كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته دوبه‌ی؟
Tuesday, 25/05/2010, 12:00
ته‌علیقی زۆر له‌و به‌ڵێنه درا كه هه‌ولێر ده‌كه‌نه دوبه‌ی، كه‌مترین ڕه‌خنه‌ش له‌وه بگیرێت ئه‌وه‌یه نه هه‌ولێرو نه سلێمانی‌و نه هیچ شارێكی تر نابێته دوبه‌ی چونكه ئه‌و دوبه‌یه‌ی سه‌ر كه‌نداو كه واقعه‌و هه‌یه‌و ماوه مانه‌وه‌ی په‌یوه‌یست نییه به بڕیاری سیاسی له‌كاتێكدا یه‌ك بڕیاری سیاسی‌و یه‌ك ترازانی تای ته‌رازووی هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كان به‌سن نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئومێدی دوبهیهتی به‌هه‌وادا بچێت به‌ڵكو ئه‌و هه‌وایه هه‌موو ئه‌زموونی كوردستانیش به‌رێت. ئه‌وه یه‌ك له ڕه‌خنه‌كانمان، ڕه‌خنه‌یه‌كی تر په‌یوه‌ندیی به عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه هه‌یه: ئایا هه‌ڵكه‌وتی جوگرافیی دوبهیو هه‌ولێر وه‌كو یه‌كن؟ دوبه‌ی كه له كه‌ناری ده‌ریاوه بازرگانیی جیهانی دهكاتو هه‌ولێر كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌و ئه‌گه‌ر ڕێگای ئه‌و زه‌وییه گیرا ئه‌و بازرگانییه چۆن‌و له‌كوێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئافه‌رینێك بۆ پۆلیسی دوبه‌ی بكه‌ین كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مداو تا ئه‌مڕۆ 33 كه‌سی مۆسادی ئیسرائیلیی ده‌ستنیشان كرد كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی (مه‌حموود ئهلمهبحووح)ی فه‌ڵه‌ستینی، به‌ڵام به چ هه‌قێك ئافه‌رین بۆ پۆلیسی دوبهكهی كوردستان بكه‌ین كه نه‌یتوانیوه یه‌ك كه‌س له بكوژانی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات بدۆزێته‌وه، بێگومان ناشتوانێت بكوژانی سه‌رده‌شت بدۆزێته‌وه هه‌رچه‌نده به ڕۆژی ڕووناكو له‌به‌رده‌م كۆلێجه‌كه‌ی ڕفێندرابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست