سبەینێ لە سەكۆى ئازاد كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى ساز دەكرێت
Friday, 06/08/2010, 12:00
دەستەی ئامادەكاری كۆنفرانسی ئاشتی و دیموكراتی، كە دەیانەوێ قسە لەسەر ئایندەى كورد لە ئێراقدا بكەن،بەتایبەتى لە دواى كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا، هەروەها ئامادەكارى دەكەن لە داهاتودا كۆنفرانسێك لەم بارەیەوە ببەستن، ڕایدەگەیەنن كە سبەینێ كاتژمێر (5:30)ى ئێوارە لە سەكۆى ئازادى پاركى ئازادى، كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى سازدەكەن و ئەنجامى كارەكانیان بۆ ڕاى گشتى ڕادەگەیەنن.
سەرچاوەیەك لە دەستەى كۆنفرانسى ئاشتى و دیموكراتى بە چەترپرێسى ڕاگەیاند: بەئامانجی گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتەكانی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و چۆنیەتی ئامادەكاری چین و توێژەكانی كۆمەڵگەى باشووری كوردستان بۆ ئەگەرێكی بەمڕەنگە، لەڕۆژى سێشەممە ڕێكەوتى (20/7/2010) لەشارى هەولێر بەئامادەبوونى (93) كەس میواندارى و دانیشتنێك ئەنجامدرا. دەرەنجامی دانیشتنەكە كە خۆی لەپرۆژەیەك بەناوی (پرۆژەی ئاشتی و دیموكراتی) و بەیاننامەیەكدا دەبینێتەوە، لەرۆژی (7/8/2010) كاتژمێر (5:30) خولەكی سەر لەئێوارە لە (سەكۆی ئازاد)ی پاركی ئازادی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ رای گشتی رادەگەیەنرێت.
ئەو سەرچاوەیە داواش لە ڕاگەیاندنەكان و خەڵكى كوردستان دەكات بەشدارى بكەن.
www.chatrpress.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست