[بۆ بەریزان سەرنوسەرى گۆڤارى لیڤینى بەریزو دەستەى نوسەران و خوێنەرانى گۆڤارى لیڤینى بەریز ]
Friday, 23/10/2009, 12:00
بەفرین حسین خەلیفە
بەرێز مالپەرى كوردستان پۆست سلاو ریزى زۆر گەرم بەریزان گەر لاتان قورس نیە و زەحمەت نابێت لاتان بەلكو هیمەت بكەن لە سایتەكەى بەریزتان ئەم وەڵامەى گۆڤارى لیڤینمان بۆ بڵاو بكەنەوە زۆر سوباستان دەكەین . [بەفرین حسین خەلیفە / ئەندامى پەرلەمانى كوردستان ]/23/10/2009 ..
بەرێزان لە ژمارە (106) گۆڤارى لیڤیندا لە لا(31-34) راپۆرتێكى دوور لە بنەماىراستى لە لایەن (بیلال محمد)ەوە نوسراوە بڵاوكراوەتەوە ، كە بەبێ بەدواداچوون لێ كۆلینەوە تێ گەشتنى بە شیوەیەكى ئارەزومەندانە داریژراوە . هەر بۆ ئەو مەبەستەش لە كاتى خۆیدا لە تەك بەریز مامۆستا ئەحمد میرەدا سەرنوسەرى گۆڤارەكە قسەم كردووە ڕەدى ئەو تۆمەت و راپۆرتەم داوەتەوە .
جا لیرەدا پیمان خۆش بوو وەڵامى ئەو راپۆرتە هەڵبەستراوە نادروستە بدەینەوە،من ئەمەوێت لە سەرەتادا ئەوە بڵیم كە حزبى سۆسیالست باڵ ولق وپۆپیكى جوداى نیە وئەو گرفت و كیشانەى كە باسى لیوە دەكەن دوورە لە واقیعەوە .
لێرەدا وەڵامەكانم لەم چەند خاڵەدا روون دەكەمەوە:-
1- (بیلال محمد) ناوێك زۆر بێ ئاگا و دوور لە ئیتیكى ڕۆژنامەوانى دەنوسێ :سۆسیالست لە بەردەم هەلوەشانەوەو دابەشبووندایە، ئیمە بە بیلال و خوینەوانى بەریز دەڵێن حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ، كەسى یەكەمى شۆرشى نوێ ى كوردستان سكرتێرى حزبمانە ، ئەویش كاك حمەى حاجى محمودە ، كەسایەتیەكى خاوەن ئەزمون و تیكۆشەر و هۆشیارە ، سەرەراى ئەوەش هەموو كارەكانى نیوخۆى حزب بە راپرسى دەكات ، لە نیو سۆسیالستدا راویژ هەیە ، سەركردایەتى بە كۆمەڵ هەیە .
2- سەبارەت بە كاندید كردنى كاك محمدى حاجى محمود بۆ پۆستى وەزیرى كشتوكاڵ لە كابینەى شەشەمى حوكمەتى هەریمى كوردستان، بە هیچ شیوەیەك بەرێزیان خۆیان نەپالاوتووە ، داواكارى ئەو پۆستەش نیە. بەڵكو لە كۆبوونەوەیەكى (م.س) حزبمان (4) چوار كەسى خاوەن ئەزموون و ڕۆشنبیر لە كەسە باشەكانى حزبى سۆسیالست كاندید كراون و بە شیوەكى رەسمى ناوەكانیان رەوانەى شوینى مەبەست كراوە ،بە گویرەى شوێن كە لە (دهۆك هەولێر- سلیمانى شارەزوور) پێك هاتوون .
لە حزبى ئیمەدا دیموكراسى بوونى هەیە , هەموو تاكێك خاوەنى رەئى خۆیەتى ، ناكۆكى و ناتەباى لە نێوان كاك حمەى حاجى محمود و هیچ كەسیكدا بوونى نیە بە تایبەت لە (م.س) وە سەركردایەتى حزب،كەسیش هەرەشەى دەست لە كار كێشانەوەى نەكردووە ، جا بۆیە من پێم وایە راپۆرتەكە لە سەر بنەمایەكى خەیاڵى پێك هاتووە لە تراویلكە دەچێت.
3- باس لەوە دەكات كە (بەفرین حسین خەلیفە) سۆسیالست نیە ، كاندید كردنیشى لە لایەن كاك محمدى حاجى محمودەوە گوایا بۆ مراعاتى باوكى بووە ، بە جۆرێك كە ئیستیقالە لە حزب نەكات ، بە راستى ئەمە شتێكى زۆر بێ بنەمایە و لەگەڵ راستیدا نیوەندیان زۆر زۆر دوورە ، وا بزانم كاكى راپۆرت نوس بێ ئاگایە لەوەى كە باوكى من (حسین خەلیفە) (14) چواردە ساڵ لە شۆرشى رزگارى كوردستان پێشمەرگە بووە و منیش لەكەڵ باوكم ژیانم هاوتاى ژیانى هەر پێشمەرگەیەك بووە هەر ڕۆژێك لە ئەشكەوت و لە بن بەرد و لە ناو زریانى نێو چیاكانى كوردستان لە ئاوەرەى ژیانم بەسەر بردووە،باوكم كەسێكى ناسراوى شۆرش و حزبى سۆسیالستە، باوكم بووە بە مێژوو بۆ ئەو حزبە لە دواى بەرێز كاك محمدى حاجى محمود ، باوكم كەسى دووەم بووە لە نێو شۆرش و لە فیداكارى و قوربانى داندا ، وە من پیًشتر پارێزەربووم ، لە بزوتنەوەى خوینكارانى سۆسیالست بووم و ئەندامى كۆنگرەى (3-5) ى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان بووم ، ئایا دەكرێت و قبوڵ دەكرێت بەفرین سۆسیالست نەبووبێ و سەر بە هیچ ئۆرگانێكى حزب نەبووبێ ، یان مەسەلەكە تەنها حەسادەتە و دەردو خەونى پلە و پایەیە لە دڵى هەندێك كەسى دۆراودا ئەو كەسانەىتوشى ئەو هەڵچونە دەرونیە كردووە .لەوانەیە لە داهاتووشدا بێ هۆش بێت .ئەوانەى كە ئێوە بە بەرپرسى مەڵبەندى سلێمانى و ، بەرپرسى ئافرەتانى سۆسیالست ناویان دەبەن ، من نایان ناسم ، لە نزیكەوە من ناناسن ، ئەوانە كێشەیان لەگەڵ من نیە و منیش چ گرفت و كێشەیەكم لەگەڵ ئەوان نەبووە ، كەسێك نەبوون كە حزب لە پێش چاویان بگرێت بۆ هەر پۆستێك بەڵكو ئەوەى ئەوان لە دەرونەوە هەڵى دەڕژن تەنها مەڕاقى پۆستە و هیچى دى.
4- بە (بەفرین حسین خەلیفە) دەڵێن هەڵسوراو چالاكوانێكى یەكگرتووى ئیسلامیە . بە هیچ شیوەیەك من ئەندامى هیچ حزبێكى ئیسلامى و غیر ئیسلامى نیم،میژووى خەباتى باوكم و ئەندام بوونى من لە حزبى سۆسیالست زۆر لەوە كۆنترە كە تۆ باسى لێوە دەكەیت . نوسینى راپۆرتەكەتان تەشهیر و تۆمەت دانە لە ناوبانگى من . من موسڵمانم، خودا ناسم، لە خانەوادەیەكى دیندارم، لەچك دەپۆشم ، ئیسلام ئاینمە ، ئەمەش ناكاتە ئەوەى كەمن چالاكوانێكى حزبێكى ئیسلامى بم ، خۆ باڵا پۆشى و لەچك بە تەنها ڕەمز نیە بۆ حزبێكى ئیسلامى ، بەلكو چەندین جار لە قورئانى پیرۆزدا ئاماژەى پێ كراوە كە باڵاپۆشى رەمزە بۆ هەموو ئافرەتانى دیندار و موسلمان .
5- باس لە (كاك عەبدڵاى حاجى محمود) و (بەفرین حسین خەلیفە) دەكەن دەڵێن دوو بنەماڵە مۆنۆپۆڵى پۆستەكانیان كردووە . من داواى هیچ پۆستێكم لە حزبەكەم نەكردووە وە باوكیشم هیچ مەرجێكى نەبووە ،خەباتى (30) ساڵە و شەونخونى خۆى لە برى پۆستێك ناگۆریتەوە . كاك عبدڵاش بۆ ئەو پۆستە كەسێكى شیاوە، لە مەكتەبى سیاسی و كۆبوونەوەى كۆمیتەى ناوەندى حزبمان ئێمە كاندید كراوین و بە شیاو زانراوین و جێگەى متمانەى حزبەكەمانین هەمیشە لە خزمەتى گەل و نیشتمان داین . حزبى سۆسیالست دوورە لە باڵ و پەڕ و كوتلەكارى ، برا گەورەى هەموانیش بەرێز كاكە حمەى حاجى محمود سەرجەمى ئیش و كارەكانى حزب بە ڕاوێژ و راپرسى ئەنجام دەدات هەر ئەندامێكیش خاوەنى رەئى خۆیەتى .
بەفرین حسین خەلیفە محمد / ئەندامى پەرلەمانى كوردستان
23/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست