بۆچی دەسەڵات بێدەنگە لە ئاست دەر بەدەری و ئاوارەیی هاووڵاتیانی ناوچە سنوریەکاندا ؟
Tuesday, 26/07/2011, 12:00
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ئه‌کرێت بڵێین سنور ئه‌و هێڵه جیاکه‌ره‌وه‌یه‌یه که‌ده‌ستپێک یاخود کۆتایی خاکی دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ دیاری ئه‌کات . و ئه‌کرێت ئه‌م هێڵه جیاکه‌ره‌وه‌یه سروشتی یاخود دروستکراو بێت و گرنگده‌که‌شی له‌وه‌دایه که سه‌روه‌ری (سیاده) ئه‌وده‌وڵه‌ته دیاری ده‌کات له‌سه‌ر خاکی هه‌رێمه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و ده‌وڵه‌ته توانای پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌یه له‌و سنوره‌دا . که‌واته سنوری ده‌وڵه‌تان بابه‌تێکی سیادیه . (په‌یوه‌ندی به سیاده‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌وه هه‌یه) .
جولان به نموونه ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌که‌وێت خاکی سوریاوه به‌ڵام له جه‌نگی ساڵی 1967 ی نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سوریا و ئوردن و میسر، ئیسرائیل سێیه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داگیر کرد پاشان له ساڵی 1981 (کنسیت) ی ئیسرائلی له‌یاسایه‌ک که‌به یاسای جولان ناوده‌برێت بڕیاری دا که قانون و ئیداره‌ی ئیسرائیلی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا . به‌و واتایه‌ی که ئیسرائیل توانی ئه‌و ناوچیه بخاته ژێر سیاده‌ی خۆیه‌وه ، که له ئێستادا نزیکه‌ی 20هه‌زار ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 18 هه‌زار سوری تێدا ده‌ژیو ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلیان هه‌یه ، و له‌م دواییانه‌دا ئیسرائیل بانگه‌شی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌م ناوچه ته‌نها به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا ، وه‌لێ ئه‌و دانوستاندنانه‌ی نێوان سوریا‌و ئیسرائیل ئه‌نجامێکیان نه‌بووه تا ئێستا. و هه‌ندێک پێیتان وایه که ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا نایانه‌وێت ئه‌م ناوچه‌یه بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵه‌ته‌که‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سوریا به دروشمی بریسکه‌دار و بێناوه‌ڕۆک . وه‌ک چۆن لە مێژە بۆمان ئاشکرایە ئەم دەسەڵاتەی که له هه‌رێمی کوردستاندا بوونی هه‌یه بە جۆرێک تێوەگلاوە لە فەسادی باس کردن لە چاکسازیی تیایدا مایەی پێکەنینە ئاخر دەسەڵاتێک باکی بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی نەبێت دەسەڵاتێک بێدەنگ بێدەنگ ئەڕوانێت بۆ سنوری بەزێنراوو دەر بەدەری و ماڵ وێران بوون هاووڵاتیانی نیشتە جێی ناوچە سنوریەکان ئەوەتا جەبار یاوەرئەمینداری ئەمنی وەزارەتی پێشمەرگە لە چاو پێکەوتنێکی ڕوژنامەوانیدا لەسەرەتای هێرش و تۆپبارانەکانەوە بوونی ئێرانی ڕەتکردەوە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا . ، ئەبێت ئەم دەسەڵاتە لە ئاست چی وکەی بێتە دەنگ ؟؟ ئاخر دەسەڵاتێک باکی بە نەمانی سەروەری وڵاتەکەى نەبێت کە لایەک لە سنورەکەى بۆتە سەربازگەى وڵاتە داوسێکەى ئەبێت بە چ ئابڕوویەکەوە باسی بوونی بکات ؟؟؟ ڵاڵی دەسەڵات هاوکاتە لەگەڵ گیان لەدەست دانی دوو هاوڵاتی لە سنوری ناحیەی سیدەکان بەهۆی تۆپبارانەوە .
خۆش لەوەدایە لە هەموو مناسەبەیەکدا دەسەڵاتدارەکانی ئەم وڵاتە بێ خاوه‌نه ده‌ست ئه‌که‌ن به باس کردنی ئەو شەرعیەتە ناشەرعیەی کە هەموو ڕۆژێک بە گوێمانیدا ئەدەن ئاخر مەهزەلەیە باس کردنی شەرعیەت لە کاتێکدا جەستەی گەنجە هاو نیشتمانیەکانت دابێژا بە گولە کاتێک هاتە دەنگ له ناعەدالەتی
لێرەدا ئەپرسین ئایا دەسەڵاتێک گولەی هەبێت بۆ وەڵامی ڕۆڵەکانی خۆی ئەبێت چی هەبێت بۆ ئەو دراوسێیە کە دەستدرێژی ئەکاتە سەر خاکەکەی ؟!..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست