شەقلاوە هەرەشە لە رۆژانامە نووسێك دەكرێ
Thursday, 23/06/2011, 12:00
كاتژمێر ١١ ی شه‌وی ٢٠له‌سه‌ر ٢١-٦-٢٠١١ له نزیك گوندی سیساوه (٣) كه‌سی گومان لێكراو هه‌ولی رێگه‌گرتن ده‌ده‌ن دواتر به سه‌یاره‌كی مارسیدس ره‌نگی ره‌ش به دوای ئۆتۆمبێلی رۆژنامه نووس موحسین قه‌سرۆكه‌یی ده‌كه‌ون و هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كه‌ن ، به‌لام ناوبراو ئاماده نه‌بووه خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راده‌ستی گومانلێكراوه‌كان بكات ، له‌و كاته‌ش ناوبراو بۆ كارێكی پێویست به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چوو ..
پاش ئه‌م رووداوه ناوبراو په‌یوه‌ندی به قائیمقامی شه‌قلاوه و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شه‌قلاوه ده‌كات و له‌م رووداوه ئاگادرییان ده‌كاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ناوبراو خوودی خۆی به دووا داچوونی سه‌ره‌تایی كردووه له گوندی سیساوهو ده‌وروبه‌ری یه‌كێك له تاوانباره‌كان و جۆری سه‌یاره كه‌ی ئاشكرا كردووه ..
هه‌ربۆیه رۆژی ٢٢ /٦ ناوبراو له دادگای قه‌زای شه‌قلاوه داوای یاسایی له سهرخاوهن ئۆتۆمبێله‌كه و گومانلێكراوه‌كان تۆماركرد ، دادوه‌ری شه‌قلاوه ئه‌م گومانلێكراوانه‌ی به مادده‌ی (٤٣٢) حوكمدان و بریاری تۆمه‌تباركردنی دان وداوای كرد به زووترین كات لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بكرێت و ئیجرائه‌تی یاسایی یان له‌گه‌ل بكرێت .
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه رۆژنامه‌نووس موحسین قه‌سرۆكه‌یی
جگه له‌وه‌ی كادرێكی ته‌ندروستی یه نزیكه‌ی ١١ ساله له بواری رۆژنامه‌گه‌ری كارده‌كات و له ته‌له‌فزیۆن كاری كردووه و له چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایتی ئینته‌رنێت به‌شداری كردووه‌و بابه‌ت و هه‌وال به ناوی خۆی ده‌نووسی به تایبه‌تی هه‌فتانه بابه‌تی جۆراو جۆر له سایتی شه‌قلاوه پۆست بلاو ده‌كاته‌وه ..
ناوبراو ئستا به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قلاوه‌یه ، وه
هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسی له‌گه‌ل كه‌سدا نیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست