بەیاننامەى ئیدانە كردنى كوشتارى خەڵكى مەدەنى لە سوریا
Monday, 15/08/2011, 12:00
جەماوەرى كوردستان ...
ڕیكخراوە نیودەولەتیەكانى تایبەت بە ئاشتى و مافى مرۆڤ......
دۆستان و پاریزەرانى ئاشتى و مافى مرۆڤ لە جیهان...
كەسایەتى و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ناوخۆ و دەرەوە
بەرێزان.........
هەروەك هەموو لایەك ئاگادارن لە دەست پێكردنى خۆپیشاندانەكەى سوریاوە هێزەكانى ئەمنى ئەو وڵاتە كەوتوونەتە كوشتن و ڕاوەدونان و گرتن و ئەشكەنجەدانى كەسانى مەدەنى لە شار و شارۆچكەكانى سوریا ,كە ئامارەكان ئاماژە بە كوشتنى پتر لە دوو هەزار كەس و گرتنى دەیان هەزار كەس دەكەن,كەئەمەش لە هیچ یەك لە یاساو ریسا ئاینى و مرۆییەكان جێگاى نابیتەوە و پێچەوانەى هەموو بەهایەكەى ئەخلاقییە.
بۆیە ئیمە وەك هەردوو رێكخراوى(شارەوانیانى جیهان بۆ ئاشتى و رێكخراوى ئاشتى نێودەوڵەتى) نارەزایى خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر بەم كردارە سەركوتكارانەى دەستەڵات دارانى سوریا و بە هەنگاوێكى نا ڕەواو نا مرۆڤانەى دادەنێیین و لەو باوەرەداین كە بەكارهێنانى توندوتیژى و سەركوت كردنى خەڵكى مەدەنى هیچ گرفتێك چارەسەر ناكات و بەڵكو ڕۆژ بەڕۆژ بارودۆخەكە بەرەو ئاڵۆزتر و گرژتر دەبات.
لاى خۆمانەوە داواكارین كە دەستەڵات دارانى سوریا هەرچى زوترە واز لە بەكار هێنانى هێز بهێنێت و هەوڵ بدات بە ڕێگاى دایەلۆك و ئاشتیانە كێشەكان چارەسەر بكات و بەجدى كاربكات بۆ چاكسازى هەمە لایەنە و بەشێوەیەكى مەدەنیانە داواكاریەكانى جەماوەر جێبەجێبكات .
.
لەگەڵ ڕێزدا............
نوێنەرایەتى هەردوو رێكخراوى (شارەوانیانى جیهان بۆ ئاشتى و رێكخراوى ئاشتى نێودەوڵەتى) لە كوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەیەك بۆ/
*-ئۆفیسى سەرەكى رێكخراوى شارەوانیانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى لە هیرۆشیما.
*- ئۆفیسى سەرەكى رێكخراوى ئاشتى نێودەوڵەتى لە جنیف
*-رێكخراوى گەلانى قڕكراو لە بەرلین
*-كەنالەكانى راگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست