ئۆپۆزۆسیۆن هه‌لی مێژوویی ‌‌خۆی له‌ده‌ست دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی له‌ کوردستاندا

Saturday, 19/02/2011, 12:00


 
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان به‌چاوی ‌‌خۆتان بینیتان که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی جه‌ند دڵسۆ زو خه‌مخۆری ئینسانی کوردو گه‌نجی کوردن وه‌به‌چاوی خۆتان بینیتان به‌وس ئاسا ده‌ستیان چوه‌ خوێنی منداڵه‌جاو گه‌شه‌کانی کو‌ردو‌ستان. بینیتان چۆن به‌ده‌یه‌ها رێژوان وسه‌رده‌شتیان له‌سلێمانی شه‌هید کرد  به‌به‌رچاوی ئۆپۆزۆسیۆنه‌وه‌. ئۆپۆزۆسیۆن جوڵه‌ی له‌خۆی بڕیوه‌وه‌ خۆی ناکات به‌خه‌مخۆرو هاوخه‌می ئه‌و خوێن ڕشتنه . ئۆ پۆزۆسیۆن ئه‌یه‌وێت خۆی به‌دوور بگرێت. ئیستا ئه‌و کاته‌یه‌که‌روداوه‌کان ده‌ری ده‌خات کێ به‌ڕاستی له‌ناخی خه‌ڵکه‌وه‌هه‌لقوڵیوه‌وه‌به‌جدی ئیش بۆ خه‌ڵک ده‌کات. ده‌‌سه‌ڵات به‌ئاشکراپه‌یامی خۆی ڕاگه‌یاند که‌دڕنده‌یه‌و وه‌یاسای جه‌نگه‌ڵ جێ به‌جێ ده‌کات وه‌به‌ئاشکرا به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێت مانه‌وه‌بۆ به‌هێزه‌بۆیه‌هه‌مو هێزێکی ترسنۆکانه‌ی به‌کارهێنا به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی گه‌نجانی سلێمانی . ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو پاساوێک بینێته‌وه‌بۆ داگیر کردنی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست وه‌خه‌ساندنی خه‌لکی راپه‌ڕیوی ئه‌م شاره‌قاره‌مانه‌. با ئۆپۆزۆسیۆن باش بزانێت ئه‌وه‌خه‌یالێکی خاوه‌که‌به‌بێ به‌کار هێنانی هێز ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌لاواز بکات وه‌تێکی بشکێنێت. که‌واته‌ئه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی ، ئه‌ی پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانی سه‌رده‌می پێس راپه‌ڕین و به‌عس به‌زێن مه‌سئۆلیه‌ته‌مێژووییه‌بگرنه‌ئه‌ستۆ، خۆتان رێک بخه‌ن وه‌‌شانه‌ی جه‌کدار پێک بهیننن ، بۆ ئه‌وه‌ی دیفاع له‌ۆ شاره‌خۆشه‌ویست و قاره‌ما نه‌بکه‌ن ،ئه‌و شاره‌ی که‌سه‌ری رمی هه‌موو شۆڕشێک و بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازی گه‌له‌سته‌مدیده‌که‌مان بوه‌.ده‌سه‌ڵاتی خوێنریژ به‌ده‌ردی به‌عس به‌رن.ئه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر و دهۆک وزاخۆی به‌شه‌ره‌ف سلێمانی چاوه‌ڕێی نه‌عره‌ته‌ی ئێوه‌یه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە