توانا ئەحمەد پیاوە درۆزنه لەرزۆكەكەى جوندیانى و ئه‌رسه‌لان بایز
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
شه‌وی 12/ 9/ 2009 توانا ئه‌حمه‌د ناسراو به شێخ نه‌بی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری یه‌کێتیی، به سه‌رخۆشی له‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه 07701540005 په‌یوه‌ندی به ئاسۆ جه‌مال موختار ده‌کات. ته‌نها تاوانێک که ئاسۆ هه‌یبێت، ئه‌وه‌یه که برای کاک که‌مال جه‌مال موختاری به‌رپرسی کوردستانپۆسته، له‌و ته‌له‌فونه‌دا تێر قسه‌ی ناشرین ده‌ڵێت، بۆ شایه‌تیی له‌و کاته‌دا ئاسۆ له‌گه‌ڵ براده‌رێکی هونه‌رمه‌ندی موسیقی به‌ناوی (سه‌فین خه‌راجیانی) دانیشتووه و گوێی له هه‌موو جنیوه‌کان ده‌بێت. پاش ئه‌وه‌ی بۆ به‌یانییه‌که‌ی له ڕادیۆ و چه‌ند راگه‌یاندنێکه‌وه توانا ئه‌حمه‌د ڕیسوا ده‌کرێت، ئیستا له کوردستانی نوێ‌دا ڕوونکردنه‌وه و نووسینێکی کاڵ و کرچ بڵاوده‌کاته‌وه، وا پیشان ئه‌دات که ئه‌و قسه‌ی وای نه‌کردووه و بووختانی بۆ کراوه، به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیانن فێری جنیودانن و ئه‌و قسانه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه. پیاوه پۆخڵ و پیسه‌کانی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه چونکه بۆ خۆیان ئابڕوویان تکاوه، ته‌نانه‌ت درۆ و جنیو بووختانه‌کانی خۆشیان به شان و ملی قوربانییه‌کاندا ده‌هێنن، بۆیه بێ مه‌ڵامه‌ت نییه‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی که ئه‌م که‌سایه‌تییه بێ توانا و چروکان له خۆیان ده‌ورکێنن و به پاره و خانوو که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان ده‌کڕن، ئیتر درۆکردن چییه، که که‌سێکی بێتوانای وه‌ک شێخ نه‌بی به‌رپرسی راگه‌یاندنه‌که‌یان له هه‌ولێر بیکات و له نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانیانه‌وه درۆ هه‌ڵیبڕێژن و نووسینی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات به زبڵخانه بچوێنن، له کاتێکدا خۆیان له ناو زبڵخانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ریان جوقاندووه.
توانا ئەحمەد كە لە ئەسڵدا ناوى (نەبی)ە و خۆى كردوەتە توانا، كەسێك نییە رابردووى و ئێستاشى نەزانرێت، كە بە چۆن به کڕنووسبردن و خۆسووکردنێک بۆ که‌سێکی سووکتر له خۆی وه‌ک ئەرسەلان بایز و ئازاد جوندیانى دەورى خۆى نمایش نه‌كردبێت. لە دواى ئاشتبوونەوەى پارتى و یەكێتیى و كردنەوەى مەڵبەندى 3 لە هەولێر، ئەو كاتە كوتلەى كۆسرەت رەسوڵ زۆر بەهێز بوو، كە لەو پێناوەشدا تاڵەبانى دەیویست گۆڕانكارییەك لەو سنوورەدا بكات، ئەویش بۆ بێهێزكردنى دەسەڵاتى كۆسرەت، ئەوەبوو كوتلەى دكتۆر بەرهەم و ئەرسەلان و ئازاد جوندیانی یەكیان گرت، نەبى ئەحمەد كە سەر بە كوتلەى هەردوو توانای خۆی له‌ناو ئه‌و جۆگه‌یه‌دا نیشان دا له‌ناوجۆگەکه‌دا سه‌ری به بایز و جوندیانییه‌وه به‌ستبوو، لاوەند نەوزادیش كە كوتلەى بەرهەم ساڵح بوو، رەوانەى هەولێر كران و بۆ كوده‌تا كردن بەسەر ئازاد سادقى كۆنه بەرپرسى راگەیاندن، كە سەر بە كوتلەى كۆسرەت بوو، نەبی و لاوەند هەر لە سەرەتادا دەستیان كرد بە راوەدوونانى خەڵكانى بە توانا لە كەناڵى راگەیاندنەكانى سنوورى هەولێر. له‌و کاته‌شدا وردە وردە پارتى و یەكێتىش هێندە لە یەك نزیكدەبوونەوە، تەنانەت هیچ كارێكى راگەیاندنیان به بێ پرسى یەكتر نەدەكرد، ئەوەبوو دواى چەند مانگێك لە بەردەوام بوونى كارى راگەیاندنى نەبى ئەحمەد و لاوەند نەوزاد لەو دەڤەرەدا و وەرگرتنى پارچە زەوى لە لایەن پارتیەوە، كە پێیان بەخشرا، ئەوانیش زیاتر هەوڵى رازىكردنى سیاسەتەكانى هەم كوتلەكانى خۆیان و هەم پارتیش بوون، ئەمە جگە لەوەى هەر كاتێك ئه‌رسه‌لان بایز و ئازاد جوندیانى لە سلێمانی بچونایەتە هەولێر بۆ كارى حیزبی و راگەیاندن، ئەو خانووە چۆڵەى، كە لە لایەن لاوەند نەوزاد و نەبى ئەحمەدەوە سەرپەرشتى دەكرا، ئه‌مانه کلیله‌که‌یان ئه‌دایه ده‌ست ئه‌و دوانه و بۆ كارى فاحیشە به‌کاریان ده‌هێنا، ئه‌مه بووختان کردن نییه، هه‌موو که‌س ده‌زانیت، که ئه‌م به‌رپرس و لێپرسراوانه، چه‌ند داوێنپیس و به‌دره‌وشتن، ئه‌گه‌ر ئه‌م دێڕه‌ش نه‌نووسم، هه‌موو که‌س ده‌زانێت، ئه‌مانه به دوای چییه‌وه‌ن. بۆ ئاسانکاری شه‌وه سووره‌کان نەبی و لاوەند نازمە شەلیان به ئه‌رسه‌لان و ئازاد ناساند. جێگای گومان نییه هه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌نده نه‌فس نزم بێت و به‌و شێوه‌یه دڵی به‌رپرسه‌کانی خۆی ڕازی بکات، ئیتر بزانن پایه و پله‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه ئیدى لەوە بەدوا سیاسەتەكانى نەبى و لاوەند بەرفراوان بوو، تا كار گەیشتە ئەوەى، ئێستاكە نەبى واتە توانا ئەحمەد هەڕەشەى كوشتن لە خەڵكى دەكات، چونكە توانایەك ئه‌وه‌نده توانای هه‌بێت و ده‌ستی واڵا بێت بۆ کاری تیرۆریستانه و بتوانێ لەم تەمەنەدا لەگەڵ نازمە شەل و لاوەنددا ئەوە كاریان بێت، دەكرێت ئەوەشی پێ بكرێت، که بیر له تیرۆرکردنی خه‌ڵکیش بکاته‌وه! چونكە پاڵ پشتەكانیان ئازاد جوندىانی و ئه‌رسه‌لان بایز و بەرهەم ساڵحە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست