شۆڕشى سپى بەردەوامە
Saturday, 09/04/2011, 12:00
ئەودەنكە شقارتەیەی كە محمد بوعزیزى لەتونس داى گیرسان گڕەكەى هەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گرتەوە و شۆڕشێكى گەورەى كۆمەڵایەتى گەورەى دروست كرد و واى لەخەڵكى كرد كە چیتر لە سەر مافەزەوت كراوەكانیان بێدەنگ نەبن، ئاگرى ئەو گەنجە تونسییە تەنها سوتانى جەستەیەك نەبوو، بەڵكو ئاگرێك بوو بۆ گوڕوتینى جەماوەر و هاتنە سەرشەقامەكانى ئەوچینە هەژار و ڕەش و ڕووتەى كەزەمەنێكى زۆرە لەژێر دەسەڵاتى دیكتاتۆرى (عەقلأ و ژیان و نان و ئازادى) دا وەك گەنمى بەرداش دا هاڕێت. ئەوگەنجە ئەگەر چى خۆى بووە قوربانى بەڵام بووە هۆى ئەوەى كە جیهان لە ناعەدالەتى وزوڵم وزۆر ڕاپەڕێنێت. داواى نان وئازادى بكەن. وا ئێمە دەبینین كەڕۆژ بەڕۆژ چۆن ئەم بزوتنەوە كۆمەڵایەتیە لە فراوان بوندایە و زۆربەى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى گرتۆتەوە كە جەماوەر پێكەوە بەسەرۆكە دیكتاتۆرە كانیان دەڵێن بڕۆ (أرحل) چیتر باوى ئەو دەسەڵاتە نەماوە كەبیەوێت سەروەت و سامانى وڵات كۆنترۆلأ بكات و هەمووان لەبەردەمیدا كڕنوش بەرن وبڵێن (ئەز بەنى) ئەوسەردەمە گوزەشت گەنجەكانى ئەم وڵاتە دووبارە چەپڵە بۆ ئەوسەرۆكەلێدەن كە بیكەیسى ودەمانچەوە گەنجەكانى ئەم وڵاتە دەكوژێت وبرینداریان دەكات. دەمێك بوو لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە گەنجیان بەبێ ئیرادەو بێ باك و خەمسارد ناودەبرد، ئەوان كاریان بۆ ئەوە بوو كە گەنجان خەمساردبن لەبەرئەوە نە حەزیان دەكرد گەنجانمان فێربن نەزانكۆیان هەبێت نەفێربن بڵێن نا.
داماوى ئەم دەسەڵاتەى ئێمە لەوەدایە كەنازانێت لە جیهان چى دەگوزەرێت، چونكە ئەوان تەنها لە ڤێلاو كۆشك و تەلارەكانى خۆیان دەبینن و لەسەیارە جام ڕەشەكانى خۆیانەوە سەیرى دنیا دەكەن ئەوان تائێستا حوكمەتێكى دووئیدارەیان هەیەو بە قسەى حیزبەكانیان دەوڵەت دەبەن بەڕێ وە ئاخر لەكوێى دنیادا هەبووە ڕێكخراوێكى قوتابیان بتوانێًت دەوامى گەورەترین زانكۆ (زانكۆى سەلاحەدین) ڕاگرێ و دەوام نەكرێ لە بەرئەوەى قوتابیە سلێمانەیەكان خۆپیشاندان نەكەن ئاخر ئیتر دەسەڵاتى وەزیرى خوێندنى باڵا چى شەرعێتیەكى ماوە ئەو وەزیرەى خۆى لە هەموو كەس زیاتر دەزانێت ئەم ئیهانە كردنە ى ڕێكخراوى قوتابیانى پارتى ئیهانە كردنە بەشەخسى وەزیرخۆى، پاشان ئیهانە كردنە بەحوكمەت وحیزبەكەشى و پاشن هەموو میلەتى كوورد، دەبێت هەموومان بەگەنج وپیر وخوێندەوار ئەم شۆڕشە نێرگزیەى ئێستا لە سەراى ئازادى یدا هەیە فراوانى كەین و حورمەت و ڕێزو بۆ ووڵات و دەسەڵات لە كوردستان بگێڕینەوە ئێمە لە كوردستان 20 ساڵە ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتى شۆڕشى شاخ و كوردایەتى وحوكمەتى دوو ئیدارەى وزانكۆى حیزبى مان پێ دەفرۆشن.
ئەگەر ڕوداوەكەى محمد بوعزیزى لەتونس دەسپێكى شۆڕشێكى سپى بێت بۆدەركردن
(بن على) لەتونس، ئەوا ڕوداوەكانى (حەڤدەى شوبات) كوشتن براینداركردنى خەڵكى بە بیكەیسى سەرەتاى ئەوشۆڕشەسپییە كەلەكوردستان پەنجا ڕۆژە خەڵكى سلێمانى و ناوچەكانى دەوروبەرى هێناوەتە سەرجادە، داواى چاكسازى و گۆڕانكارى دەكات لەدەسەڵاتى حوكمڕانى لەكوردستان .
بەدڵنیاییەوە هەولێر و دهۆك یش بەهەمان شێوەى پاریزگاى سلیمانى ناڕازییە لەدەسەڵات، بەڵام هەولێر كراوەتەسەربازگەیەكى گەورە و جەلاد ەكان حوكم دەكەن . دەسەلات نایەویت چاو لەئەزموونى تونس و مێر بكات، دەیەویت پێمان بڵیت تەنها بەئەزموونى لیبیاڕازییە وبەس.
دەمەوێت لەڕێگەى ئەم وتارەوە گەنجان وخوێندكاران لەوە ئاگادار كەمەوە كەشۆڕشى سپى لێرەوە دەست پێدەكات و جەماوەر هەردەم بەپرنسیپە مەدەنییەكان سەردەكەوێت و گرەو دەباتەوە. وەكلیلى سەركەتنیشە، ئێمە نەفەوزاچین و نەكودەتاچى ئێمە داواى گەڕانەوەى ئازادى بۆژیان ڕێزو كەرامەت بۆ مرۆڤى كورد بگەڕیتەوە وچیتر مرۆڤى كورد سوكایەتى پێنەكریت وقۆندەرەى جەندرمەكوردییەكانى پێ ماچ نەكرێت، جیاوازى نەكرێت لەڕاوبۆچون و بیركردنەوە ڕێز بگەڕێتەوە بۆ تاكى كوردى .
تاچى تر بەگەنجان و خوێندكاران نەوترێت ئاژاوەچى، چونكە ئەم گەنجانە ئێستا بەقسەكانى دەسەڵات هەڵناخەڵەتێن كەمێژووى شاخیان پێ بفرۆشن، كە هەر ڕۆژێكیان لەشاخدا بەچەند قات دۆلاركەو توون، كەنجان لەوە بیزار وتووڕەن كە بەناوى شۆڕش و شەهیدانەوە بازرگانى دەكریت و كام خەبتگێڕتان هەیە خاوەنى كۆمپانیانەبێت یان پشكى نەبێت.
بۆچى تۆزیك بیرناكەنەوە لەوەى كەتوڕەى جەماوەر ڕۆژیك بتان سوتینێ و بتان كاتە دیكتاتۆرەكانى مێژوو.
گەنجان و خوێندكارانى ئەم وڵاتە ئێستا خاوەنى جیهان بینیەكى جیاوازترن وخەونى جیاواز دەبیینن، ئەوان لەتۆڕى كۆمەڵایەتییەوە (فەیسبووك) فێرى شۆڕشى كۆمەڵایەتى بوون، ئەو گەنجانەى لەمیدیاكانتانەوە بە بێباك و خەمسارد ناوتان دەبردن، ئێستا هاتوونەتەسەرشەقامەكان و هاوارى ژیانێكى باشتر دەكەن لەو دەسەڵاتە خەمساردەى كە پەنجاڕۆژە شەقام هاواردەكاتوو 9 كەس كوژراوە 200 كەس بریندارە، كەچى سەرۆكەكەى ئێمە وەك ئەوەى هیچ لەوڵاتدا نەگوزەرێت لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكى وڵاتیكى كوردكوژى وەك توركیادا گۆرانى دەڵیت و كەیفخۆشى خۆى دەكات وەك ئەوەى وڵات شامى شەریف بێت .
خودایە ئەم سەرۆكى هەرێمە لەچى دەچێت؟ كۆڕى خەڵك كوژراوە ئەویش لەگەڵ ئۆردووگانى توركدا گۆرانى دەڵیت. كۆڕى خەڵك كوژراوەو سەرۆكى كۆمار لەئێران چاى دیژلەمە هەڵدەلوشى لەگەڵ ئاغاى نەژادا.
خودایەئەم سەرۆكانەى ئێمە بۆچى بۆبێگانەكان خۆش مەشرەبن و بۆگەل و نەتەوەكەى خۆیان غەزەبووتوڕییان لێ دەبارێت .
خوداى گەورە ئەم سەرۆكانەى ئێمە زادەى چى مەخلوقێكن؟ بەڕاست تێكەڵەیەكن لەئیبلیس یان جەهەنم................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست