كاندیدەكانی كەركوكی لیستی ئەسپە دزراوەكە بۆ پەرلەمانی عێراق

Monday, 22/02/2010, 12:00


1. نەجمەدین كەریم : لە پێش ڕزگار كردنی كەركوك و دوای ڕزگار كردنی كەركوك چی كردووە بۆ كەركوك جگە لە خزمەتكردن و چارەسەر كردنی نەخۆشیەكانی مام جەلال و كاك كۆسرەت . ئابا ڕۆژێ لە ڕۆژان منالێكی ئاوارەی كەركوكت چارەسەر كردوە ؟ ئامێرێكی پزیشكیت بۆ خەستەخانەكانی كەركوك هێناوە؟ ئەڵێن ملیۆنێری بۆ دەستكەوت نەهاتوی ئەی بۆ خەستەخانە یان قوتابخانەیەكت بۆ ئاوارەكانی كەركوك نەكرد باشە هەر بەشداریەكت لە مەینەتیەكانی كەركوك بكردایە تا ئێستا هاتوچۆی كەست نەكردووە و هیچ دەورێكت نەبووە لە كەركوكدا و سەردانی ئاوارەو ڕەش و روتی كەركوكت نەكردووە و هیچ خزمەتێكت نەكردووە لە كەركوكدا نە لە دوورو نە لە نزیك . تۆ بۆیە هێنراوی ڕوی ڕەشی جەلالیەكان سپی بكەی لە بەر ئەوەی كەس ناتناسێ , بەڵام بڕوا بكە خەڵك هوشیارە و باش ئەتناسێ , بە هەزاران كەس لە كەركوك شەهید و بریندار بوو , بۆ سەرت لەكەس نەدا و هیچت بۆیان نەكرد و دەنگت نەهات ئێستا منالێك بریندار بووە سەردانی ئەكەی بڕوا بكە خەڵك باش ئەزانێ سواڵ دەكەیت بۆ دەنگ و ئەم میللەتە هەژارە فریو دەدەن تۆ بۆ ناو پلەو پایە هاتیتەوە ئەڵێی گەندەڵی بن بڕ دەكەی ئەی دەزانی ئەبێ لە ماڵی خۆتەوە دەست پێبكەی لە خۆت و براو نزیكەكانی خۆتەوە دەست پێ بكەی خەڵك زۆر شت دەزانێ جارێ لە خۆت بپرسە ئەو هەموو پارە بەخشینەوەیەو سەیارەكانی دوات و حیمایەو شوێنەكەت و ...هتد ئەی ئەوە گەندەڵی نیە پارەی ئەو میللەتە نیە خۆ لە ئەمریكاوە نەتهێناوە هەندێ لە كاندیدەكانی هاورێت بە پێ ماڵان دەگەرێن , ئەی سكرتێرە گەندەڵەكەی پیاوە گەندەڵەكەی هەولێر بۆ لای تۆیە خۆ پیاو لە كەركوك نەبڕاوە بۆ سومعەی خۆت خەراپە .
2. عارف تەیفور : ماوەی حەوت ساڵە لە بەغدای چەند پۆستێكی بەرزت هەبووە (جێگری سە رۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا , جێگری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق) بە ویژدانت چیت بۆ كەركوك و خەڵكی كەركوك كردووە تاكو متمانەت بدەنێ , وای بۆ دەچم كە هەندێ كەس لە كوردستان و كەركوك نەزانن تۆ كێی لە بەر ئەوەی هیچ چالاكیەكت نەبووە و تەنانەت لە پەرلەمانیش بێدەنگ بویتە و داكۆكیت لە كورد نە كردووە و كەركوكیش هەر هیچ , بۆیە ئەبوایە خۆت و حیزبەكەت پێتان شەرم بوایە باسی پاڵاوتنی تۆیان بكردایە شەرمە تۆ جاریَِكی تر بچیتەوە بەغدا .
3. خالد شوانی : لە سالی 2005 تۆیان هەڵبژارد ئەیان وت بەعسی بویتە ئەوانەی لە خوێندن لەگەڵت بوونە , ڕاستە لەروی زمانی عەرەبی باش بویتە بەڵام لەو چوار ساڵەدا لەو بەڵێنانەی ئێستا ئەیدەی چیت جێبەجێ كردووە , (مادەی 140و ڕیفراندۆم , گەنجان , سلفەی زەواج , تاپۆ كردنی خانوی تەجاوز , ...هتد) , ئێستا پرۆژەی تاپۆكردنی خانووە تەجاوزەكان ئەكەنە هی خۆتان بۆ بەدەست هێنانی دەنگ . خەڵكی ئاوارە نازانێ ئەو پرۆژەیە هی ئەندام پەرلەمانێكی شیعە بوو بە ناوی (عەبدولكەریم عەنەزی) لە لیژنەی سكاڵای پەرلەمانەو لە لایەن (بەها ئەعرەجی) سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانەوە خراوەتە بەر دەستی پەرلەمان وە ئا ئێستاش ئەو پرۆژەیە پەسەند نەكراوە . بۆیە بە ئاوارەكانی كەركوكی مەفرۆشنەوە , باسی مافی ئافرەت دەكەیت ئەی بۆ خوشكەكەت لە خوێندن دەركرد نە چوە زانكۆ و خێزانەكەت خوێندنی تەواو كردوە نایەڵی دابمەزرێ مەسەلەیەك هەیە ئەڵێ (ماڵت ماڵ نەبێ بازارت بازار بێت .
4. دكتۆر ناسیح غەفور : هەر كەس لە كەركوك نەژێ و سودی بۆ كەركوك نەبێ یەس كاتی پێویستی بە كەركوك بێت بڵێ كەركوكیم شەرمەزاریە سواڵی دەنگ بكات .

ماویەتی :-


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە