ڕه‌وتی کۆنگره‌ی زانستی کورد
Saturday, 14/09/2013, 12:00
ئالان فتووحی
ڕێکخراوه‌ی "کۆنگره‌ی زانستی کورد" چییه، چ ده‌کا، چۆن دامه‌زراوه، کێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با، به چ قۆناغێک دا تێده‌په‌ڕێ، له‌نێو ئه‌و ڕێکخراوه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو دا چ ڕوویداوه و کۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئۆکتۆبر بڕیاره چلۆن به‌ڕێوه بچێ و ڕۆڵی حکومه‌تی هه‌رێم چۆن ده‌بێ و ...
ئه‌م ڕۆژانه ئه‌م پرسیارانه و پرسیارگه‌لی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه به به‌ربڵاوی هاتوونه‌ته ئاراوه.
به هۆی ئه‌وه‌ی که من تا ڕاده‌یه‌ک ئاگاداری وه‌زعه‌که هه‌م و ده کۆبوونه‌وه‌ی۱۰ی ئاگوستی ستۆکهۆڵم بۆهه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر دا به‌شدار بووم و خۆم کاندید کرد و ده‌گه‌ڵ ۱۲ که‌سی ترده‌نگی متمانه‌ی ئه‌ندامانمان پێدرا که وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراوه‌که کاره‌کانی کۆنگره‌ی ئۆکتۆبر ڕاپه‌ڕێنین، دیاره زۆر که‌س پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی من و دۆستانی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراو ده‌که‌ن. جا بۆیه وام به باش زانی ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕونکردنه‌وه له سه‌ر ئه‌م ڕێکخراوه ده‌یزانم و پێویسته باس بکرێ، لێره بیخه‌مه به‌رچاو.
پێناسه:
"کۆنگره‌ی زانستی کورد" ساڵی ۲۰۱۱ وه‌ک ئێن جی ئۆ (واته ڕێکخراوه‌ی نا حکومه‌تی) له سوید دامه‌زرا و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی چێ‌کردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی له نێوان زانستپه‌روه‌رانی کورد له ده‌ره‌وه و ناوخۆی کوردستان و یارمه‌تی گه‌یاندن به ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی زانستی کوردستان و لۆبی کردن بۆ کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێناسه‌کرد.
به پێی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی باڵا کۆنگره، واته کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌ندامه‌کانه که ده‌بێ هه‌ر دووساڵ جارێک به‌ڕێوه بچێ، ده کۆبوونه‌وه‌ی گشتی دا ده‌بێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر (بۆرد)ی تازه هه‌ڵبژێردرێته‌وه، که ده‌سته‌ڵاتی باڵای له نێوان دوو کۆنگره دا ده‌بێ. ئه‌ندامه‌کان ده‌بێ نێونووسی بکرێن و مافی ئه‌ندامێتی ساڵانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده چالاکییه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌دا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و مافی دێمۆکڕاتیکی ده‌نگدان و ده‌نگوه‌رگرتنیان هه‌بێ
بۆ زانیاری زیادتر بڕوانه به‌رنامه و په‌یڕوه‌ی ڕێکخراوه‌که ده سایتی ڕێکخراوه‌که‌دا:
http://kurdishcongress.org/more.php?do=about چالاکی:
کۆنگره‌ی زانستی کورد ساڵی ۲۰۱۱ له هۆله‌ند، و ساڵی ۲۰۱۲ له کوردستان (هه‌ر دووک جار به یارمه‌تی و پشتگیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) کۆبوونه‌وه‌ی زانستی ده بواری جیاوازی زانستی دا پێکهێنا و بڕیار وایه ۱۱ تا ۱۳ ی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ سێهه‌م کۆبوونه‌وه‌ی زانستی خۆی پێک بێنێ.
گرفته‌کان:
تا ماوه‌یه‌ک به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ۱۰ی ئاگوست هیچکام له چالاکییه یاساییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی که به جێ گه‌یاندیان ئه‌رکی هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیکه کاریان بۆ نه‌کرابوو. بۆ وێنه ئه‌ندام وه‌رگرتن، وه‌رگرتنی مافی ئه‌ندامیه‌تی، ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوونی ئه‌ندامه‌کان، ... واته ڕێکخراوه‌که وه‌ک شه‌ریکه‌یه‌ک به یه‌ک ڕه‌ئیسه‌وه که بۆ هه‌موو کار و چالاکییه‌ک خۆی پلان داده‌ڕێژێ و خۆی بڕیار ده‌دا کاری کردبوو! ڕۆژی ۱۷‌ی ۶‌ی ۲۰۱۳ و به‌دوای ماویه‌ک زه‌خت خستنه سه‌ر سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له شوێنی پاڕڵمانی سوید ڕێکخرا و ده‌و کۆبوونه‌وه دا بڕیار درا (به پێی یاسای ئێن جی ئۆ) "کۆمیته‌ی هه‌لبژاردن" دیاری بکرێ بۆ بانگێشتن کردنی که‌سانی زانست په‌روه‌ر بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ ڕێکخستنی کار وباری کۆبوونه‌وه‌ی زانستی و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌ندامان ده مانگی ئۆکتۆبر دا. واته یه‌که‌م هه‌نگاوی دێمۆکڕاتیزه‌کردنی ڕێکخراوه‌ی کۆنگره‌ی زانستی کورد هه‌ڵێندراوه.
ئەندامانی کۆمیتەی هەڵبژاردن ئه‌م به‌ڕێزانه بوون
Ali Barhoon
Newzad Hirori
Osman Aytar
Sadin Sam
به پێی ڕێککه‌وتنێک که ده‌و کۆبوونه‌وه‌دا کرا بڕیار درا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ بێجگه له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی که باس کرا، به ئه‌ساسنامه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ش دا بچێته‌وه، ئه‌ندام وه‌رگرتن ده‌ستپێبکا، و پێشنیارگه‌لێک بۆ چۆنیه‌تی کاری ڕێکخراوه‌که ده داهاتوو دا ئاماده بکا بۆ پێشکه‌ش کردن به ئه‌ندامان و ده‌نگ وه‌رگرتن و په‌سند کردن ده کاتی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده مانگی ئۆکتۆبر دا.
بە حەول و تێکۆشانی کومیتەی هه‌ڵبژاردن و بە یارمەتی ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامان، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری زیاتر لە ۵۰ کەسی پسپۆر و ئاکادێمیک، لە ڕێکەوتی۱۰ی ۸ی ۲۰۱۳ لە کتیبخانە کوردی شاری ستۆکهۆلم بەرێوە چوو و ١۳ کەس وەکوو دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی جیهانی کورد هەلبژێردران.
لیستی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه و ئاکامی دەنگدانەکان بەم چەشنە بوو
- Khalid Khayati (35)
- Alan Fotoohi (35)
- Shadiye Heydari (32)
- Barzoo Eliassi (28)
- Ata Dabaghi (27)
- Farhad Jahanmihan (24)
- Alan Dilani (22)
- Mediya Royan (22)
- Marina Taloyan (22)
- Welat Zeydanlioglu (22)
- Ferhat Snmez (17)
- Sipan Ismail (15)
- Servan Bozarslan (15)
به دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەررۆژی ٢٢ ی مانگ، کاتژمێر ٦ی ئێوارێ له کتێبخانه‌ی کوردی ستۆکهۆڵم، و بۆ دابین کردنی ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تییه‌کان و پلان داڕشتن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاری کۆبوونه‌وه‌ی ئۆکتۆبر دەستی پێكرد.
بە داخەوە هه‌ر له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه دا سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوه‌که دوکتۆر ئالان دیلانی مەشرووعییەت و هەبوونی دەستەی بەڕێوەبەری نوێی بە رەسمییەت نەناسی و ڕێگه‌ی نه‌دا کۆبوونه‌وه‌که به خاڵه‌کانی ڕۆژه‌وی پێشنیارکراودا بچێ! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستیه بوو که ناوبراو خۆی ده پرۆسه‌که‌دا به‌شدار بوو، بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی ۱۷ی۶ و ۱۰ی ۸ی په‌سند کردبوو، خۆی کاندید کردبوو و وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه هه‌ڵبژێردرابوو! ئەم هەڵوێستەهەر لە سەرەتاوە کەش و هەوایەکی ناخۆشی دروست کرد و دە ئاکام دا بوو بە هۆکاری ئەوەی کە کۆبوونەوەکە نەتوانێ بە ئاراستەیەکی پێک هێنەر و تەندرووست دا بچێتە پێش و بڕیارگەلی پێویست دەربکات. دۆای پتر له ۳ کاتژمێر موناقه‌شەی چڕ کە هاوتەریب بوو لە گەڵ دڵساردبوونەوەی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرایەتی نوێ، کۆبوونەوەکه بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات. شایانی باسە، کە ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری نوێ، هۆکاری ئەم سەرنەکەوتنە بە گشتی دەگەرێننەوە بۆ نەبوونی ڕووحی هاوکاری بە کۆمەڵ لە لایان دوکتۆر ئالان دیلانییەوە.
هه‌لوومه‌رجی ئێستا:
به داخه‌وه وه‌کی باس کرا سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوه‌که دان به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردراو ناهێنێ و یه‌کلایانه و به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ده‌نگی پتر له ۵۰ که‌س له زانستپه‌روه‌رانی کورد که ئه‌م ده‌سته‌یه‌یان هه‌ڵبژاردووه درێژه به کاری نایاسایی خۆی ده‌دا و بێ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێ سپێردرابێ پێوه‌ندی به لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان و له‌وان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌گرێ و وه‌ک نوێنه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا.
ده کۆتایی دا به پێویست ده‌زانم سپاس و پێزانینی خۆم ده‌رببڕم بۆ ته‌واو ئه‌و هێژا و به‌ڕێزانه‌ی ده کۆبوونه‌وه‌ی ۱۰ی ۸ ی ستۆکهۆڵم دا ده‌نگی متمانه‌ی خۆیان پێدام و ئه‌رکی ئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌ی باڵایان پێ سپاردم، و هه‌روه‌ها داوای لێ بوردن بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌متوانی چاوه‌ڕوانییه‌کانیان بگه‌یێنمه جێ و چالاک بم ده ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌رکه دا. بێ گومان ئه‌وه‌ی ڕویداوه و نکۆڵی له ده‌نگی ئه‌م به‌ڕێزانه کراوه نه یاساییه و نه ئه‌خلاقی. به‌داخێکی گرانه‌وه په‌راوێز کردنی نایاسایی کۆمه‌ڵێک زانستپه‌روه‌ر و پسپۆڕی کورد و دڵ‌سارد کردنه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له ئێ‌لیتی کوردی تاراوگه ئاسه‌واری یه‌کجار نه‌رێنی و ڕوخێنه‌ری ده‌بێ بۆ ڕێکخراوه‌ی کۆنگره‌ی زانستی کورد.
ڕۆلی زانستپه‌روه‌رانی کورد و ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کان وحکوومەتی هەریمی کوردستان ده‌م قۆناغه‌دا ده‌توانێ گرینگ و یه‌کلایی که‌ره‌وه بێ.
ئالان فتووحی
ستۆکهۆڵم ۱۳ی ۱۰ی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست