کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە سبەینی بكەنە راپەرینی جەمارەری گشتی لەهەموو شارو شارۆچكەكان

Thursday, 10/03/2011, 12:00




بۆ سەرجەم دانیشتوانی هەریمی كوردستان و ناوچەدابراوەكانیش بەكەركوك و خانەقین و شەنگالیشەوە تكایە سبەینی بكەنە راپەرینی جەمارەری گشتی لەهەموو شارو شارۆچكەكانی هەریم و بەهەموو هیز و تواناتانەوە بەرپەچی ئەودەنگە نەخوازراوەی بەرپرسانی هەریم بدەنەوە بۆ ئەو بیبەزەیی و خۆفرۆش و خیانەتكارانەی بسەلمینن ئەوەی ئەمرۆ لەهەریم روودەدات و خەلكی هیناوەتە سەرشەقام هەستكردن بەمەسئولییەت و پەرۆشیە بۆ ولات و بیدەنگ نەبونە بەرامبەر دەستدریژیە نارەواكانی حیزب و دەستەلات بۆسەر پرۆزیەكانی ولات و گەل و تالانكردنی سامانی ئەم ولاتە. پیویستە سبەینی هەرهەموو مان بەگیانیكی شۆرشگیرانە و بەئیرادەیەكی پۆلالاینەوە سبەینی رۆژی هەینی 11/3/2011 برژیینە ناوشەقامەسەرەكیەكان وبە بانگی ئازادی ئیمە گەندەلكاران و دز و درۆزنەكان بینینە مەرگ و ئەژنۆیان بینیتە لەرز و لەریچكەی دژایەتیكردنی گەل و نیشتمان لابدرین و بخرینە نیو زبلدانی میژوو هەروەك بن عەلی و حوسنی موبارە و ئەوانیتر..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە