خوایه ئه‌مه فازل میرانییه.
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
ئه‌وی رۆژێ یه‌کێک له هاو کاره‌کانم پیی گوتم کچێ ئه‌وا کاک فازیل میرانی دێته سلیمانی و دیاره به‌رنامه‌یه‌کی هه‌یه له‌م سه‌ردانه‌یدا، ئیدی منیش ئه‌و شه‌وه له‌خۆشیاندا وه‌ک که‌سێک له چاوه‌روانییدا بێت خه‌وم لێنه‌ده‌که‌وت و هه‌موو ئه‌و ره‌خنه و گله‌یی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی لقی چوار هه‌بو هه‌موویم له فلاس میمۆرییه‌که‌ی مێشکمدا ئه‌د کرد تا له کاتی پێویست هه‌مووی به‌سه‌رو گوێلاکی فازڵ میرانیدا هه‌ڵرژم، جاروباریش خه‌یاڵ به‌لای ئه‌وه‌دا رایده‌کێشام ئاخۆ بڵێی له پاش وروژاندنی ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵیی و خویری گه‌رییه‌ی که ده‌کرێ له ناو لقی چواردا ئه‌م کابرایه‌ش یه‌کسه‌ر بریاری هه‌ڵپساردنی چه‌ند به‌رپرسێک له ئاستی کارگێر لق و ئه‌ندام لق و خودی سه‌لام عه‌بدوڵا و به‌تایبه‌ت (حمه گرێزه‌یی) بدات ، به‌هه‌ر حاڵ هه‌رچۆن بو رۆژم کرده‌وه‌و به‌ره‌و ده‌وامی رۆژانه‌م که‌وتمه ریگه‌و جار جاریش ئاورم له دوای خۆم ده‌دایه‌وه بۆ پاسه‌کانی خه‌تی ناو شار ، زۆر سه‌یر بولام ئه‌و به‌یانیه زۆر دڵخۆش بوم ، خۆ گه‌ر پاره‌ی ته‌کسیم پێبوایه چاوه‌روانی پاسم نه‌ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌مه لق، چونکه ئه‌و رۆژه‌م به‌رۆژێک دانابوو هه‌موو ئه‌و موعاناتانه‌ی له ناودڵمدا په‌نگی خواردبویه‌وه به‌رووی هه‌مویاندا بته‌قێنمه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌لق وام هه‌ست ده‌کرد ئێستا هه‌مو کادیره‌کان خۆیان ئاماده کردوه بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان، به‌ڵام که چوومه ناو باڵه‌خانه‌ی لق سه‌یرم کرد ئه‌و لقه هه‌ر وه‌ک هه‌مو رۆژانی تر ئاساییه و هیچ باس و خواستێک نییه له سه‌ر کۆبوونه‌وه و فازڵ میرانیش به‌سه‌ر پییه‌که‌وه هاته لق و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له گه‌ڵ به‌ر پرسی لقدا دانیشت و ئیدی لییان دا و رۆشتن و خۆیان گه‌یانده ناو زانکۆ و له‌وێ له ناو هه‌موو کیژۆڵه‌کانی زانکۆ‌دا عه‌رزی سه‌ر و سمێڵی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی قوتابییه کچه‌کان به‌لای خۆیدا رابکێشێت ، به‌هه‌ر حاڵ من و کادیرێکی که له‌م باره‌یه‌وه که‌وتینه گفت‌و گۆ و ئه‌وه‌م گوت ئاخۆ فازڵ میرانی بۆ ئه‌وه هاتووه تا بزانێ کێشه و گرفته‌کانی ئه‌م لقه له کوێدایه و لێپرسینه‌وه بکات یان بۆ چاوبڕکێ و هه‌وه‌س بازی هاتووه ، براده‌ره‌که‌م سه‌رێکی بادا و گوتی خوا یه له خوێرێتی ئه‌م فازڵ میرانیه . منیش گوتم ئه‌ی باشه ئه‌وا ئه‌و خوێریه ئه‌ی نابێ کاک مه‌سعود به‌رنامه‌ی بۆ دابنێ و پێی بڵێ ئه‌مه به‌رنامه‌ی کارته له‌م سه‌فه‌رتدا، براده‌ره‌که‌م وه‌ڵامی دامه‌وه‌و گوتی گه‌ر کاک مه‌سعود کاک، مه‌سعود بوایه به‌دوای شه‌رواڵ پیسه‌کاندا نه‌ده‌گه‌ڕا و بینێرێته ئه‌م لقه، ئه‌وه‌شی گوت تائێستا بینیوته پیاوێکی خاوه‌ن ئه‌ده‌ب بکات به به‌رپرسی ئه‌م لقه ، ئیتر هه‌ردووکمان به به‌ئه‌سپای و به کۆرس گوتمان خوایه له خوێریه‌تی فازڵ میرانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست