کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەبار فەرمان رازی نەبوو مەدالیای زیندانە سیاسیەكان لە جەلال وەربگرێت

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


من لێرە دا حەزدەكەم ئاما ژە بەوە بدەم كەلە ساڵى1998 جەبار فرمان دەستى لە كاركێشایەوە لەبەرئەوەى داواى چاكرنەوەى یەكیتى دەكرد وە دیارى كردنى دەسەڵاتى تاڵەبانى وە شەفافیەت دەربارەب پارەو سەرمایەی یەكێتی كە لە ژێر دەستی شاناز ابراهیم احمەد دا بوو, بەڵام بە داخەوە هیچ كەس لە هەڤاڵانى پشتگریان لى نە كرد وە پشتیان تێكرد.ناكۆكی نێوان جەبار فەرمان وە جەلال گێشتە ئاستێك كە جەلال رازی نەبوو تۆقەی لەگەڵ دا بكات لە كاتی هاتنەوەی لە سنور وە ئەم راستیە لە هەموو مێدیاكانی ئەو كاتەدا پەخش كرا. ئەمە تەنها لە بەر ئەوەی جەبار فەرمان رازی نەبوو كە جەلال دەسەڵاتی موتلەقی هەبێت وە یەكێتی بە موڵكی خۆی دابنێت. جەبار فەرمان لەو بڕوایەدابوو كە یەكێتی موڵكی هەموانە وە سەركردایەتی ئەبێت دەسەڵاتی هەبێت.ئەو ناكۆكیانە هەر لەو سات و كاتەوە دەستیان پێكرد وە ئەوە بووە هۆى ئەوەى یەكیتى بگاتە ئەم وەزعەى ئیستا تێیدایە.
تاڵەبانى هەستى كرد كەوا كەسێك هەیە لەناو یەكیتى ئەبێتە ڕێگر لە بەردەمی وە لە هەوڵ ئەدات بۆ كەمكرنەوەى دەسەڵاتەكانی لە ناو یەكێتی. وە بێجگە لەوە جەبار فەرمان جەماوەرێكی زۆری لە پشتەوە بوو وە هەروەها جەماعتی كوتلەی سجن لە ناو مەكتەبی سیاسی مەیلیان لەگەڵ ئەودایە, ئەوە بوو جەلال دەسەڵاتى لە جەبار فرمان كەم كردەوە وە دوابەدواى ئەوە جەبار فرمان بارى تەندورستى بەرەو خراپ بوون چوو.
ئەم فیلەتەنەی یەكێتی وە پیاوی رۆژانی سخت وەك بەرهەم سالح فەرمووی, هەرچی كاری سەخت وە دژوار هەبوو پێیان كرد وە كردیان بە دوژمنی هەموو لایەنێك. لەسەر ئەمری جلال تالەبانی شەری بەعس وە ناوخۆ وە توركیاو ئێرانیان پێكرد وە لە دوایی دا بە خەتر وە مەترسیان زانی لەسەر بەرژەوەندی خۆیان وە بۆ رازی كردنی دڵی پارتیەكان ژەهر خواردیان كرد , هەروەك خێزانی خوالێخۆشبوو لە ژمارەیەكی رۆژنامەی لێڤین دا ئاماژەی پێكردووە. لەم چاو پێكەوتنەدا سەبیحە ئاماژە بەوە دەدات كە تا ئێستا نەخۆشی وای نەدیوە وە دكتۆرەكانیش هەرجارەی شتێك ئەڵین چونكە بە دڵنیایی ناتوانن بڵین نەخۆشیەكەی چیە وە هۆكارەكەی چیە.
جەلال تاڵەبانی دەڵیت كەوا هەموو هەوڵێك دراوە بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشیەكەی بەڵام ئەمە ڕاست نیە. ئەو پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو لە ئەمریكا بەڵام تەكالیفەكەیان بەلاوە گران بوو وە ئەنجامیان نەدا هەتا درەنگ بوو وە كار لەكار ترازا وە نەخۆشیەكە بەشێكی زۆری مێشكی گرتەوە وە نەشتەرگەری چارەسەری نەئەكرد.
بەرێزان ئێستاش خانەوادەی ئەم سەركردەیە لە لایەن یەكێتیەوە پەراوێز كراون وە تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان وە پرۆپەگاندای هەڵبژاردن ئاوریان لێدەدەنەوە. هیوادارم كە هەموو خوێنەرە بەرێزەكان وە خانەوادەی خوالبَخۆشبوو ئەم ڕاستیە بزانن كەوا تاڵەبانی وە یەكێتی وەفایان بۆ ئەو سەركردە مەزنە نەبوو كە هەموو ژیانی بەخشی بە یەكێتی چۆن وەفایان بۆ كەسانی تر دەبێت چۆن وەفای بۆ میلەتەكەی دەبێت.

هەر لە سەرەتای نەخۆشیەكەیەوە هەتا مردنی وە دوای مردنیشی تاڵەبانی سەردانی نەكرد وە لە مەراسمی كۆچكردنی بەژداری نەكرد .هەروەها بۆ چلەو ساڵیادیشی نەهات بۆ مەراسیمەكان لە شەرمەزاریدا. چەند ڕۆژێك لەمەو بەر (لە 22.06.2009) جەلال تاڵەبانی كاتی هەبوو وە باری تەندروستی رێگای پێدا چاپخانەیەكی كۆمپانیای نۆكان افتیتاح بكات بەڵام لە 23.06 دا واتا یەك رۆژ دوای ئەوە, كاتی نەبوو بێت بۆ مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیكەری ئەو سەركردەیە وە فیلەتەنەكەی یەكێتی.
جەبار فەرمان كاتی خۆی لە ساڵی 2003 ئامادە نەبوو مەدالیای زیندانە سیاسیەكان لە جەلال تاڵەبانی وەربگرێت هەر بۆیە بەژداری نەكرد لەو رێورەسمەدا. جەلال تاڵەبانی بەڵاێنی دابوو كە بێت ئاشتی بكاتەوە وە مەدالیاكەی تایبەت بۆ بهێنێت بەڵام بەڵێنەكەی نەهێنایە دی وە بە یەكێك دا مەدالیاكەی بۆ ناردە ماڵەوە.
ئەمە رێز لێنانەكەی یەكێتی بوو لەو جوامێرە هیوادارم هەموو خەڵكی خانەقین وە گەرمیان ئەم راستیە بزانن. بۆیە تیكاتان لێئەكەم دەنگ مەدەن بە كەسانێك كە هاورێی خۆیان ژەهرخوارد ئىكەن دەنگ بدەن بە لیستی گۆران بەو لیستەی كە بەڵنیاییەوە جەبار فەرمان دەنگی بۆ ئەدا.
زانیاری وە نەهێنی زۆر لە لای هەڤاڵان وە لایەنگرانی جەبار فەرمان هەیە كە لەم ماویەدا بڵاوی دەكەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە