باشووری کوردستان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین غازی سرووشتی یه‌ده‌که له جیهاندا
Wednesday, 23/05/2012, 12:00
سایتیی ALMONITOR که سایتێکی ئه‌مریکی یه و به زمانی ئینگلیزی ده‌رئه‌چیت ، له 20 ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا ووتارێکی بڵاوکردۆته‌وه له باره‌ی غازی سرووستی باشووری کوردستان و په‌یوه‌ندی کورد و تورکیا ، تیای دا باس له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دووای یه‌ی نێچیر ئه‌کات بۆ تورکیا و پرسیاریش ئه‌کات ئاخۆ یه‌که‌مین یان گرنگترین مه‌سه‌له چی یه که باسی بکات له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورک ، ئایا مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌یه ؟ یان مه‌سه‌له‌ی ووزه‌یه ؟ دیاره مه‌به‌ست له ووزه نه‌وت و غازه . سایته‌که هه‌ر خۆی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێت که مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه مه‌سه‌له‌ی ووزه‌یه .
سایته‌که درێژه‌ی پێ ئه‌دات و ئه‌ڵێت ، ئێستا چۆن نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌رزبۆته‌وه ، به هه‌مان شێوه نرخی غازی سرووشتیش به‌رزبۆته‌وه ، وه ئه‌و ووڵاتانه‌ی که غازی سرووشتی ده‌فرۆشن به تورکیا و ئه‌وروپا بریتین له ڕوسیا و ئێران و قه‌ته‌ر و ئازه‌ربایجان ، که له‌م دووای یه‌دا ئه‌مانیش نرخی غازیان زۆر به‌رز کردۆته‌وه ، وه به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێستا ئابووری جیهان ناجێگیره ، هه‌رچ کاتێک نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه ،ئه‌وا به دووای دا نرخی غازیش به‌رز ئه‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێستا تورکیا ساڵانه 60 بلێۆن دۆلار خه‌رج ئه‌کات بۆ کڕینی سسووتهمهنی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که ئه‌مه‌ش بارگرانی یه‌کی زۆر زۆره بۆیان ، له‌به‌رئه‌وه ئێستا تورکیا هه‌وڵێکی زۆر ئه‌دات که سووته‌مه‌نی به هه‌رزانتر ده‌ست بکه‌وێت ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی زۆر ئه‌دات که غازی سرووشتی به هه‌رزان له باشووری کوردستان ده‌ست بکه‌وێت که شاره‌زایانی بواری نه‌وت و غاز ئه‌ڵێن ، ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان گه‌وره‌ترین غازی سرووشتی یه‌ده‌کی هه‌یه له جیهاندا ،هه‌روه‌ها ئه‌م سایته ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت‌و تورکیا کارته‌کانی به باشی به‌کاربهێنێت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ،ئه‌وا ئه‌توانێت له ڕێگای ده‌ست که‌وتنی غازی هه‌رزانی کوردستانه‌وه ڕوسیا ناچاربکات که نرخی غاز دابه‌زێنیت .
ڕه‌نگه سه‌ردانه‌کانی نێچیر و مه‌سعودی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بۆ تورکیا و ئه‌مریکا و مقۆ مقۆی بوونی باشووری کوردستان به ده‌وڵه‌ت ،هۆکه‌ی ته‌نها سه‌روه‌ت و سامانی بێ شوماری سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی خاکی کوردستان بێت که بیانه‌وێت له ژێر سه‌رپه‌رشتی تورکیا میرنشینێک یاخود شێخنشینێک له باشوور دروست بکه‌ن ، که بۆ ده‌یان ساڵی داهاتوو بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی خائین فه‌رمان ڕه‌وا بن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ئه‌م بنه‌ماڵه خۆفرۆشه غاز و نه‌وتی کوردستان هه‌ڕاج بکه‌ن به نیوه قیمه‌ت یان به جاره‌که قیمه‌ت بیفرۆشن به تورکیا و ڕێگاشیان پێ بده‌ن له داهاتوودا که له هه‌موو جێگه‌یه‌کی کوردستان کۆمپانێاکانیان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن زۆر زیاتر له‌وه‌ی که ئێستا ئه‌یکه‌ن ، بێگومان ئه‌مه‌ش قازانجێکی خه‌یالی ئه‌بێت بۆ خۆیان و کۆمپانیاکانیان که له هیچ جێگه‌یه‌کی جیهاندا ئه‌مه‌یان ئاوا به هه‌رزان ده‌ست ناکه‌وێت .لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که بیری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بخه‌ینه‌وه ، چونکه دیاره به هۆی قومارکردن و ڕابواردنه‌وه شتیان زوو له به‌ر ئه‌چێته‌وه ، که پێش ئێوه حوسنی موباره‌کی میسریش بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر غازی میسری هه‌ڕاج فرۆش ئه‌کرد به ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ئیسرائیل پشتگیری له مانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌که‌ی بکه‌ن له حوکمڕانی کردنی میسر ، به‌ڵام هه‌موومان بینیمان که خیانه‌ت کردنی به‌رامبه‌ر گه‌لی میسر چۆن گه‌یاندی یه ئه‌وه‌ی که ڕژێمه‌که‌ی بڕوخێنن و تووندی بکه‌ن له به‌ندیخانه و دوواتر به نه‌قاله بیهێنن بۆ دادگا بۆ لێپرسینه‌وه .
بوونی کوردستان به ده‌وڵه‌ت یان باشتره بڵێین کردنی به میرنشینی به‌رزان له خیانه‌تێکی تازه زیاتر له لایه‌ن ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه هیچ شتێکی تر نی یه ، ئه‌مانه که که‌رکوک و زۆربه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستانیان یان فرۆشتووه و له ده‌ست داوه ، ئێستا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ی که له ژێر ده‌ستیان ماوه بیکه‌ن به میرنشینێک و بیبه‌ستن به ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ، ڕه‌نگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، هه‌ر وه‌کو به‌ته‌مان ڕیفراندۆم بکه‌ن له داهاتوودا ، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالیکی ، بۆ ده‌نگ دان له سه‌ر جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ش کرا ، ئه‌وه من پێم وایه پێویسته ده‌نگ نه‌ده‌ین به جیا بوونه‌وه له عێراق ، له به‌رئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه له عێراق و خستنی کوردستان بۆ ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی خائین و تورکی فاشیست هیچ مانایه‌کی نی یه جگه له ژێر ده‌ستی یه‌کی نوێ .
ئه‌مڕۆ ئه‌رکی ئۆپزسێۆنه له کوردستان به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که ڕاشکاوانه و به ئاشکرا ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به خیانه‌ته‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ، دانیشتن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی خۆفرۆشدا و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیره دزهکهیاندا که ته‌نها خانووه‌که‌ی له له‌نده‌ن بایی 4 ملێۆن دۆلاره ، هیچ مانایاکی نیی یه جگه له ساردکردنه‌وه‌ی رۆحی به‌ره‌نگاریی خه‌ڵکی به‌شخوراوی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌م بنهماڵهویه و شه‌رعییه‌ت دانیشه پێیان . پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه و تێمان گه‌یه‌نن ، ئایا له به‌ره‌ی گه‌لن یاخود له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست