کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆبوونەوەى یەكێتى و گۆڕان یان كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى پێش 25/7/2009؟!!

Friday, 28/09/2012, 12:00








كۆبوونەوە سیاسیەكەى بزووتنەوەى گۆڕان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان، كۆمەڵێ ئاماژەى مەترسیدارى تێدایە كە شایەنى هەڵوەستە لەسەركردنە لە كۆمەڵێ ڕووەوە، بێگومان زەرەرمەندى یەكەم لەم نێوەندەدا بزووتنەوەى گۆڕانە!
دیارە لە زۆربەى سیستمە سیاسیەكاندا بە تایبەتى لە ووڵاتە دیموكراتەكاندا، خوێندنەوەیەكى عەقڵانیانە بۆ پەیوەندى سیاسى نێوان پارت ولایەنە سیاسیەكان كراوە، بۆیە ئێمەش هەر لەو ڕوانگەیەوە قسە دەكەینوبڕوامان وانیە كە دەبێت یەكێتىوگۆڕان لەسەر مێزى كۆبوونەوە دانەنیشن تا ئەوكاتەى مامەڵەى یەكێتى دەبێتە هاوشێوەى هێزێكى سیاسى وەكو یەكێك لە ووڵاتە پێشكەوتووەكانى خۆرئاوا، یان تا ئەوكاتەى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بەلاى گۆڕاندا دەشكێتەوەو حكومەت پێكدەهێنێت و ئیدى ئەوكاتە لەگەڵ یەكێتى دابنیشێت!
ئەم كۆبوونەوەیە پێ ى ووتین یەكێتى و گۆڕان هیچ جیاوازییەكیان نیە، ئەوەى بینیمان هەمان كۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بوو پێش ئەوەى بزووتنەوەى گۆڕان جیابێتەوەلەو پارتە، لەبەرئەوەى بزووتنەوەى گۆڕان خاوەنى چەندین دروشمى قەبە بوو! بەشدارى فعلى گەنجان لە سیاسەتدا! هێنانەدەرەوەى بڕیارە چارەنووسسازەكان لە ژوورە تاریكەكاندا و خستنەڕووى بۆ ڕاى گشتى! بڕیارى جەماعى و گەڕانەوە بۆ ڕاى ئەندامانى بزووتنەوەكە! واتا بڕیارەكان لاى تاكە كەس نەمێنێت! ئەمانە ئەو دروشمانەبوو كە گۆڕانیش وەكو یەكێتى وپارتى پێ ى وتین، ئێمەش تەنها قسەى باق و بریقمان لایەو وەكو ئەوان بەپاساوى بێمانا بەڵێنەكانیان بیرچۆتەوەو ئیدى لەمەودوا ئەبێ گوێ بۆ ئەو پاساوە سواوانە بگرین كە پێمان دەڵێن دۆخەكە ناسكەو ئەم كۆبوونەوەیە زەڕووڕەتێكى مێژووییەو هەلومەرجەكە وادەخوازێ یان ئەمانەوێ لەم ڕێگایەوە ڕیفۆرمى سیستمى سیاسى كوردستان بكەین.
یەكێكیتر لە ئاماژە ترسناكەكانى ئەم كۆبوونەوەیە، ئامادەبوونى باڵى ڕیفۆرمى یەكێتى بوو كە ئێستا هەڵسوڕاوانى بزووتنەوەى گۆڕانن! ئەوەى مایەى پێكەنینە ئەوەیە، ئەم بزووتنەوەیە ووتەبێژێكى خوێندەوارى هەیە بەڵام ئامادەنەبوو! ئەم بزووتنەوەیە بەرپرسى ژوورى سیاسى هەیە! ئەم بزووتنەوەیە د.زانا و د. جەعفەرو چەندان كەسى سیاسى و ئەكادیمى هەیە كە وەجهى تازەن لەم بزووتنەوەیەدا، كە ئێمەى هاوڵاتى بڕوامان وابوو ئەمانە بەشێكى گرنگن لەبڕیاردانى ئەم بزووتنەوەیەدا، بەڵام ئەم كۆبوونەوەیە پێ ى وتین ئەمانیش تەنها واجیهەیەكن بۆ خۆڵكردنە چاوى خەڵكوتەنها ئەوستافەى لەگەڵ ڕێكخەرى گشتیدا ئامادەى كۆبوونەوەكەبوون سەرەتاوكۆتاى بڕیارەكانن و ستراتیژى گۆڕان دادەڕێژن و ئەوانى دی تەنها بەتاڵەى سیاسین!!
ئەمە جگەلەوەى لەو كۆبوونەوەیەدا هیچ ئەتەكێتێكى سیاسیمان نەبینىوتەنها ئیهانەیەك بوو بۆ بزووتنەوەى گۆڕان و لە دانیشتنى كۆمەڵێ پیرى چایخانەیەك دەچوو، كە خۆشحاڵ بوون پاش ماوەیەك دابڕان بەیەكەوە دانیشتوونەتەوە، چونكە دانیشتنى دوو هێزى سیاسى ئەجێنداى خۆى هەیەو لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەدا دەخرێتەڕوو، بۆ نموونە سكرتێرى گشتى یەكێتى بە ڕێكخەرى گشتى دەوت كاكە نەوە و هەڤاڵان!! سوپاسیان ئەكەم لە تەندروستیان پرسیم، كاكە نەوەش دەیوت لەسەر زۆرمەسەلە قسەمانكردو هیوادارین لە جێبەجێكردنیدا جدیبن، نازانم مەكتەبى سیاسى یەكێتى پەرلەمانە یان حكومەتە؟ لەسەر چ بنەماو لۆژیكێك داواى چاكسازى و گەڕانەوەى كۆمەڵێ پرسى لێدەكات بۆ پەرلەمان كە ڕەهەندى نیشتمانى هەیە؟
بۆیە لەم كاتەدا كە بەرەو نزیكبوونەوە لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان دەڕۆین، گۆڕان گەورەترین گورزى سیاسى لە جەماروەرو ئەندامەكانى وەشاندو فێلێكیترى وەك 17ى شوباتى لێكراو بەردەوام گۆڕان لە هەموو بەیەك گەیشتنێكیدا لەگەڵ یەكێتى بەدۆڕاوى ساحەكە جێدەهێلێت و كۆمەڵێ تووڕەبوون و ناڕەزایى ڕووبەڕووى خۆى دەكاتەوە، ڕۆژ لەدواى ڕۆژ متمانەى خۆى لەدەست دەداو ئاستى جەماوەرى بەرەو داكشان دەڕوات.


سلێمانى
28/9/2012
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە