کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ پێناوی چییدا په‌که‌که‌ و پژاک ئه‌و تاکتیکه‌ به‌کار ده‌هێنن؟

Monday, 05/09/2011, 12:00


 ڕۆژانه‌ له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌تی ئه‌و سه‌رکرده‌ و  به‌ کریگیراوانه‌ی کورده‌وه‌، وڵاته‌که‌مان بۆته‌ جیگای ململانێ و سنوربه‌زاندنی داگیرکه‌ران، بۆیه‌ ئه‌و ده‌ستدریژیانه‌ی که‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ئه‌کرێته‌ سه‌رمان توشی بێ هیواییه‌کی زۆری کردووین و  له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ته‌مگمان پێهه‌ڵچنراوه‌، ناشزانین کێ چاره‌ی ئه‌م کێشانه‌ ده‌کات.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ لێره‌دا تۆپبارانی سنوره‌کانه‌،ئه‌و پرسیاره‌ش دێته‌ پێشه‌وه‌ کێ به‌رپرسه‌ له‌ تۆپباران ،چۆن ڕیگری بکرێ؟ یاخود چۆن وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌ بدرێته‌وه‌.ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌و پژاک هۆکاری تۆپباران بن ئه‌وا ئه‌وه‌نابێ که‌س له‌وه‌ بترسێ یاخود پێچی لێ بدا که‌ به‌ڵێ په‌که‌که‌ و پژاک له‌قه‌ندیلن و شه‌ری دوژمنانی کورد ئه‌که‌ن،کێشه‌ له‌وه‌دا نیه‌ که‌ ئه‌وان شه‌ری دوژمنانی کورد ده‌که‌ن به‌ڵکو له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌وانیش بونه‌ته‌ گوندنشین و جارجارێ هات به‌سه‌ریاندا په‌لاماری ره‌بایه‌یه‌کی تورک یان ئێرانی ئه‌ده‌ن.ئه‌مه‌ کێشه‌که‌یه‌،که‌ ئه‌وان شه‌رناکه‌ن به‌و مانایه‌ی که‌ شه‌ره‌که‌یان ببێته‌ هۆی کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیف له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد.

هۆکاری ئه‌م شه‌ره‌ چییه‌؟
خوێندنه‌وه‌ی تورک و فارس بۆ ڕووداوه‌تازه‌کانی ناوچه‌که‌ که‌ شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌زووی به‌سه‌ریاندا ده‌باڕی له‌ ناوچه‌ کوردێکاندا هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌ست درێژیانه‌یه‌،لێره‌دا په‌که‌که‌و پژاک ته‌نها به‌هانه‌ن. به‌ڵام هۆکاری چییه‌ ئه‌وان ده‌ستدرێژی ئه‌که‌ن و ئێمه‌ش به‌س توره‌بونێک له‌ ناخماندا هیچی زیاترمان پێ ناکرێ؟
1/په‌که‌که‌و پژاک له‌ ڕووی چه‌کداری و سیاسی و هێزی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌نگاوێکی بچوک و چه‌قبه‌ستون نه‌هێزی چه‌کداریان به‌ پێی پێویست به‌کارده‌هێنن نه‌ له‌ ڕووی سیاسی و دیبلۆماسیشه‌وه‌ هه‌له‌کان ده‌قۆزنه‌وه‌ ،نایانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ریش کاری خۆی بکات. شۆڕشی کورد له‌ باکور له‌ ئێستادا زۆر له‌ شۆرشی ئایرله‌ندییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌چیت،له‌ ئایرله‌ندا باڵێ سه‌ربازی شینفین ترسی خستبوه‌ دڵی تاک به‌ تاکی ئینگلیزه‌وه‌،ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر کوشتنی هه‌ر مناڵیکی ئایرله‌ندیدا خوێندنگه‌یه‌کیان ئه‌ته‌قانده‌وه‌،له‌به‌رامبه‌ریشداباڵی سیاسی چالاکی مه‌ده‌نی ده‌کرد،ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو هه‌موو دنیا ئیدانه‌ی شینفینیان ئه‌کرد به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستیان له‌ چه‌ک و تۆقاندن هه‌ڵنه‌گرت تا به‌ زۆری چه‌ک لوتی ئینگلیزیان شکاندو ناچاریان کرد به‌وه‌ی هه‌موو مافێکیان بداتێ.ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ که‌ له‌شۆڕشی ئایرله‌ندیه‌کان جیا ئه‌کاته‌وه‌ زۆر شته‌ گه‌وره‌ترینیان په‌که‌که‌ وه‌ک هه‌موو کوردی به‌شه‌کانی تر که‌وتۆته‌ ژێرکارگه‌ری کلتوری تورکه‌وه‌ به‌شه‌کانی تر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ له‌ باشوردا عه‌شقێکی زۆرمان بۆ کلتوری عه‌ره‌ب به‌عس هه‌یه‌ ،که‌ ئێستاش ئه‌بینی هه‌مووئه‌ندام په‌رله‌مان وئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی یاسا قسه‌ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ده‌قه‌ عه‌ره‌بیه‌کان نه‌بی وه‌رگێرنه‌ سه‌ر کوردی ئه‌وا قسه‌یان بۆ ناکری،کوردانی رۆژهه‌لات گه‌ر ته‌ماشای تیڤی و بڵاو کراوه‌کانیان بکه‌ی به‌ ده‌گمه‌ن گوێت له‌ کوردی ده‌بێ وه‌ک بڵێی فارس خۆیان به‌سه‌دان تیڤی سه‌ته‌لایتو رۆژنامه‌و سایتیان نیه‌و گیانی تاکی فارس ئه‌وه‌نده‌ مرۆفدۆسته‌ دێ به‌س گوێ له‌ ئه‌مان ده‌گرێ. له‌و روانگه‌شه‌وه‌ که‌ په‌که‌که‌ که‌وتۆته‌ ژێر کلتوری تورکه‌وه‌ ناتوانی تورک وه‌ک دوژمن بناسی ئه‌و تورکه‌ی له‌ په‌لاماردانی مناله‌ کورده‌کانی باکور تا مردن سڵ ناکاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌مانباته‌ سه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌نۆکه‌ره‌کانی باشور که‌ ده‌سته‌واژه‌ی قیزه‌ونی برا عه‌ره‌به‌کانیان کرده‌ ئه‌مری واقیع و دواتر زیندوکردنه‌وه‌و زالکردنی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر کورددا.دووه‌م شت که‌ په‌که‌که‌و پژاک به‌ ڕوونی نایخه‌نه‌ ڕوو ئه‌وه‌یه‌ ئایا کێ بریارده‌ری په‌که‌که‌یه‌؟ به‌ڕیز ئۆجه‌لانه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ به‌ ڕینمایی چه‌ند میتێک بریار ده‌دا،یاخود تورک+لانه‌ جاسوسیه‌کانیان له‌ مه‌سیف و قه‌لاجوالان رێ پیشانده‌رو بریارده‌ری چالاکیه‌کانی په‌که‌که‌ن .

په‌که‌که‌ له‌ ئیستا چی بکات؟
ترسنۆکانه‌ ترین شت که‌ په‌که‌که‌و ئێستاش پژاک ده‌ستیان داوه‌تێ له‌ لایه‌ک ئه‌و خۆ هه‌ڵنانه‌ ئاگرینانه‌ که‌ که‌ له‌ زاری قسه‌که‌ره‌کانیانه‌وه‌ده‌رئه‌چی به‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌دپاسدار یان پله‌داروسه‌ربازی تورکیا ده‌کوژن،له‌ ناکاویشدائاگر بڕی تاکلایه‌نه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن.خوێندنه‌وه‌ی تورک و فارس بۆ ئاگربڕینی په‌که‌که‌و پژاک ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ وا ئه‌زانن په‌که‌که‌و پژاک له‌ ته‌نگه‌ تاویو ناجاریدا په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئاگر بڕ ،،ره‌نگه‌ ئه‌م ئاگربره‌ی ئه‌مانیش جگه‌ له‌ تاقمی جه‌لال ومه‌سعود ئه‌و که‌سه‌خه‌له‌فاوانه‌ بن که‌ پێیانوابی له‌ ژێر چه‌پۆکی ترسناکترین چه‌کدا ئه‌بێ ئێمه‌ ڕیگای مه‌ده‌نی و ئاشتی هه‌ڵبژێرین ،له‌گه‌ل ئه‌و ئیسلامیانه‌ی که‌ ئۆردۆگان به‌ ئه‌میرێکی ئیسلام و خۆیان به‌ خزمه‌تکارێکی بچوکی ئه‌وده‌زانن،ئه‌وان له‌ په‌لامارو ڕه‌شه‌ کوژی شۆرشه‌ عه‌ره‌بیه‌کاندا زۆر به‌شانازییه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی خوێناوی شۆڕشگێران باس ده‌که‌ن ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی خۆفرۆشی و نه‌بونی ئابرووی مرۆیی و نیشتمانیان ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ ناتوانن لێره‌دا په‌که‌که‌ وه‌ک براوتورک وه‌ک دوژمن ببینن،دیاره‌ لای تورکیشه‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌ نۆکه‌رێکی بچوک به‌ هیچی تر ته‌ماشا ناکرێن..

بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ ئه‌وباره‌ی که‌ به‌سه‌ری خۆیدا سه‌پاندویه‌تی و به‌ ئاماژه‌ی خۆی ده‌ستی ئاشتی درێژ ئه‌کا لێ تێک نه‌ چی په‌که‌که‌1
/په‌لاماری بۆریه‌ نه‌وتیه‌کانی تورکیابدا2
- خاڵه‌ سنوریکانی نێوان هه‌رێم و تورکیا بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌
3/ په‌لاماری بنکه‌هه‌والگریه‌کانی تورک و ئێران بدا له‌ خاکی هه‌رێمدا
4-هه‌وڵ بدا سه‌ربازو پله‌داری تورکوئێرانی به‌ بارمته‌ بگرێ
ئه‌مه‌ له‌ ڕووی چه‌کدارییه‌وه‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ په‌که‌که‌ ئێستا زێرین ترین کاتی به‌کارهێنانی کارته‌کانیه‌تی له‌ لایه‌که‌وه‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا به‌خشکه‌یی هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ ده‌نێن، که‌ ئێران بخه‌نه‌ ناو ئه‌و شه‌پۆله‌ ئاگرینه‌وه‌ که‌ که‌ره‌سته‌ی ته‌واو هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ئاگره‌به‌لام ئه‌مریکاو ئه‌وروپا بۆ کلیکی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگا ده‌گه‌رێن که‌باهۆزکه‌ی لیوه‌ئاودیوی ئێران بکه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌وپژاک بتوانن ‌لانی که‌م که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خۆیان و ئه‌مریکاو ئیسرائیل و ئه‌وروپا دروست که‌ن ،وه‌ تێیان بگه‌یه‌نن شۆڕش له‌ ئێراندا بێ بون و هێزی ئه‌وان ئه‌سته‌مه‌،له‌لایه‌ک وله‌ لایه‌کی تره‌وه ‌به‌ ده‌رزدادانی سوپای پاسداران و کوشتنی ڕیژه‌یه‌کی به‌رچاویان تا ئه‌وکاته‌ تاکی نوستوی فارس تێ بگاکه‌ ئه‌م شه‌ره‌ی که‌ تاک به‌ تاکی فارس به‌ لایه‌نگران ودژه‌ده‌سه‌لاته‌وه‌ پێیان خۆشه‌ شه‌ڕیکی ئاسان نیه‌و کوردبه‌و ئاسانیه‌ نابه‌زێ.ئه‌وکاته‌ که‌ گه‌رمایی گه‌شته‌ چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی فارس و لاشه‌ی مردۆکانیان بۆ ڕۆشته‌وه‌ ئیتر ئه‌زانن که‌ ئه‌بی له‌ کێ ڕاپه‌رن ،نه‌ک به‌ کوشتنی خۆیان وته‌نی جوداخوازه‌کان دلخۆش بن.له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ سوریا له‌ لێواری هه‌ڵدێردایه‌و تورک ئه‌یه‌وێ خۆی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی سوریایه‌کلایی کاته‌وه‌ و ئیستاش په‌یوه‌ندی تورک و ئیسرائیل له‌ ئالوۆزیدایه‌ په‌که‌که‌ ئه‌توانێ سودێکی گه‌وره‌ له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌رگرێ و بێ هیچ دوو دڵییه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ ئیسرائیله‌وه‌ بکات ڕه‌نگه‌ ئیسرائیل ته‌نانه‌ت ڕیگه‌ به‌ په‌که‌که‌ بدات له‌ خاکی ئیسرائیله‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی تورکی به‌سه‌ر سوریاو شۆڕشه‌که‌یدا پوچ بکاته‌وه .

په‌که‌که‌ ئه‌توانێ زۆر له‌م شتانه‌ زیاتر بکا به‌ڵام تکایه‌ خۆتان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌ بزانین ئیوه‌ خاوه‌نی بڕیاری خۆتانن یان بریارتان به‌سه‌ردا ئه‌درێ ؟؟ ئه‌و کاتیش که‌ ئێمه‌ هه‌ستمان کرد په‌که‌که‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری دۆسیه‌ی مافه‌کانی کوردایه‌ ئه‌توانین بێ سڵه‌مینه‌وه‌ چه‌پله‌ بۆ په‌که‌که‌ لێده‌ین و ئێمه‌ وه‌ک تاکه‌ که‌س له‌ ئه‌وروپا ته‌نها نوسین و قسه‌ی زلمان پی ناکرێ به‌ڵکو گه‌ر هاتوو په‌که‌که‌ به‌ ئه‌رکه‌ چه‌کداری وسیاسه‌کانی خۆی هه‌ستا ئه‌وکاته‌ ئێمه‌ێش وهێزی جه‌ماوه‌ریش له‌ هه‌ر4پارچه‌دا به‌ هه‌موومانه‌وه‌ ئه‌بینه‌ ئاگری ئه‌وشۆڕشه‌ی که‌ ته‌نهاپێویسی به‌ لایه‌نێکی چه‌کداری سیاسی وه‌ک په‌که‌که‌ هه‌یه‌ تا وره‌ی پێ ببه‌خشی. په‌که‌که‌ ئه‌بی داوای شۆڕشی چه‌کداری بکا هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ له‌ باکورو ڕۆژهه‌ڵاتدا و به‌ڵێن بدا له‌گه‌ل په‌لاماردانی تورکدا ئه‌وانیش زه‌بری خۆیان بوه‌شینن‌.

تێبینی:
 دوای لێبوردن له‌ کاکی نووسه‌ر ده‌که‌ین که‌وا ناوه‌که‌یمان به‌ هه‌ڵه‌ نووسیبوو، له‌ کاتیی بڵاوکردنه‌وه‌یدا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دروست بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە