روونكردنەوەیەك لە سەر هەلۆ نجات ى ئاسایشى كەركوك
Thursday, 16/09/2010, 12:00
لە رۆژى 14-9-2010 نووسینكم لە سایتى بەریزتان بینى كە زور زانیارى هەلە تیا بوو كە پیم باشە لە بەر مێداقیەت و راستگویى سایتەكەمان ئەو هەوالە راست بكریتەوە :
1- هەلۆ نجات بەریوەبەرى ئاسایشى كەركوك لە كاتى رووداوەكەى كووژرانى كۆرى شیخ لە كركوك بووە و هەموو كەسیك دەزانیت كە تەرمى خوالیخوشبوو لە سلیمانى دۆزرایەوە و بنكەى شاردنەوەى ئەو خوینكارە لە سلیمانى دۆزرایەوە و پەرتووكەكانى قوتابخانەى تیا بوو .
2- ئەو كەسەى كە لە رووداوەكە كووژرا تا ئیستا تەرمەكەى لە نەخوشخانەى كەركوكە و كەس نایبات و سەر بە تاقمى انێار السنەیە و دەتوانن بچن وینەى بگرن و لە كاتى خۆى وینە و ناوە خوازراوەكەى بلاو كرایەوە .
3- پەنجا دەفتەر دۆلارەكە من لە نزیكەوە ئاگادارم كە درایەوە بە مالى شیخ و لە لاى ئاسایش نەبوو تەنها 24 كات ژمیر نەبیت .
4- سەیارەكە تا ئیستا لە لیكۆلینەوە ماوە و ئاسایشى سلیمانى و حاكم قادر لە ئاسایشى پارتین وەرگرت .
5- وەك هاولاتیەكى كەركوك ئەوەندە دەزانم ئەو هاولاتیە تۆركمانەى كە دزرابوو و ئاسایشى پارتى رزگاریان كرد روداویكى راست بوو و رفینرانیش پۆلیسى عەرەب و حیمایەى عقید انوەر ى دۆمیزى یەكیتى بوون بۆیە ئاسایش نەیتوانى بلاوكراوەى باشى هەبیت و خانووكە پیشان بدات .
6- نازانم هەلۆ چەند پارەى هەیە بەلام بەرپرسانى كەركوك كامیان شەریف بوون تا ئەمیان شەریف بیت ، ئەوانەى تر هەموویان تاجرى نەوتن و بە بێ دەنگ تانكەرەكانیان ئاو دیو دەبیت .
7- بۆ خوا دەلیم وەك كەركوكیەك كە لە نزیكەوە خزمیكى هەلۆ نجات دەناسم باش دەزانم كە یەكیتى و پۆلیس و خەلكانى ناو پارتى رقیان لییەتى و باوك و برا و مامەى شەهیدى دەست یەكیتین و 20 سالیش ئاوارەى ئیران بووە بەلام سەت لە سەت دەزانم ناوبراو جاسوسى پارتیە لاى ئەمریكیەكان و مەرامە گلاوەكانى بنەمالەى مسعود جیبەجى دەكات .
تەنهامەبەستم روونكردنەوە بوو ئەگەر نا ئەم دەزگایانە هەموویان حزبین و دەبیت چارەسەر بكرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست