کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەسەلاتی هەرێم لە رووی هێزەوە براوەیه‌، به‌ڵام لەرووی ئەخلاقیەوە دۆراوە

Saturday, 07/05/2011, 12:00


ئەوەی تەنیا كەمێك لە میژووی سیاسی و گەلان كۆلیبێتەوە دەبینێت كە لەم مێژوەدا مرۆڤایەتی بەدەیان ملیۆن گیانی بەكوشت داوە لەپێناوی روتاندنەوەو چاوچنۆكی و داگیركردن و پێشیل كردنی ئازادیەكان، بەلام هەر مرۆڤیشە بەدەیان ملیۆن گیانی كردۆتە قوربانی لەپێناوی ئازادی و كەرامەت و ئاسایش و دادپەروەریدا. مرۆڤ ئەو بونەوەرەیە كە هەردوو خەسلەتەكەی تێدا هەن. بەلام زولموزۆر هەتا ئێستە زۆربەی كات سەركەوتو بووە بەلام هەمیشە لە رووی ئەخلاقیەوە دۆراو بووە. گەورەیی مرۆڤ و فەلسەفەی دەسەلات دەبێت لەوەدا بێت كە بە پرۆژەی ئینسانی و دادپەروەری و خۆشەویستی بچێتە مێژوەوە، مەبەست لە دیوە باشەكەی مێژوو. دەسەلاتدارێك و خاوەن داراییەك ئەتوانێت بەپارە وەلا بكرێت و داگیركاری بكات، بەلام شتێك هەیە كە بەهەموو پارەی دونیا ناتوانرێت بكردرێت ئەویش بریتیە لە ئەخلاق، ئەم جورانە ناتوانن مرۆڤیان خۆش بوێت لەوانەیە خودی خۆشیان خۆش نەوێت و تەنها دەتوانن دەسەلات و پارەیان خۆش بوێت و لەپێناویدا ماف و ئازادی مرۆڤەكانی تریش زەوت دەكەن. دیاردەیەك كە رەنگدانەوەی باشی نابێت لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان مرۆڤ و تاكەكانی كۆمەل بەواتا بۆ سەر پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكان. ئەم جۆرە دەسەلاتدارانە جیاوازی و پەیوەندیە كۆمەلایەتیەكانی نیوان خۆیان وتاكەكانی كۆمەل لە پەیوەندی دەسەلات و پارەدا دەبینن، دیاردەیەك كە دوور كەوتنەوەی چینە كۆمەلایەتیەكان لەیەكتر دروستدەكات. راستە كە مێژووی مرۆڤایەتی لەپێناوی دەسەلات و ئابوریدا بووە بەلام دەسەلات و ئابوری لەدەستی كێداو بۆ چ مەبەستێك. لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە چۆن سنور بۆ ئەم بارودۆخە خەتەرناكە دابنرێت.

سەقەت كردنی كۆمەلگا
ئەم جۆرە دەسەلاتە كە ئەوەی هەرێمی كوردستانیش بێبەش نیە لێی ئەیەوێ كۆمەڵگا ئەمانە بەم پێوەرە بپێوێ بەواتا گەورەیی كەسەكان لە دیدی كورسی دەسەلات و پارەدا ببینێت نەك لە ژیری و فەلسەفە سیاسی و كۆمەلایەتیەكاندا. كەواتە بەرژەوەندی ئەم لە بوونی كۆمەلگایەكی سەقەتدایە كە بگونجێت لەگەل بیركردنەوەكانی دەسەلاتە سەفەتەكەدا. ئەمە لەبری بیركردنەوە لەسەر بنەما رۆشنبیری و بەها كۆمەلایەتیە جوانەكانی مرۆڤایەتی فكرو ژپریی. ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ئەمانە زۆرتر بیربكەنەوە لەوەی كە خۆیان چین، نرخیان چیەو چەندە. ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە ئەمانە خۆیان لەنوێ وە هەلبسەنگێنن؟ بەلام براوە تەنیا ئەو مرۆڤانەن كە هەرگیز هەتاسەر كۆت و زنجیری چەوساندنەوەو كۆیلایەتی قبول ناكەن ئیتر سەر بەهەر چین و توێژێكی كۆمەلایەتی بن و زوو یان درەنگ لە دژی رادەپەرن. ئەمانە هەمووی لە هەرێمی كوردستانیشدا بەدی دەكرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە