته بوو که ناڕه‌زاییی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر حیزبه‌که‌یی و پیی گوتن ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه ، هاوکات وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مانی کوردستان به‌یاننامه‌ی سه‌رکردایه‌تی ده‌رکردوو ئیدانه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی کرد ، چونکه سوپای به‌عس ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستاندا ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کاك جه‌وهه‌ر سه‌کردایه‌تی پارتی زۆر دلگران و توڕه کردبوو .
به ناچاری پارتی بیریان له‌وه کرده‌وه تاوه‌کو باڵانسی وه‌زعه‌که ڕابگرنه‌وه ، له ساڵی 2000 دا کاك جه‌وهه‌ریان له پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌وه گوێزایه‌وه بۆ سکرتێری حیزب واته سکرتێری پارتی دیمکراتی کوردستان ، له هه‌مان پۆست‌دا ئه‌و وه‌کو کادرێکی حیزب په‌یڕه‌وی پڕۆگرامی پارتی ده‌کرد و هه‌موو بڕیارێک به پیی خۆی ده‌بوو جێگه بگرێت ،ئه‌وه بوو پاش ماوه‌یه‌کی کورت هه‌ستی به‌وه کرد که ئازاد به‌رواری که ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه ، به حوکمی نزیکی له مه‌سعود بارزانیه‌وه سه‌رکێشی له بڕیاره‌کان و کێشی بۆ به‌ڕێز کاك جه‌وهه‌ر دانه‌ده‌نا و به بێ پرسی کاك جه‌وهه‌ر هه‌ندی کاری لابه‌لایی ده‌کرد ، بۆی ده‌رکه‌وت که ئازاد ئه‌م عه‌نته‌ریاته‌ی به پشتی کاك مه‌سعود بارزانییه ، قبوڵی نه‌کرد وه‌ك سکرتێرێکی زه‌لیل ده‌ست بگرێت به کڵاوه‌که‌ی خۆیه‌وه‌و ، هه‌ر بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م کارانه‌ی ئازاد به‌رواری ، شوێنه‌که‌ی به جێهێشتوو چووه ماڵه‌وه دانیشت ، پاش ماوه‌یه‌ك که نێچیرڤان بارزانی پۆستی سه‌ره‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رده‌گرێت ... نێچیر له‌گه‌ڵ شه‌وکه‌ت شێخ یه‌زه‌دین و چه‌ند که‌سێکی دی ده‌چن بۆ سه‌ردانی کاك جه‌وهه‌رو وه‌ك میوانێك کاك جه‌وهه‌ر قبووڵی کردن له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ، ئه‌و کاته ماڵه‌که‌ی له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین بوو ، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی نێجیر به یاوه‌ری جه‌ند ئه‌ندامێکی تری سه‌کردایه‌تی پارتی ، ئاشتکردنه‌وه‌ی کاك جه‌وهه‌ر بوو ، تاوه‌کو بگه‌ڕێته‌وه ناو پارتی و هه‌مان پۆستی سکرتێری وه‌رگرێته‌وه ، به‌و مه‌رجه‌ی کۆنتڕۆڵ کردن بڕیاردان هه‌موو ده‌که‌ویته ده‌ست خۆی و که‌س بۆی نییه ده‌ست له‌کاره‌کانی وه‌ربدات ، هاوکات ئازاد به‌رواری به هیچ مه‌رجێک بۆی نییه بێپرسی کاک جه‌وهه‌ر بکات ، کاتێك که گه‌ڕایه‌وه هه‌موو به‌ڵێنه‌کان ئه‌وه بوون که خودی نێچیرڤان به‌ڵێنی پێدابوو ، به‌شێوه‌یه‌ك ئازاد به‌رواری ده‌بینی که ته‌مێ کرابێت ، ئه‌مه‌مان بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه که هه‌ڵوێستی کاك جه‌وهه‌ر کوتومت پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی زه‌لیلانه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب ناوه‌ندی و مه‌کته‌ب سیاسی پارتی بوو ، که ئه‌وانه‌ی ئه‌وان قبوڵیان کردووه ئه‌م قبوڵی ناکات ، چوونکه کاك جه‌وهه‌ر هه‌میشه شانازی به خه‌باتی خۆیه‌وه کردووه‌و هه‌ر وه‌ك هه‌میشه ده‌بیستین و ده‌ڵێت ، هه‌رچیتان هه‌یه له‌سه‌ر من (ئه‌وه عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز) ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌رچیان پێگوترابێت ته‌نها ملیان ڕاوه‌شاندووه ئه‌ویش له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بووه ، به‌ڵام کاك جه‌وهه‌ر ئه‌وسایش و ئێسته‌یش باکی نییه‌و نه‌بووه ،
بۆ نموونه ئه‌و کاته پێش ساڵی 2001 (زه‌عیم عه‌لی) وه‌زیری پێشمه‌رگه بوو له ئیداره‌ی هه‌ولێر ، عبدالمهیمن بارزانی که پۆسته‌که‌ی له ناو وه‌زاره‌تدا که‌متر بوو له پۆسته‌که‌ی زه‌عیم عه‌لی ، به‌ڵام هیچ ڕێزێکی بۆ دانه‌ده‌نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مهیمن بارزانی بو، زه‌عیم عه‌لی هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بوو تاوه‌کو کورسیه‌که‌ی له ژێر ده‌رنه‌هێنن ، به‌ڵام کاك جه‌وهه‌ر وه‌ك کوردێك مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد نه‌وه‌ك سۆرانی یان بادینی ئه‌و کوردانه ده‌یروانییه مه‌سه‌له‌کان ، ئه‌و له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه هه‌ڵوێستی پیشان ده‌دا ، ئه‌م بێڕیزیه و سوکایه‌تیه‌ی که به زه‌عیم ده‌کرا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1998 که له‌لایه‌ن یه‌کێك له حیمایه‌کانی زه‌عیمه‌وه برای چایچیه‌که‌ی مه‌کته‌ب سه‌رۆك کوژرا ، بۆ ڕۆژی دواییی کۆمه‌ڵێک بارزانی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی وه‌زیر زه‌عیم عه‌لی له‌مه‌سیف سه‌لاحه‌دین و هه‌رچی حیمایه‌ی زه‌عیم هه‌بوو توڕیان دانه ناو ماشینه‌کانیانه‌وه‌و هه‌موو گوله باران کران ، هاوکات دوو پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌که‌ی زه‌عیم که بریندار ببون و له نه‌خۆشخانه بوون ، به‌برینداری له نه‌خۆشخانه هێنایاننه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وانیشان گوله باران کرد و ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناشیرین وسوکایه‌تی کردنیش بوو به زه‌عیمیان کرد ، بزانن خه‌ڵکینه له‌سه‌ر تاکه که‌سێك ئه‌و هه‌موو کوڕی هه‌ژاره کوژران ، به‌ڵام زه‌عیم وورته‌ی نه‌هاتوو نه‌یشی توانی وه‌ك مه‌ردێک هه‌ڵوێست بنوێنێت ، من پێم خۆشه خوێنه‌ر خۆی ئه‌و به‌راورده درووست بکات له نێوان دوو شه‌خسیه‌تی سه‌رکردایه‌تیدا .
نموونه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئاگرین و حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن (حه‌مه سه‌عید تا زه‌مه‌نێك بوو ئه‌وه‌ی نه‌شێ به پارتی کرد)، هه‌موو ده‌زانینن که حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌و کاته‌ی که قه‌ڵه‌می هه‌بوو، چی به عبدوڵا ئاگرین کرد له سه‌ر تۆڕی ئرنته‌رنێت ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گه‌یشته ئه‌وه‌ی که عبوڵا ئاگرین ، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن بداته دادگا ، نێچیرڤان بارزانی هه‌ر وه‌ك پیره‌ژنان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی نه‌شی به عه‌بدوڵا ئاگرینی کرد ، ڕۆژی دادگایی کردنه‌که مانگی 12 /2004 بوو ، حه‌مه سه‌عید له‌سه‌ر فه‌رمانی نێچیر ناچێته دادگا ، له‌بری ئه‌مه هه‌مان ڕۆژی ئاماده نه‌بوونی له‌دادگا نێچیر خه‌ڵاتی ده‌زگای ئاراسی به حه‌مه سه‌عید به‌خشی ، به‌بڕیارێکی قه‌ره‌قوشیانه‌ش دادگای ئاگادار کرده‌وه که ئه‌و فایله دابخه‌ن .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی ته‌واوکه‌ری که خالی زۆر گرنگی تێدایه تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=300a0fe6
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست