بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەى كە (پەلە پۆستى هەولێر) پۆستەكانیانى فەوتاندووە !...
Sunday, 15/05/2011, 12:00
تەنها من نیم كە پەلە پۆست جگە لە فەوتانى پۆستەكەم سوكایەتى پێكردووم زۆر هاوڵاتى هەیە بەدەست ئەم كێشەیەوە ئەناڵێنێ دواى ئەوەى كۆمەڵێ شتى بە نرخ و بەڵگەنامەو دیكۆمێنتى لەلایەن پەلە پۆستەوە فەوتاوە هەر جارەو بە بیانوویەك . دوایین بیانوو گوایە لە ئەستەنبول كرێكارەكان بەشەڕهاتوون و پۆستەكانى كوردستان لەو بەینەدا فەوتاوە . وە كاتێكیش بتەوێ سكاڵاى یاساییان لەسەر تۆمار بكەیت لەبەرئەوەى خاوەنى سەرەكى كۆمپانیاكە دەستەڵاتدارە لەسەر ئاستى عێراق یان كوردستان جگە لە سوكایەتى پێكردن هیچى ترت بۆ نامێنێتەوە جا لێرەوە من داوا ئەكەم لە هەموو ئەو بەڕێزانەى كە پەلە پۆست شت و مەك و بەڵگەى وون كردوون بە پێى ئەو ژمارەو كۆد و بەروارەى كە لەلایانە بینێرن بۆ ئیمەیلەكەم تاوەكو لە ڕێگەى پۆلیسى ئەڵمانیاوە سكاڵا بەرزبكەمەوە لەسەر ئۆفیسى سەرەكى دى ئێچ ئێل ى ئەمریكى چونكە پەلە پۆستى كوردستان هەمان ناوى لەخۆى ناوە بە پێى یاساى ئەو ووڵاتانەش كە یاسا سەروەرە ! هەر بەشێكى دى ئێچ ئێڵ پۆستى هەر هاوڵاتیەك بفەوتێنێ بڕى یەك ملیۆن دۆلارى ئەمریكى غەرامە دەكرێ وە دەبێت قەرەبووى تەواوى هاوڵاتیەكەش بكاتەوە . ئینجا لێرەدا بۆمان دەردەكەوێ كە یاسا لە كوردستان تەسبیحى ئەبڵەقە بە دەست هەندێ بەرپرسەوە یان سەروەرە و جیاوازى ناكات و بە پێى پرەنسیپ و یاسا نێو دەوڵەتیەكان كار دەكات . زۆربەمان دەزانین كە كۆمپانیاى DHLxpress لە 1969 وە لەلایەن هەر سێ هاوڕێى ئەرمسترونج ەوە ئەدریان دالسى و لارى هیلپوم و روبەرت لاین دامەزرا وە ناوەكەش كورتكراوەى ناوى بنەماڵەى ئەو سیانەیە كە ئەو كات لە نێوان سان فرانسیسكو و هونولولو شت و مەكیان دەگواستەوە دواتر بیریان لە فراوانكردنى كردەوەو لە 1974 وە لقى گەیشتە ئەوروپا و لە هەشتاكان چین و چەند ووڵاتێكى ئاسیا وە ئێستا لە 220 وڵات لقى ناوبراوى تیایە بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە ناوى كوردستان یان عێراق لە لیستى ئۆفیسى كۆمپانیاى سەرەكى دى ئێچ ئێل دا نیە . ئەى كەواتە ئەم ناوەتان تەنها بۆ چەواشە كردنى هاووڵاتیان بەكارهێناوە . كێ بەرپرسە لەم ساختەكارى و چەواشەكاریە ؟ هەر چەندە لە بنچینەدا ئەم كۆمپانیایەى ئەمریكا بەمەبەستى خزمەتگوزارى بۆ هاوڵاتیان لە ڕێگەى گواستنەوەى شت و مەكیان لە دەرگاوە بۆ دەرگا دامەزرا دوایى گۆڕا بۆ بازرگانى بەڵام هیچ كاتێ یاسا رەحمى پێنەكردوون لەبەرامبەر هەڵەیەك كە ڕوویدابێت لە كۆمپانیاكەیان . پەلە پۆستى كوردستانیش وەڵامەكەى بۆ فەوتانى شت و مەكى هاوڵاتیان تەنها دوو شتە یەكەم ئەڵێ ئێمەش لە دادگا ئەڵێین ئەو پۆستەمان داوە بە كۆمپانیایەكى تر ئەوان فەوتاندوویانە وە دوەەمیش ئەڵێن جا سكاڵا بكەن و نەیكەن وەكو یەك وایە لەبەرئەوەى زیاتر لە 1000 دۆلار سەرف ئەكەن و ماندوو بوون و هاتۆچۆ لە كۆتاییدا دادگا پشتگیریمان لێ دەكات و تەنها 100 دولار قەرەبووت ئەدەینەوە . خەڵكى كوردستان ئایا ئەمە چ جۆرە سوكایەتیەكە بە هاوڵاتیان دەكرێ لەلایەن ئەو كۆمپانیایەو خاوەنە سەرەكیەكەى ! من دەپرسم ؟ ئەگەر دەزگایەكى سیخوڕى دەستى بەسەر ئەو شت و مەكانەى ئێمەدا نەگرتووە بێگومان ئەو كۆمپانیایە ناتوانێ بەو شێوە مافیایانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بكات .
زانیارى تەواو بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە
[email protected] یان دەتوانن لە ڕێگەى ژمارە مۆبایل 004917627701935 ڕاستەوخۆ پەیوەندى بكەن یان بە sms كورتە نامە بۆ هەمان ژمارە مۆبایل بنێرن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست