وەزارەتی پێشمەرگە یان وەزارەتی چهکدارهکانی ههردوو بنهماڵه؟!
Thursday, 30/06/2011, 12:00
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەی ویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەی ئاشکرا کرد لە ئێستادا لەو لیوا تازانەی تەشکیلکراوە دوور لەدەستی حیزبە و سەر بەوەزارە پێشمەرگەی حکومەتی هەرـی کوردستانە پارتی و یەکێتی دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی ئابونەوەی حیزبی لەلایەن یەکێتیەوە لەهەر پێشمەرگەیەک 3 هەزار دینار و پارتیش وای نیازە بە گوێرەی پارەکەی لەهەر سەد هەزارێك هەزار دینار ئابونەوە وەربگرێت ، سەرچاوەکە ئەوەیشی ئاشکرا کرد لە ئێستادا بە ئەمری عقید ڕوکن ئیبراهیم فەرماندەی لیوای 3 ی پیادەی گەرمیان دەست کراوە بە کۆکردنەوەی ئابونەوەی پێشمەرگەکانی سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ناو براو وتیشی لەهەمان لیوا لەلایەن فەرماندەی لیواوە ئەمر بە فەرماندەی فەوجی دوو و چوار کراوەیە ئابونەوە کۆ بکەنەوە کەهەردوو فەرماندە لەلایەن یەکێتیەوە دانراوە و ئەبێت ئابونەوە بۆ یەکێتی کۆبکەنەوە، ، باسی لەوەیش کرد ئەوکەسەی راسپێردراوە بۆ کۆکردنەوەی ئابونەوەی یەکێتی بەناوی ملازم ئەوەل شەماڵ ، ناوبراو لەفەوجی چوار دەوام دەکات ،
سەرچاوەکە ئەوەیشی ئاشکرا کرد لەهەمان لیوای سێی پیادەی گەرمیان سەربەوەزارەتی پێشمەرگە بەبێ دەوام کردن 50 حیمایەی بەرپرسی مەڵبەندی 9 ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یارمەتی مانگانەکەیان لەو لیوایە وەردەگرن بەبێ ئەوەی چرکەیەک دەوام بکەن ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم چوار لیوایە سەربەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و هەموو پارە و خەرجی و یارمەتییەکانیان لەلایەن حکومەوە بۆسەرف دەکرێت ،
گەر مسعود و بەرهەم ساڵح بەژدارنین لەو گەندەڵییە با بەدواداچونی بۆ بکەن ، دوو کەس بنێرن لەلیواکان لە پێشمەرگەکان بپرسن ئەوان خۆیان دێنە گۆ کە ئەمە وەزارەتی پێشمەرگەیە یان وەزارەتی پارتی و یەکێتی ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست