کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێمێكى سەربەرخۆ بۆ عەرەبە سوننەكانى عێراق بەڕێوەیە

Sunday, 21/08/2011, 12:00




ئەنجامى ڕاپرسیەكى رێكخراوى IRI سەبارەت بە بارودۆخى پارێزگاكانى (موسل و كەركوك و دیالى و سەلاحەددین و ئەنبار) ئەنجام دراوە كە ئەم ناوچانە جگە لە كەركوك بە ناوچەكانى سونە نشینى عەرەب ناودەبرین وئەگەرى ئەوە هەیە لەداهاتودا ببیتە هەرێمیكى سەربەخۆ وەك نوجەیفى سەرۆكى ئەنجومەنى نوینەران ئاماژەى بەو ئەگەرە كرد، بۆ ئەم مەبەستە چەند راپرسیەك كراوە كە ئایا بارودۆخى ئیدارى و ئابورى و بەڕێوەبردن ئەوە هەڵدەگریت كە ببنە هەرێمیكى سەربەخۆ بەم حالەتى ئیستایەوە، بەلام راپرسیەكە ئاماژە بە دیاردەیەكى مەترسیدار دەكات لەو ناوچانەدا ئەویش بەرز بونەوەى ئاستى گەندەلى و پاوانخوازى گەشتوتە بەرزترین ئاستى مەترسیدار.
ئەو ڕاپرسیە كە كۆپیەكەى دەستى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى كەوتووە لە نێوان (13-18) نیسانى 2011 لە لایەن كۆمپانیایەكى بیانى پسپۆڕ ئەنجامدراوەو (765) كەس لە هەردوو رەگەز و هەموو تەمەن و ئاستێكى زانیارى بەشدارییان كردووە.
زۆربەى بەشداربووان پێیانوایە// كێشەى گەورە بریتین لە: {خزم خزمانێ (واستە) - حیزبە سیاسیەكان كارمەندەكان لە پۆستە حكومیەكان دادەمەزرێنن - كەسى نەشیاو لە شوێنى نەشیاو - نەبوونى لێپرسینەوەى حكومەت - جێبەجێ نەكردنى یاسا - رەشوە و بەرتیل - نەبوونى پلانێكى رێكخراو بۆ وەزارەتەكان//
وە هەروەها راى هەموویان وایە// نوێنەرەكانى ئەنجومەنى پارێزگا گوێ لە داواكاریەكانى خەڵك ناگرن، زۆربەى بەشداربووان پێیانوایە سەرۆكى وەزیران لە زۆربەى كێشەكان بەرپرسیارە جگە لە خزمەتگوزارى كە ئەنجومەنى پارێزگا لێى بەرپرسە و، پەرلەمانییش لە مووچە و دەرماڵەكان بەرپرسە، هەموویان جگە لە موسڵ ناڕازین لە چۆنیەتى ئیدارەكردنى داهاتى نەوت// و// جگە لە سەلاحەددین ئەوانى تر پێیانوایە ئەندامانى پەرلەمانى عیراق گوێ لە داواكاریەكانى خەڵك ناگرن//
//جگە لە دیالى ئەوانى تر پێیانوایە كاروبار و شتەكان لە پارێزگا لەم رۆژانەدا بە ئاڕاستەیەكى هەڵەدا دەڕۆن. كە ئەمەش ئەوە مان بۆ ڕوندەكاتەوە كە هەریِمێكى سەر بەخۆ بۆ سونەكان بەرێوەیە بەڵام نەك بەم حالەتەى ئیستا وە رێكخراوەكان ئیستا لە لیكۆلینەوەى ئەوەدان ئایا سونە عەرەبەكان دەتوانن هەرێمەكەى خۆیان بەریوەببەن یان حالەتى كوردیان بەسەردا دوبارەدەبیتەوە بەڵى كوردهەریمى سەربۆخۆیان هەیە بەلام گەندەلى و پاوانخوازى هەناوى ئەم هەریمەى هەڵتەكاندووە//




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە