بەیاننامەى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان
Thursday, 20/09/2012, 12:00
بێشك ئاشكرایە دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان چوار ساڵە بە بەردەوامى وبە نەفەسێكى درێژەوە كار بۆ بە دەست هێنانى مافى زیندانیان دەكات لەم پێناوەدا چوار جار (ڕێپوان) (9) ڕۆژ مانگرتن و بە دەیان جار سەردانى مكتب سیاسى حیزبەكانى كردوە ،بە تایبەتیش هەردوو حیزبى دەسەڵاتدارو سەرجەم فراكسیۆنى حیزبەكان و سەرۆكى پەرلەمان و سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى كردووە لە پێناوى ئەم خاڵانەى خوارەوە دا :-
1- دانانى یاسایەكى تایبەت بە زیندنیانى سیاسى هەرێمى كوردستان كە سەرجەم مافەكانیان تیا دەستەبەر بكرێت هەروەكو یاساى ژمارە 4 ى عێراقى فیدراڵ.
2- پاكردنەوەى ریزەكانى نێو زیندانیان لە كەسانى نا زیندانى و گەندەڵ.
3- زەمینە خۆشكردن بۆ هەڵبژاردنێكى ئازادانەو دوور لە دەست تێوەردانى حیزبى ، تاكو بێ غەوش بێت.
ئەى زیندانیانى سیاسى بە شەرەف ئەى جەماوەرى گەلەكەمان مەخابن دەبوایە پەرلەمان و حكومەت بە دەم ئەم داواكاریانەوە هەر زوو بهاتایە و دەستى ڕێزى بۆ دەستەى داكۆكى درێژ بكردایە تاوەكو بە هەموو لایەكمان هەنگاومان بنایە بەرەو دامەزراندنى یاساو سەروەرى یاسا سزادانى گەندەڵ كاران و هەنگاونان بەرەو دیموكراتیەت . بەڵام بە داخەوە رۆژ بە ڕۆژ گەندەلّكاران گەندەڵى دەكەن و پارەو پولى زیندانیانى سیاسى ڕاستەقینە بە هەدەر دەدەن لە كاتێكدا سەرۆكى هەرێم داواى جاكسازى دەكات. داوا لە حكومەت و سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران دەكەین هەنگاوى جدى بنێن لەم پێناوەدا. ئەگەر نا ئەوا دەستەى داكۆكى هەڵوێستى ترى دەبێت لە بەرانبەر ئەم بێ دەنگیەى حكومەتى هەرێم لە ئاست گەندەڵ كاران .
وێنەیەك بۆ /
سەرۆكى هەرێم
سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان
سەرۆكى حكومەتى كوردستان
دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى
هەرێمى كوردستان
16/9/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست