کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمه‌لکوژیه‌کی نهێنی له‌ هه‌رێمی (باشوری) کوردستان که‌ که‌س باسی لێوه‌ ناکات

Friday, 25/11/2016, 4:50


له‌ناو بردن و کۆمه‌لکوژیی جۆری زۆره‌و ته‌نها جه‌نگ و ئه‌نفال کردن و کیمیاباران نیه‌ ، له‌ هه‌رێمی (باشوری) کوردستان کۆمه‌لکوژیه‌کی خشکه‌یی و له‌سه‌ر خۆ ئه‌نجام ئه‌درێت:
• ده‌رمانی سکراب و به‌سه‌ر چوو ، هاورده‌ کردنی له‌ لایه‌ن کۆمپانیاکانی به‌رپرسه‌ کورده‌ مافیاکانه‌وه‌ له‌و ولاته‌ هه‌رزان و بی کۆننترۆل کراوه‌کان و ساخته‌ کردنیان... ئایا ئه‌و ده‌رزی چاوانه‌ی که‌ ده‌یان که‌سیان پێ کوێر کراو له‌ ئه‌لمانیا چاوه‌کانیان ده‌رده‌هێنان و فرێیان ده‌دانه‌ ته‌نه‌که‌ی خۆله‌وه‌ ،، ئاشکرایه‌ سه‌ر به‌ کام به‌رپرس و کوڕی به‌رپرسه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بکرێت. 
• خواردنی خراب و پیس ، ئیتر هاورده‌کردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بێت ، یان له‌ ولات ڕواندنی به‌ مادده‌ی کیمیایی یان هه‌ر جۆره‌ ماده‌یه‌کی تر بۆ ڕوه‌ک بێت یان بۆ گه‌وره‌ کردنی خێرای ئاژه‌ڵ و مه‌ل.
• ئاوی پیس یه‌کێکه‌ له‌ کێشه‌ مه‌ترسیداره‌کان که‌ له‌ باشوور کێشه‌ی گه‌وره‌ی خولقاندوه‌ بۆ سه‌ر باری ته‌ندروستی ، به‌ پیس بوونی ته‌نکیی ئاویشه‌وه‌ که‌ مۆدێلی به‌سه‌ر چووه‌..
• پیس بوونی ژینگه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌کان ( کارگه‌ بێ کۆنترۆل کراوه‌کان ، بەکارهینانی بەنزینی خراب ، نه‌ڕواندنی دڕه‌خت و سه‌وزایی وه‌ک پێویست ، برینه‌وه‌ی دره‌خت وەک سەرجاوەی وزە له‌ ئه‌نجامی هه‌ژاریی به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی پاره‌ی نه‌وت و غازیان نیه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستاندا. ژینگه‌ و ژیان‌ دوو شتی پێکه‌وه‌ گرێدراوون.
• هه‌ژاری و بێده‌رامه‌تی و خراپیی باری ئابوری قه‌یرانی کۆمه‌لایه‌تی (تاک و خێزانی) و ده‌رونی و ڕۆحی و نه‌خۆشی خه‌مۆکی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ له‌کاتی به‌رده‌وام بوونی ، مێشک به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌درێنالین فڕێ ئه‌دات که‌ به‌ مه‌ودای دوور مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر باری ته‌ندروستی ، به‌ گشتی ده‌رئه‌نجامێکی مه‌ترسیداری گیرانی بۆری خوێن و فشاری خوێن و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی جه‌لده‌ی مێشک و دڵ و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌شه‌ که‌ بۆته‌ دیاره‌ده‌یه‌کی به‌ربلاوی ڕۆژانه‌ ... خه‌ڵکیی بیمه‌ی ته‌ندروستی نیه‌ به‌رده‌وام بچێه‌ لای پزیشک بۆ پشکنینی ته‌ندروستیی ، نرخی نه‌شته‌رگه‌ری و عیاده‌ و نەخۆشخانە ئەهلیەکان گرانن و بوونه‌ته‌ بازرگان و بێده‌رامه‌تیش زۆره‌ بیی نەویریت، کوالیتی دوکتۆره‌کان خراپه‌و خه‌لکانێکی زۆریان وێران کردوه‌ ،،... زۆرجار ده‌وترێت فلان که‌س هیچی نه‌بوو که‌چی کوتوپڕ جه‌لده‌یه‌ک لێیدا .. نه‌خێر هیچ شتێک له‌ خۆیه‌وه‌ ڕونادات بێ نه‌بوونی هۆکار. که‌واته‌ ئه‌وه‌ ئه‌و تفه‌نگه‌ نیه‌ که‌ ده‌تکوژێت به‌لکو ئه‌وه‌ که‌سانه‌یه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری دروستکردنی و به‌کارهێنانی. 
• هاورێیه‌کی خۆم که‌ له‌به‌ر هۆکاری تایبه‌ت نه‌یویست ناوی بهێنم و نزیکه‌ له‌م بابه‌ته‌وه‌و نامه‌که‌ی لام پارێزراوه‌ چه‌ندین مانگ سه‌رقالی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوالیتی شمه‌ک و کۆمبانیاکان بووه‌ له‌ هه‌رێم ، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ زۆریک له‌و بابه‌تانه‌ی نیشاندام ، بۆنمونه‌ کۆمپانیا هه‌یه‌ شامپۆ هاورده‌ ده‌کات و گوایه‌ به‌رهه‌می ولاتێکی ڕۆژئاوا ، یان یابانه‌ ، به‌لام ساخته‌یه‌و له‌ ئه‌نجامی پشکنینی ئه‌و ماده‌یه‌ بۆی ده‌رکه‌وت که‌ چه‌ند مه‌وادێکی تێدان ده‌بنه‌ هۆی تووشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و له‌ ولاتانێکی وه‌ک سعودیه‌و هاوشێوه‌کانی داوای به‌رهه‌مهێنانی کراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیا کوردیانه‌ی هه‌رێم و دەخرینە ناو بازارەوە، ئه‌وه‌و ده‌یان نمونه‌ی تری به‌رده‌ست ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتریش ئاماژه‌م پێدان بوونه‌ته‌ هۆی زۆر بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی جۆراوجۆر و وێران کردنی دانیشتوان ... ئایا کێ به‌رپرسه‌ له‌م کۆمه‌ل کوژیه‌؟؟ 
• ئه‌و هاورێیه‌ که‌ کارێکی زۆر گه‌وره‌و گرنگی ئه‌نجامداوه‌و هه‌مووی به‌ به‌لگه‌ کردبوو ڕوو ده‌کاته‌ لای هێرۆخان و داوای هاوکاری و پشتگیری لێده‌کات ، بڕوانه‌ که‌مێک له‌ نامه‌که‌ی ئه‌و به‌رێزه‌ بۆ بەندە : 
" سڵاو کاک دکتۆر هیوام باشیته‌ ... ، له‌ ڕاستیدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ ئه‌خیردا تێکچوو ، و زۆر ئاڵۆز بوو ، پێویستی به‌وه‌ بوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن بدرێت ، هێرۆ خان و یه‌کێتی و ده‌زگای زانیاری ته‌ده‌خولیان کرد ، شته‌که‌یان له‌ ده‌ستی من ده‌رهێنا ، هه‌رچی ڕاپۆرت و داتا و زانیاری و به‌ڵگه‌ هه‌بوو لێیان سه‌ندم، دواتر لابتۆپه‌که‌م سوتا و هیچ شتێکم لا نه‌ما ، له‌ ئیشه‌که‌م دوریان خستمه‌وه‌ ! ئیتر منیش کۆڵمدا و بڕیارمدا هیچ نه‌که‌م ، چونکه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مافیایی هیچ ناکرێت ..". 
ئه‌م دیارده‌یه‌ بێگومان له‌ زۆنی زه‌ردیش هه‌مان شته‌ که‌ هه‌مووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌کان ، ئاخۆ چیتری مه‌ترسیدار هه‌بێت که‌ ئه‌و گه‌له‌ به‌دبه‌خته‌ی ولاتی ئێمه‌ هێشتا ئاگاداری نین ... ده‌سه‌لات و کۆمپانیا حیزبی و به‌رپرسه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ قه‌سابخانه‌یه‌کی جه‌سته‌یی و ڕۆحی و ده‌رونیی و تێکشکاندنی که‌سایه‌تی دانیشتوانی بۆ ئه‌و ولاته‌ دروستکردوه‌ به‌لام خۆیان بۆ بچوکترین نه‌خۆشی فیزا وه‌رده‌گرن و به‌ جانتایه‌ک پاره‌و زۆر جار به‌ فڕۆکه‌ی تایبه‌ت ده‌ڕۆنه‌ ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ر ، هه‌ندێک له‌وانه‌ لای ئیمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ تۆمار کراوون ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ترانسفێر کردنی ده‌یان ملیار دۆلاری سامانی گه‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات و کرینی کۆشک و فیلای کرانبەها لەوی. دیاردەیەکی ریکەوت نیە کە خەلکی ولاتی ئیمەش ریکای زیان و مردن هەلدەبزریت بۆ رزکار بوونی لە نیشتمانی خۆی و بوونی بە ئاوارە لە ولاتی غەریبیی ..
ب. د. سالار باسیرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە