زانیاری تازە لەسەر راگەیاندنی یەكێتی
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
- ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندەكانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان لەدەستی بەرێوەبەرەكەیان ناڕازین و بەپیاوێكی شیاوی نازانن بۆ كارەكەی بەڵام هەندێكیان لێرەو لەوێ وتویانە ئەگەر بزانین نانمان نابڕن هەموو گەندەڵیەكانی بەڕێوبەر سەربەست جیهاد بڵاو ئەكەینەوە كە كرێگرەی دەستی جوندیانی و بنەماڵەی تاڵەبانیە.
2- ئازاد جوندیانی كەوتووەتە لادانی یەك بەیەكی ئەو كارمەندانەی راگەیاندن كە لە نەوشیروان و كۆسرەتەوە نزیكن وە گومانیشی خستۆتە سەر چەند ئەندام مەكتەبێكیش كە یەكێكیان نوسەر خەڵات عومەر.
3- بەپێی زانیاریەكانمان ئیستقالەكەی عەدالت عبدالله لە كوردستانى نوێ بە ئیعازی ئازاد جوندیانی بووە بۆ كاوە محمەد كە هیچ سەڵاحیاتێك نەداتە عەدالت تا ناچار ئەكرێت وازبهێنێت وە سەتەلایتی ئاگاداركردوە كە كەس چاوپێكەتنی لەگەڵدا نەكات و ئیهمالی بكەن.
4- بۆ ئەوەی ئیعلامی یەكێتی ئاژاوەی گەورەی تێنەكەوێت ئازاد جوندیانی دەستیكردووە بە هەڵڕشتنی پارە.. لەم ماوەیە بە زیاتر 250 هەزار دۆلار چەندین سەیارەی بۆ ئەوانە كڕیوە كە ترسی لێ یان هەبووە بدەنە پاڵ كوتلەكانی تر وەك مستەفا ساڵح كە نزیكە لەنەوشیروان مستەفا و كتێبەكەی بۆ تەرجومە كردوە وە كاوە محمەد كە هەولێریەو بە ئەمری كۆسرەت ئیش ئەكا وە شێركۆ مەنگۆڕی كە هەر یەكێكیان 35هەزار دۆلاری بۆ سەرف كردون بۆ سەیارە بێجگە لە چەند دەفتەرێك دۆلار بۆ خانووەكانیان.. وە جەمال حسێن و چەند كەسێكی تریش لە سەتەلایتەكە.
5- دوای كەشف بوونی دزیەكانی جوندیانی و شوان كەریم كابان ئێستە ئەم دوانە ئەوەندەی تر لەیەكەوە نزیك بونەتەوە بۆ ئەوەی نەهێڵن ئیعلام هەڵوەشێتەوە و بەسیاسەتی پارە دابەشكردن دەمی كادرەكان دائەخەن.
6- دوا زانیاری ئەوەیە كە نیوەرۆی 3/2 چەند رۆژنامەنوسێك چونەتە ماڵی عدالەت عبدالله و هەواڵیان پرسیوە ئەویش وتویەتی بەتەواوی وازم هێناوە لە كوردستانی نوێ و ئازاد جندیانیش ئیستقالەكەی قبوڵ كرددوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست