کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەسەلاتی كوردی چیكردوە بۆ بە نێودەولەتی كردنی جینۆساید؟

Thursday, 21/04/2011, 12:00


سەرنح:بەر لەچەند رۆژێك دوای بلاوكردنەوەی نوسینێكم سەبارەت بە هەلەبجە لەكاردانەوە نێودەولەتیەكاندا لەسایتی سبەی، چەند پرسیارێكی خوێنەرانم ئاراستە كرابوو، هەربۆیە بەباشم زانی وەلامی ئەم بەریزانە بدەمەوە كە رونكردنەوەیەكیشە بۆ رای گشتیش.

هەنگاونانی راستەقینە بۆ بە نیودەولەتی كردنی دۆسیەی جینۆساید
هەنگاونانی راستەقینە بۆ بە نیودەولەتی كردنی دۆسیەی هەلەبجەو ئەنفال بەواتا جینۆساید لەسەر ئاستی عیراق و نیودەولەتی بەر لەهەموو شت ئەركی دوو پارتە سەرەكیەكەی كوردستانی عیراق و حكومەتی هەریمە كە بیست سالە دەسەلات بەدەستن لەم هەریمەی كوردستان.ریگاكانی بە نیودەولەتی كردنی جینۆساید كردنی كورد بریتیە لە:
1) لەو پەیوەندیە نێودەولەتیانەی كە دەسەلاتی هەرێم هەیەتی لەگەل دەرەوەدا بەلام لەبری ئەوە سەرقالی ترانسفیر كردنی پارەكانیانن ئەوەی كە مولكی گەلن، سەرقالی پرۆژە ئابوریەكانی خۆیانن كە ئێرە شوێنی رونكردنەوەی ئەوە نیە. هەروەها كاركردن بۆ دۆزینەوەی لۆبی نامۆ بووە بە دەسەلات.
2) لە رێگای نوێنەرایەتیەكانی هەرێم كە لەراستیدا نوینەرایەتی حیزب و سەرۆك دەكەنلەسەر مۆدیلەكەی دەسەلات لە هەریم.دەسەلات و توانا مادیەكەش هەمیشە دراوەتە دەست ئەم نوێنەرایەتیانە كە بریتین لە تاكە كەس نەك دامودەزگا(موئەسەسە).لەسەر ئاستی دبلۆماسی، لەسەر ئەو ئاستەی بۆ نمونە سكالا لەسەر كارگەكانی ئەلمانیا چەكی كیمیاییان بە سەدام حسین فرۆشتوە لە دادگا تۆمار بكرێت و چەند پارێزەرێكیتایبەتی شارەزا بۆ بگیرێت و كۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ ببەسترێت و كیشەكە بكەنە كێشەیەكی سیاسی...هەتا ئێستە بەشێوەیەكی فەرمی ئەنجام نەدراوە، ئەوەی كراوە لەسەر ئاستی ریكخراوە كوردیەكانی دەرەوەی دەسەلات بووە.
3) كورد لە پایتەختی ئەلمانیای ئەو كاتە لە شاری بۆنی پایتەختی ئەو كاتەنوسینگەی حكومەتی هەریمی كوردستانی عیراقی بە رەسمی هەبوو، ئیستە لە بەرلینی پایتەختی نویی ئەلمانیایەكە وەك سەفارەتیك وابووە كە نوینەرەكانی رۆلی سەفیری كوردستانی عیراقیان تێدا بینیوە. لیپرسینەوەی سەرەكی بۆ بە سیاسی نەكردنی دۆسیەی هەلەبجەو ئەنفال وەك بابەتی جینۆساید بە فەرمی دەكەوێتە ئەستۆی یەكێتی و پارتی كە نەكراوە.
4) پیش شەری ناوخۆبەرپرسی نوسینگەكە بریتی بوو لە دلشاد بارزانی برای مەسعود بارزانی و سەلاح رەشید وەك جێگری بەلام لەراستیدا بارزانی كە بالا دەست بوو كاری بۆ خەلكی هەرێم نەدەكرد بەلكو بۆ بنەمالەی دەكرد و لەئەلمانیایەكی دیموكرات چوار پاسەوانی ئەلمانی ئەو كاتەو ئێستەش بە دواوە بووە. ئەو رۆلەی بارزان تكریتی دەیبینی لە جنیف بۆ بنەمالەی سەدام تكریتی، بارزانیش بەناوی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم هەمان رۆلی بینیەوەو ئێستەش دەیبینێت. ئەمرۆكەش بەرپرسی هەمان نوینەرایەتیە دیارە دەسەلاتەكەیان وەك ولات بۆ ئەبەد داناوە. دوای دەستپیكردنی شەری ناوخۆ بەناوی دوو نوێنەراییەتیەوە كار دەكرا كە ئەوەی تریان درایە دەسەت سەلاح رەشید بەلام رۆلی ئەمیش لەوەی دلشاد بارزانی باشتر نەبوو..

(بەپێی دەستوری عێراق هەرێمی كوردستان بۆی هەیە لەبالیۆزحانەكانی عێراق نوسینگە بكاتەوە بەلام نایكاتەوە)
بەپێی دەستوری عێراق هەرێمی كوردستان بۆی هەیە لەبالیۆزخانەكان و قۆنوسولگەریەكانی عێراق لە دەرەوە نوسینگە بكاتەوە بەلام نایكاتەوە. بوونی ئەم نوسینگانە كاریگەریەكی گەورەتری دەبێت بۆ كورد لە رووی یاسای نێودەولەتیەوە. لەبری ئەمە هەردوو حیزبە گەورەكە بەناوی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم نوێنەری خۆیان داناوە كە لەراستیدا نوێنەرایەتی تەنیا حیزب و بنەمالە دەكەن. كۆمەلە كارێك بۆ بەرپرسەكان وحیزب و بنەمالە دەكەن كە ناتوانن لەناو بالیۆزخانەكاندا بیكەن، ئەمەش دوورە لەكاری موئەسەساتیەوە. دەولەتەكان بەشێوازێكی تر مامەلەی یاسایی لەگەل ئەم دەزگا دبلۆماسیە نیودەولەتیانە دەكەن (بالیۆزخانەو قۆنسولگەریەكان) وەك لەگەل نوێنەرێكی حیزبی بنەمالە. كورد دەتوانێت بەم رێگایەوە لەبواری جینۆسایدناساندن وكەلتورو فەرهەنگ و خوێندنی بالاو پەیوەندیەكانیدا بەپێی دەستور چالاك و كاریگەر بێت. بەلام بەبوونی ئەم نوێنەرایەتیەی هەریم لەم دەزگا عێراقیە رەسمیانەدا دوو حیزبە كوردیەكە دەبێت دەست لەنوێنەرایەتیەكانی خۆیان هەلبگرن. یادكردنەوەی حیزبیانەی تراژیدیاكان و رشتنی فرمیسكی تیمساح شتێكەو تۆلە سەندنەوەی یاسایی و بە سیاسی و بە نێودەولەتی كردنی جینۆساید وەك چەكێكی سیاسی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی شتێكی ترە. دانانی سەفیرو قونسولەكانیش لەسەر هەمان مۆدێلە تەقلیدیەكە دانراوون هەربۆیە ئەمانیش ناتوانن كوالیتیەكی باشتر بن. تراژیدیایەكی چەند ناخۆش بەرۆكی ئەم گەلە بەدبەختەی گرتوە.

كاركردن لەسەر یاساكانی ریكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان
لەبەر رۆشنایی ئەو راستیەی كەئەوەی بەرامبەر كورد ئەنجامدراوە لەیاساكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندا دەچیتە خانەی جینۆسایدو بەنەخشە كار بۆ هەولی گۆرینی ناسنامەی نەتەوەیی گەلێك كراوە، هەربۆیە دەبوایە دەسەلاتی كوردی لەسەر ئەم ئاستە بەنەخشە و بە بەرنامەو لەسەر ئاستی ئەم یاسا نێودەولەتیە كاری بۆ بەجینۆسایدناساندنی تراژیدیا نەتەوەییەكانی كورد بكردایە كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە ئەنجامدراوون ودەولەتی بەعسیش ئەندامێكی ئەم رێكخراوە بووەو سەرەتاكانی مافی مرۆڤی واژۆ كردبوو. لەسەر ئاستی عیراقیش كاری بۆ ئەوە بكردایە كە بەرەسمی بەناوی دەولەتی عێراقەوە داوای لیبوردن لەگەلی كورد بكرێت بۆ ئەو جینۆسایدەی بەناوی دەولەتی عێراقەوە بەرامبەر بەم گەلە ئەنجام دراوە. قەرەبوكردنەوەی قوربانیانی ئەنفال وكیمیاباران و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان لەدەستوری عێراقدا بچەسپێت. ئەو دەستورەی كە بەوشەیەك ناوی جینۆسایدی تێدا تۆمار نەكراوە بەلكو وشەی شەهیدی تێدایە. ئەمەی دواییان ناكرێ وەك ئەوەی یەكەم قورسایی یاسای نێودەولەتی هەبێت و وەك چەكێكی سیاسی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی بەكار بهێنرێت وەك ئەوەی یەهودیەكان كردویانە. ئێستەش كە لە پەرلەمانی عێراق دوای ئەم هەموو چەند سالە هەلەبجە نەك ئەنفال بە جینۆساید ناسراوە دەستكەوتی دەسەلاتی كوردی نیە.ئەو دەسەلاتەی كە ئامادە نیە موستەشارو جاشەكان تەسلیم بە دادگای بالای عیراق بكات كە داواكراوون بە تۆمەتی كوشتنی بەكۆمەلی خەلكی مەدەنی كورد، هەربۆیە ئەم دەسەلاتە خۆی دەبێت بخرێتە بەردەم لیپرسینەوەی یاسایی. گەلی كورد دەنگیدا بەنوینەرەكانی و بروای پێبەخشین بۆ نوێنەرایەتی بەرژەوەندیە شەرعیەكانی ئەمان بووە.

(وەزارەتی مافی مرۆڤ و ئەنفال و ئاوارەكان../ وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوەكان)
پارەیەكی زۆر لە كاتی حكومەتەكەی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی مافی مرۆڤ و ئەنفال و ئاوارەو كوردە فەیلیەكان (ناوەكەی وابوو) خەرج كرا بۆ ئەنجامدانی ئامارێك لەسەر ژمارەی قوربانیانی ئەنفال. كوا ئەنجامی ئامارەكە بۆ ئەوەی بتوانرێت كاری پێبكرێت؟ لەحكومەتە گوایە یەكگرتوەكەی هەرێم دەبوایە وەزارەتەكەی ئێستە بەناوی (وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوەكان) نەبوایە بەلكو وشەی جینۆسایدی بدرایەتێ یان وشەی كیمیابارانیشی بخرایەتە پال چونكە راستە ئەنفال جینۆسایدە، بەلام جینۆساید بەتەنیا ئەنفال ناگرێتەوە. هەموو ئەو وەزارەتانە حیزبی بوون و ئێستەش هەر بەم شێوەیە ماونەتەوە.

(ئه‌و وێنەی سه‌ره‌وه‌ با خۆی بۆخۆی بدوێ)
د. سالار باسیرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە