کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كوێوە دەست پێ بكەین: لە عەرەبچێتیەکەی تاڵەبانى، یان لە شەقوەشاندنی بارزانى، یاخوود لە قسەکانی مەلا كرێكار

Friday, 30/03/2012, 12:00


جەلال تاڵەبانى نزیكەى جل ساڵە كوڕى ئەم مللەتە بە كوشت دەدات كە زۆربەى بەرانبەر بە كورد بووە، هەندێكیشى بەرانبەر بە عێراق، ئیران، توركیا، ئەوەش بە پێى بەرژەوەندى تەسكى خۆی، كە هەر یەك لەو شەرانەدا ویستویەتى پێگەى شەخسى خۆیى پێ بەهێز بكات ، ئەمە هەمووى لە پێناو ئەوەى رۆژێك لە رۆژان لە میدیاكانەوە فەخامەتى سەرۆك كۆمار دەربكەوێت و ببێتە پاڵەوانى نەتەوەى عەرەب و قودسى عەرەبى لە ئیسرائیلیەكان رزگار بكات.
ئەرێ خەڵكینە لە مێژودا رووى داوە سەركردەى نەتەوەیەكى ژێر دەستە كە هەزاران رۆڵەى مللەتەكەى خۆیى بە كوشت داوە بە حیساب بۆ ئازادكردنى نەتەوەكەى وتارى لەو جۆرە بدات كە تاڵەبانى لە لوتكەى عەرەبیدا داى، وەڵا ئێمە گیل بووین كە هەموو ئەم چەند ساڵە بە قسەى ئەم كابرایە خەڵەتاین، خۆ یەكەم بەیاننامەى دامەزراندنى حزبەكەى تاڵەبانى لە سوریا هەر ئەو شتانەى لە خۆ گرتووە كە تاڵەبانى لە لوتكەى عەرەبیدا گوتى.

بەڵام بارزانى ئەوە چەند مانگێكە ئەم وڵاتەى پرۆژەباران كردووەو كەچى گەندەڵى و بەرەڵایى هەر وەك و خۆیەتى، سەرى زمانى و بنى زمانى سەروەرى یاسایە كەچى هەر بە خەڵكەوە نەوەستا ئەمجارەیان ئامۆزاكەى خۆیى (عبد المسور بارزانى) ماڤیا ئاسا شەقبارانكرد، تاوانى ئەو پیاوە تەنها ئەوەیە كە كەسێكى سادە و قسە خۆشە و لە ناو خەڵكدا خۆشەویستە، هەر بۆیە جێگاى لاى بنەماڵە نابێتەوە، باشە ئەو كابرایە لە بەرنامەى (ن،ر،ت) تەنها ویستى جوانى و قوربانیەكانى بەرزانیەكان بۆ خەڵك روون بكاتەوە كە ئێوە ناشرین و ریسواتان كردووە، كەسێكى وەك (شێخ احمد بارزانى)بە پێى ئەو قۆناغەى كە زۆربەى سەرۆك عەشیرەتەكانى كورد هەم جاش بوون هەم زاڵم دژ مللەتى خۆیان مرۆڤێكى تێكۆشەر بووە، بەڵام ئێوە كارێكتان كردووە گەنجى كورد جەمەدانى سور بسوتێنێت و بە هیماى شەڕى دابنێت، ئێوە چەمكى بارزانی و حكومەت و دەوڵەتان ریسوا كرد، كاتێك باسى دەوڵەت دەكەن خەلك گاڵتەى پێ دێت، دەوڵەت پیاوى خۆى هەیە، ئابوورى خۆى هەیە، ئیرادەى خۆى هەیە، هەرێمێك هێلك ەو پیازو ماست و تەنانەت لایلۆن خاشاك هاوردە بكات، چۆن دەوڵەتى پێ دروست دەكرێت؟:
كێشەكەى چۆمان، (كوشتنى رێباز) ئەوەمان پێ دەڵێت ئێوەش وەكو قەزافى بە زیندوكردنەوەى عەشیرەت گەرى قەیرانێك بۆ ئایندەى ئەم وڵاتە دروست دەكەن، كە وەکو قەزافى نە خۆتان قوتار دەكات و ئەم وڵاتەش لە ئایندەدا وەكو لیبیا دەخاتە قەیرانەوە. تۆ لەم ماوەدا وتت بروام بە قەزاى عێراق نییە، ئەوەتا گەلیش برواى بە قەزاكەى تۆ نییە، چەندین دادوەرتان بە نایاساىی دامەزراندوە، ئاخر دادوەرێك خۆى بە نایاسایى دامەزرابێت چۆن دەتوانێت قانون بە دروستى جێبەجێبكات؟ تۆ دەڵێیت دەبێت ئەو دامەزراندن و پلە بەرزكردننانەى بە ناقانونى كراون دەبێت هەڵبوەشێتەوە، ئەوە خەڵك دەكەینە حوكم بزانین یەكێك لەو دادوەرانەى بە ناقانونى دامەزراون لادەبرێن؟ ئەگەر كرا وەلا دەبێت منیش ببمە مەسعودنیزم.
ئەما مەلا كرێكار، وتەیەكى كوردى هەیە دەڵێت(وتیان حوشتر كورت بوو، وتى جا جیبكەم، خۆمن بارم هەر بەكۆڵى خۆمەوەیە)، منیش بە مەلا كرێكار دەڵێم خۆزگە ئەو قسانەت بۆ نەتەوەكەى خۆت دەكرد كاتێك دەتوت(ئۆمەتی ئیسلام) هەق بوو بتوتایە (ئۆمەتی كورد ــ تەنها كورد) ، باشە ئەگەر ئیسلام هەموو دنیا داگیر بكات بە ئێمەى كورد چى؟ خۆ ئێمە گیرمان خواردووە بە دەست دەوڵەتە ئیسالامییەکانەوە، ئەوان ئێمەیان داگیركردووە، ئەوە ئێران، عێراق، توركیا، سوریا، هەمووى دەوڵەتى ئیسلامیین و سوریاى لێ بەدەر هەموو حیزبى ئیسلامى حوكمى دەكات، ئەوەى جێگاى نیگەرانیە مەلا كرێكار و مەلاكانى دیكەى كورد لە زەمان و مەكان دابراون و ئاگایان لە رەوشى ئێستاى مللەتەكەى خۆیان نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە