کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مەرگی مام جەلال

Saturday, 29/12/2012, 12:00




لەراستیدا قسەكردن لەسەر تاڵەبانی زۆری دەوێت، بەڵام ئەگەر زۆر بەكورتی تەنها چەند سەر دێڕێك بنوسین لەوانەیە شتێك رون بكەینەوە..لەوەتەی ئەم پیاوە نەخۆش كەوتووە، میدیاكانی یەكیەتی وسێبەرەكانی، خەریكە لێمان دەكەن بە ماندێلاو شتێكی زۆر فریشتەو ئەفسانەیەكی هێندە گەورە نەبێتەوە. بەڵام ئەم پیاوە هێندە پڕ كارەسات وشكست ولاوازیە، مرۆڤ نازانێت لەكوێوە دەست پێبكات، بۆ نمونە ماوەی بیست ساڵە یەك پارێزگای بەدەستە، حیزبەكەی وخۆی نەیانتوانیوە تەنها جادەیەكی باش دروست بكەن، قوتابخانەكان هەمووی روخان، شەست خوێندكار لەپۆلێكن، نەخۆشخانەكان كەس خۆزگەی بەحاڵیان ناخوازێت، ماوەی بیست ساڵە سلێمانی لەدەستی دەسەڵاتی تاڵەبانیە، سەیری بكەن رۆژ بەرۆژ توشی قەیرانی كوشندە دەبێت، لەوەش گرنگتر جێگری خۆی ودەیان مەكتەب سیاسی لەبەر فەشەل وكورسی پەرستی ودیكتاتۆریەتی ئەم پیاوە جیابوونەوە، سەیر بكەن ماوەی چەندین ساڵە سەرۆك كۆمارە، كەچی تەنها یەك گوندی ناوچە
دابڕێندراوەكانی نەگەڕاندۆتەوە سەر هەرێم، نەیتوانیوە دە كەس لە خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگا لەم عێراقە دابمەزرێنێت، خەڵك كێشەی سوتەمەنی، كارەبا، بێكاری، تەندروستی، ئاوو ئاوەڕۆ، خانوو، گەندەڵی، مەحسوبیەت، بەرتیل، نەبونی یاسا...هتد دەیەها كێشەی دیكە لە عێراق وكوردستان هەن كە مام سەرۆكیەتی، تەنها یەك كێشەی چارەسەر نەكردووە بە سنوری دەسەڵاتی ژێر حیزبەكەی خۆشیەوە.. سەیر ئەوەیە میدیاكانی یەكیەتی وەكو فریاد رەسی عێراق باسی دەكەن، كەچی سەیر بكەن لەوەتەی سەرۆك كۆمارە سونەوشیعە یەكتر دەكوژن، رۆژ نیە تەقینەوەو كوشتن ورفاندن لەعێراق نەبێت، بە بەرچاوی سەرۆك كۆمارەوە ئۆپەراسیۆنی دیجلە دروست دەكرێت وبەردەبێتە گیانی كورد، هیچی پێنەكرا. لەسنوری دەسەڵاتی حیزبەكەی تاڵەبانی دیاردەی تەڵاق وكوشتن وخۆكوشتن وبێكاری هێجگار زۆرەو ترسناكە، واتە لەروی بەرنامەی كۆمەڵایەتیش شكستی هێناوە. سەیر بكەن ماوەی چل ساڵە سكرتێری حیزبەكەیەتی، بەم نەخۆشیەوەش جێگای بۆ كەس چۆلأ ناكات، توخوا ئەگەر ئەمە لوتكەی دیكتاتۆریەت نیە چیدی دیكەیە؟ چل ساڵ لەسەر كورسی دابنیشی خۆشت پێ كەسێكی دیموكرات وئازاد بێت... لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەوو حیزبەكەی هەزاران كەس چونە ئەوروپا وسەرگەردان بون لەدەریاكان قرش خواردنی، ئەرێ ئەمە سیاسەتی حەكیمانەیە. میدیای جنێوفرۆش وپڕ موهاتەرات تەنها لەمام جەلالەوە فێربووین. حیزب نەماوە شەڕی لەگەلأ نەكات؟ هەزاران كەس باجی ئەم پیاوەی داوەو كوژراوە. شتێكی سەیری دیكە ئەوەیە چەند رۆژێك پێش ئەوەی نەخۆش بكەوێت گوتی دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە، ئەرێ بەراست ئەم پیاوە شایستەی بەزەیی ودوعای شیفایە؟ مەرگی ئەم پیاوە رۆژگارێكی ئارام وخۆش لەدوای خۆی دەهێنێت؟ ئەگەر بەچكەكانی پەروەردەی دەستی ئەو لێمان تێكنەدەن؟. ئیدی بەسە شەخس پەرستی، ئەگەر هەر شەخس پەرستی وبنەماڵە پەرستی دەكەن، فەرمون با كوردستان، با نیشتمان، با گۆڕی ئەنفال وهەڵەبجەو شەهیدان بپەرستین. سەرۆكێك دێت ودەڕوات تكایە بەسۆز بیرمەكەنەوە. كورد خاوەنی هەزاران گەنجی خوێن گەرمە دە قات دەتوانێت جێگای مام جەلال بگرێتەوە، هەرچەندە زۆر ناخۆشە جێگەی ئەم پیاوە بگریتەوە، چونكە مێژوەكەی هەموی خوێن وجەنگ وسەرشتێی وكاولكاریە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە