قوباد تاڵەبانی یەكێتی كرد بە ژێر پردەكە،

Saturday, 09/01/2010, 12:00


وەك كاری ھەمیشەیی دایكی قوبادی نەوت فرۆش بە دەستێوەردان لە كاری ئەو حیزبەی ناوی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە ، ئەو حیزبەی كە زۆر مەزن بوو، ئەو حیزبەی بە خوێنی ھەزارەھا لاو تێكۆشەر كوردستانی خۆشەویست ھاتە دی. قوبادی نەوت فرۆش دیسانەوە دەستی وەردایە ناو كاری حیزب و كردی بە بازاری ژێر پردەكە، ئەوەش بە ھەرزانكردنی ئەدامبوون لە یەكێتی، 2 ئەندام بە نرخی یەك، (2 دانە بە دینارێك). باوك و كورێك دەتوانن داوای ئەندام مەڵبەند بكەن ، ئەگەر مناڵی كەیان ھەبێت ئەوە بۆی ھەیە ببیت بە موقەدەم روكن لە فەرماندەی و خانەنشینیش دەكرێت لە ھەمان رۆژ.(ئەمە حیزبە ، ژێر پردەكەش شتی وایی لێ نییە).
لە كۆتایی مانگی 12 لە شاری فێرفاكس، بە ئامادە بوونی جەمیل ھەورامی و ھەندێ پاشماوەی یەكێتی. قوبادی نەوت فرۆش ھەستا بە زورنا لێدان بۆ ھەڵبژاردنی بەڕپرسی كۆمییتەی پێشمەرگە دێرینەكان، بۆ ئەوەی ھەندی پلەی بەلاش و حەلاش بدات بە چەند كەسێك بۆ خۆ خۆشەویسكردنەوە. بۆ ئەم كارە روو رەشە قوباد ھەڵسا بە بانگردنی ھەندی لە پیشمەرگەی دێرینی دانیشتوانی ئەمریكا، لەوانە، بەڕێز كاك ئازاد قەساب، بەڕێز كاك نورەدین ڕەحیم، بەڕێز كاك سەید كاكە، بەڕێز كاك وەھاب حەڵاق، بەڕێز كاك تەھە ھەورامی، بەڕێز كاك ھەردی نوری. لەگەڵ ھەندی بەڕێزیی تر كە بەراستی پێشمەرەگە نەبوونە بەڵام قوباد بەزۆر ھاوردنیی وەك ، بەڕێز كاك حەمە میرزا، بەڕیز كاك ئەحمەد كانەبی. ئەوەی شایەنی باسە بەڕێز كاك شێركۆ بە بیانویی ئەوەی كە گۆرانە بانگێش نەكراوە. نازانم كاتێ بەڕێز شێركۆ مەشخەڵانی شورشی ھەڵكردبوو لە ژێر درۆشمی گولە گەنم و جۆ،قوباد لە كوێ بوو ئیستا بریار ئەدات ئەم جۆرە كەسانە ئامادە نەبن.
پاشان بەڕێز كاك عەبدولرحمان ھەڵبژیردرا بە لێپرسراوی كۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەكان(ئێمە ھیچمان نییە بەرامبەر كاك عەبدولرحمان) بەڵام ئەم زاتە پێشمەرگە نەبووە ، وە لە ھیچ سووچێكی رێكخستن كاری نەكردووە. بۆیە ئێمە ئاگاداری بەڕێز كاك عەبدولرحمان دەكەین با مێژوی خۆی لە وە زیاتر پێس نەكان بە كەوتنە دوای قسەی مناڵ و مەزن.
ئەما قوبادی نەوت فرۆش ، ئێمە خۆمان دەزانی چون رەفتاری لەگەڵ دەكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە