پێویستە دەسەڵاتى ئەمڕۆى كوردستان بەگشتى و گەندەڵكار و ستەمكارەكانى وەزارەتى ناوخۆ بەتایبەتى زۆرباش لەوە دڵنیابن كە تاكو ئیستا لەمێژووى سەرتانسەرى مرۆڤایەتیدا ستەم و نادادپەروەرى بۆ هیچ كەس و لایەنێك تاكو كۆتایى نەچۆتە سەر ، سەدام حسینى گەورە دیكتاتۆر چى نەما نەیكا و چۆن بەئاگر و ئاسن ئەم میللەتەى تۆقاندبوو...