باشتر وایە پەرلەمانتارانى كورد لە بەغداد پشتگیرى پێشنیارى سەدریەكان بكان سەبارەت بە پشكى هاوڵاتى لە داهاتى نەوت

Monday, 06/02/2012, 12:00

1198 بینراوە



 
لەم دوایەدا سەدریەكان پێشنیارێكیان خستوەتە روو بۆ حكومەت كە لە بوجەى ئیمساڵدا هەر هاوڵاتیەك پشكى خۆى هەبێت لە داهاتى نەوت، ئەم پێشنیارە لە قەزانجى كوردە لە باشورى كوردستان، لەبەر ئەوەى برێكى پارەى زۆرى دەوێت بۆ ئەم پێشنیارە كە ئەمەش لە سەر حیساب كرینى چەك و تەقەمەنى دەبێت كە لە ئەنجامدا وەك و لەرابردودا دەركەوتوە، یان وەك و لە دەوڵەتەكانى ناوچەكە دەبینرێت ئەو چەك و تەقەمەنیە بەكار دەهێنرێت دژ بە خەڵكى وڵات بە تایبەت خەڵكى كوردستان، جا باشتر وایە پارەى وڵات راستەوخۆ بدرێتە خەڵك نەك بدرێتە چەك و تەقەمەنى، هەروەها مافى خەڵكیشە سودمەند بێت لەو گەنجینەیەى لە ژێر خاكەكەیدا هەیە، لە دەوڵەتێكى وەك عێراق سەیرە خەڵك تا ئێستا بە هەژارى بژێت، یان لە باشوورى كوردستان، لە كاتێكدا ئەو هەموو سامانە سرشتییە لەم دوو هەرێمەدا هەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە