بانگەوازیك بۆسەرجەم رۆشنبیران و ولاتپاریزان و لاوانی ولات لەهەركویەك هەن
Sunday, 06/02/2011, 12:00
تكایە هەرچی زووترە ریزەكانتان ریكخەن و وریای بارودۆخەكە بن و ئامادەبن بۆكۆكردنەوەی رایگشتی و پتەوكردنی ریزەكانتان و پەیوەندی كردن بەدلسۆزان و خومخۆرانی گەل و نیشتمان و بنیاتنانی هیزیكی گەورەی جەماوەری بۆخۆسازدان و ئامادەكاری كردنی تەواو بۆ ئاهەنگی گلۆربوونەوەو لەناودانی دەستەلاتی رەهای دكتاتۆری هەردووحیزبی خوینریژ و خوینمژی سەر گەلەكەمان كە بریتیە: لە یەكیتی و پارتی ؟
ئەگەر ئەمرۆكە دەستەلات بیباكانە سەیری وەزعەكە دەكات و بانگەوازی بزوتنەوەی گۆران بەئاژاوەگیری و كودەتاچی ناوزەد دەكات و خۆی لەو هەموو بارودۆخە نەخوازراوە گیل دەكات و خۆی بەسەبەبكارو هینانەدی ئەو كەش و هەوایەنەزانیت, ئەوا ئەبیت لەهەل و مەرجی گونجاودا رۆلەبەئەمەكەكانی گەل و نیشتمان هەست بەلیپرسراویتی سەرشانیان بكەن و كۆششی تەواو بۆ رزگاركردنی گەل و نیشتمان لەم نەهامەتی و ناعەدالەتی و سیبەری دكتاتۆریە بكەن و هەلویستی كرداری و توانایی تەواوی خۆیان لەم پیناوەدا لەژیر چەتری راپەرینیكی جەماوەری گشتی بۆرامالینی دەستەلاتی بنەمالەیی و سەركوتكەری و تالانچیتی ئەم دەستەلاتە بۆگەن بووەی ئەم هەریمە بەریكخستن بكەن و ریگەنەدەن بیری چەوت و كەسانی نامەسئول و بەرژەوەندی پەرست هەلپەرست ریزەكانیان و بیرو باوەریان لەق بكات وبەدوریان بكات لەو ئەركە میژووییەی كەدەكەویتە سەرشانیان لەسەعاتی سفری دەستپیكی راپەریندا .
باهەموو لاوان و رۆشنبیرران و كاسبكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و ژنان و كریكاران هەرهەموو چین و تویژەكانی كۆمەلگای كوردی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی ناو هەریم و دەرەوەی هەریم لەئیستاوە ئامادەكاری بۆ ریكخستنی سەرجەم هیز و تواناكانی كۆمەلگەی كوردەواری بكەن و لەسات و وەختی تایبەتدا پیگەو رۆلی بەرچاوی خۆیان هەبیت و لەبەدیهینانی رۆژی ئازادی ئەم گەلە ستەمدیدەیەدا دریغی نەكەن لەبەخشینی مال و رۆح و گیان تا ئەوپەری ئازاد بوون و رزگاری , بۆپیشەوە بەرەو سەركەوتن و ئازادی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست