عبدالرحمن سدیق وه‌ک ئه‌ندازیاری په‌یکه‌ری دکتاتۆری
Wednesday, 18/09/2013, 12:00
له دواین ووتاریدا له ژێر ناونیشانی (دەنگ بدەن بەو كەسانەی دەبنە هاوكار بۆ سەرۆك بارزانی)، به‌ڕێز عبدالرحمن ێدیق شه‌قام و هه‌وادارانی و به‌شێکی زۆر له ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌که‌ی کوردستانی توشی شۆک کرد. توشی شۆکی کردین چونکه ئێمه گه‌وره‌تر له ئه‌ومان ده‌ڕوانی، چاوه‌ڕوانی په‌یامی گه‌وره‌ترمان له ئه‌و ده‌کرد. ووتار نوسین له باره‌ی سه‌رکرده‌کانه‌وه نۆرمێکی باوی جیهانیه و هیچ ئیشکالی تیا نیه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی نوسین له باره‌ی سه‌رکرده‌کانه‌وه، یا ده‌چێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی بونیادنه‌ر و له دلسۆزیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، یانیش ده‌چێته خانه‌ی پیاهه‌ڵدانی کوێرانه و موجامه‌له‌وه. هه‌میشه ئه‌وانه‌ی پێڕی دووه‌م ئه‌ندازیار و په‌یکه‌رسازی په‌یه‌که‌ری دکتاتۆریی بوون، هه‌میشه وێنه‌ی سه‌رکرده‌کانیان له شێوه‌ی فریشته‌یه‌ک نه‌خشاندووه‌و به دیاری بۆ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیان ناردووه، ئیتر با سه‌رۆکیش حه‌زی له دکتاتۆری نه‌بێت، به زۆر ته‌کلیف ده‌کرێت ببێت به دکتاتۆر و په‌یکه‌ری بۆ ئاماده‌یه.
ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌که‌ی کوردستان توشی شۆک بوو چونکه نوسینه‌که‌ی عبدالرحمن ێدیق بێ دوودڵی له جۆری دووه‌میانه. له‌کاتێکدا چاوه‌ڕوانی ئێمه له به‌ڕێزیان ئه‌وه بوو له‌م گه‌رمه‌ی ململانێی سیاسیه‌دا حه‌قبێژانه بێته گۆ و پشتی چه‌وساوان بگرێت و ڕه‌خنه له هه‌ڵه کوشنده‌کانی ده‌سه‌ڵات بگرێت. چاوڕوان بووین به شێوازه نه‌رمه‌که‌ی داوا له بارزانی بکات داوای لێبوردن بکات له تاوانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هێنانی هێزی دوژمن و کوشتن و به کوشتدانی هه‌زاران گه‌نج و لاوی کورد، هه‌مووشی له پێناوی کورسی ده‌سه‌ڵات و سه‌فته دۆلاری گومرگێک. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین داوا له بارزانی بکات چاره‌نوسی بێ سهروشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ دیاری بکات، چاوه‌ڕوان بووین داوا له بارزانی بکات یاسا سهروهرکا و تاوانبارانی قه‌سابخانه‌که‌ی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوان بووین به‌رگری له خوێنی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌کان بکات که ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو داوای سه‌ره‌تایترین مافهخواپێداوهکانی خۆیان ده‌کرد له نان و کار وخزمه‌تگوزاری. چاوه‌ڕوان بووین عبدالرحمن ێدیق ئامۆژگاری بارزانی بکات و بیهێنیته قه‌ناعه‌ت که گه‌ل بۆ چوار ساڵ ده‌نگی پێداوه، دوای ئه‌و ماوه‌یه مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رچیه‌ک بێت سه‌روه‌ری نیه، به‌ڵکو هه‌تکردنی پره‌نسیبی دیموکراسی و پێشێلی ڕه‌های یاسایه.
بۆئه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێز عبدالرحمن ێدیق خۆی و خوێنه‌رانیش ڕوونبێته‌وه که ووتاره‌که‌ی چ فهزاحهتێکه، لێره‌وه هه‌ندێ له بڕگه‌کانی ووتاره‌که‌ی شی ده‌که‌مه‌وه:
به‌ڕێزیان ده‌نوسێ:
(لەم قۆناخەدا پەرلەمانێكمان دەوێت بۆ ئامانجە نەتەوەییەكان هاوكاری سەرۆك بارزانی بێت
لەپێناو بەرقەراربوونی ئاسایش و بەردەوامبوونی ئارامیی و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییاندا)
وه‌ڵام: کام ئارامی هه‌یه تا به‌رده‌وام بێت؟ ئه‌و ئارامیه‌ی که به ڕۆژی ڕووناک له پایته‌ختی ووڵات ڕۆژنامه‌نوس ده‌ڕفێنرێت و ملی ده‌په‌ڕێنرێت؟ یان ئه‌و ئارامیه‌ی که له‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خت مامۆستای زانکۆی په‌لامار ده‌درێ و فه‌لاقه ده‌کرێ؟ کام خۆشگوزه‌رانی، ئه‌وه‌ی که 130 هه‌زار هاوڵاتی موچه‌ی مانگانه‌که‌یان ته‌نها 37 هه‌زار دیناری چاپه؟ ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن بروانامه‌کان بێ کار و پیشه‌ن؟ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فرۆشتنی مناڵ و گورچیله‌ی خۆیان؟ کام خۆشگوزه‌رانی؟ ئه‌وه‌ی چینێک له به‌رپرسان ملیاردێر و زۆربه‌ی هاوڵاتیان قوتی ژیانیان ڕۆژ به ڕۆژ په‌یدا ده‌که‌ن؟ یان ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان ته‌نها له به‌غداوه مانگانه چه‌ندین ملیۆن دینارتان وه‌ک وه‌زیری خانه‌نشین بۆدێت و، ئیتر کورد گووته‌نی تێر ئاگای له برسی نیه!؟
(لەم هەرێمی كوردستانەشدا وەك ئەندامانی پەرلەمان لەلایەن خەڵكەوە راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێن، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراوە)
وه‌ڵام: خه‌ڵک بۆ چوار ساڵ بارزانیان هه‌ڵبژارد و یاساش ڕێگه به سێ باره خۆکاندید کردنه‌وه‌ی نادات، ئیتر مانه‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی دوای ئه‌و ماوه‌یه پێشێلی یاسایه‌و خۆسه‌پاندن و ژێرپێخستنی سه‌روه‌ری یاسایه.
(زۆر گرنگە بۆ زامنكردنی هەماهەنگیی زیاتری نێوان پەرلەمانی داهاتووی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم، دەنگ بە كەسانێك بدرێت كە گیانی هاوكاریی و رۆحی تەبایی و رۆڵی تەواوكارییان دەبێت لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا بەمەبەستی تەواوكردنی زۆرێك لەو ئەركە نەتەوەیی و نیشتمانییانەی كە جەنابی سەرۆك بارزانی لەخەمی بەئەنجام گەیاندنیانە لەداهاتوودا)
وه‌ڵام: کێ دژی گیانی هاریکاری و ڕۆحی ته‌بایی بووه له هه‌رێمی کورستان؟ مه‌گه‌ر ڕێکخستنه‌کانی پارته‌که‌ی بارزانی نه‌بوو 23 باره‌گای پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی به ئێواره‌یه‌ک سوتاند؟ کێ دژی ته‌باییه‌و کێ ده‌یان شه‌ڕی کوردکوژی ئه‌نجامداوه له پێناو مانه‌وه له کورسی ده‌سه‌ڵات؟
(تا ئێستاش رۆڵی بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم تەوەرەی سەرەكییە لە نەخشاندنی ئاییندەی گەشی هەرێم لە زۆرێك لەبوارەكاندا...)
وه‌ڵام: کام ئایندهی گه‌ش؟ ئه‌و ئاینده‌یه‌ی داهاتووی کورد له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه نیشتمانیه‌کانی عێڕاقدا چووه‌ته چوارچێوه‌ی میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری شهخشیهوه؟ ئه‌و ئاینده‌یه‌ی که دهستاودهستیکردنی ئاسۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌وه دوای نه‌وه بۆ زه‌مه‌نی نادیار و له چوارچێوه بنه‌ماڵه‌دا ڕه‌نگڕێژکراوه؟ ئه‌و ئاینده‌یه‌ی که هاوڵاتیانی کوردستان ئینتیمایان له‌ده‌ست داوه و ئومێدیان پێ نه‌ماوه؟
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم هەمیشە وەك كۆكەرەوەی وزەو تواناكان ئاماژەی بۆ ئەو راستیە كردووە كەپێكهێنانی حكومەتێكی بنكە فراوانی كارا باشترە لەوەی دابەش بین بەسەر دوو بەرەی حوكمڕان و ئۆپۆزیسیۆندا)
وه‌ڵام: پارته‌که‌ی بارزانی سیاسه‌تی کوته‌ک و گێزه‌ری به‌رامبه‌ر شه‌ریکه ستراتجیهکهی خۆی به‌کارهێناوه‌و له ته‌واوی پارێزگاکانی دهۆک و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایانیشی پێ ڕه‌وا نه‌بینیووه، ئیتر کۆکه‌ره‌وه‌ی کام هێزی نیشتمانی و حکومه‌تی بنکه‌فراوانی چی؟ مه‌گه‌ر بۆ دهمبهستکردن و چاو پێ نوقاندن له به‌رامبه‌ر موماره‌سه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و شه‌خسیه‌کان، سه‌لکه وه‌زیرێکی بێ ناوه‌ڕۆک به نه‌یاره سیاسیه‌کانی ڕه‌وا ببینێت.
(هێشتا لە كوردستاندا زۆرێك لەئەركەكانی قۆناغی رزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بەجێنەهێشتووەو، بەڵكو پێویستە بەردەوام كاریان بۆبكرێت و، هێشتا خەمی لەپێشینەی ئێمە خەمی خاكە..)
وه‌ڵام: به‌ڵی راسته هێشتا لە كوردستاندا زۆرێك لەئەركەكانی قۆناغی رزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بەجێنەهێشتووە، چونکه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕابه‌ری ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی داده‌نا، له نیوه‌ی ڕێگا بوون به بازرگانی گه‌وره گه‌وره‌و بوون به خاوه‌ن کۆمپانیانی زه‌بلاح و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ک زۆرێک له شۆڕشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، شۆڕشگێڕی ساخته ده‌رچوون.
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم داینەمۆی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردە لەم قۆناغەدا، كە بۆ ئێمەی كوردستانیان قۆناغی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەییمانە...)
وه‌ڵام: ئه‌وه بۆچۆنی شه‌خسیی خۆته که بارزانی داینه‌مۆی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده، دواجار بارزانی سه‌رۆکی پارتێکی کوردیه له کوردستانی عێراق، له‌کاتێکدا کوردستانی عێراق ته‌نها %20 ڕێژه‌ی کوردان پێکدێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کارێک به‌نده به ده‌ستپێکێکی سهرکهتووهوه، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به شکست خه‌ریکه ده‌ست پێده‌کات، زۆرێک له شه‌قام و ڕۆشنبیران و چاودێرانی سیاسی هیچ ئومێدێکیان نیه ئه‌م کۆنگریه هیچ ههنگاوێکی جددی و کرداری به دواوه بێت، به‌ڵکو ئه‌نجامه‌که‌ی دیاره، به چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ک کۆتایی دێت که هه‌رگیز ئومید ناکرێ بچنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم، رۆڵێكی سەرەكیی هەیە لەپرۆسەی ئاشتیی نێوان حكومەتی توركیا‌و نوێنەرانی كوردانی باكووردا، ئەم پرۆسەیە دەستی پێكردووە بەڵام تەواو نەبووەو هێشتا زۆری ماوە بگاتە دوا وێستگەی...)
وه‌ڵام: بۆ ڕوونتر قسه ناکه‌یت و بڵێیت به‌رژه‌وه‌نده‌یه ئابوریه‌کانی نێوان بارزانی و تورکیا گه‌یشتووته ئاستێکی ئه‌وه‌نده به‌رز، هه‌موو ناکۆکیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بۆ وه‌لانراوه. مێژووی هه‌ڵوێستی پارتی و بارزانی ده‌رباره‌ی کوردانی کوردستانی باکور زۆر کۆن نیه و لای هه‌مووان ئاشکرایه، له نه‌وه‌ده‌کان دا بوو بارزانی 3000 پێسمه‌رگه‌ی کرده قوربانی ئه‌و کاته‌ی شه‌ڕی په‌که‌که‌ی بۆ تورکیا ده‌کرد (بڕوانه لێدوانی بارزانی له ڕۆژانامه‌ی حوریه‌ت ده‌یلی نیوزی تورکی، ڕۆژی 5/11/2003).
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم خەمخۆری سەرەكی هەبوونی دەستوورێكە بۆ هەرێمی كوردستان لەئێستاو رابردووش‌دا، چونكە دەستوور لەئەمڕۆدا بۆ هەموو وڵات و هەرێمێك زەمانەتە بۆ بەرقەراركردنی ئارامیی سیاسیی و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی و، چوارچێوەیەكی هاوبەشیشە بۆ بەرژەوەندیی هاوبەش و، بازنەیەكیشە بۆ ئینتیما بۆ یەك نیشتمان و، یەكڕیزی گەل و خاك و سەروەریی یاساش دەپارێزێت.)
وه‌ڵام: به‌ڵێ بێ گومان بارزانی خەمخۆری سەرەكی هەبوونی دەستوورێكە بۆ هەرێمی كوردستان، ده‌ستورێک که دیزاینه‌که‌ی خۆی بێت و به‌رگدوورێکی تایبه‌ت وه‌ک کالای باڵا پڕ به به‌ژن و باڵای تاکه که‌سێک و له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌س و تاکه بنه‌ماڵه‌و تاکه حیزبێکدا بیدورێت. ئه‌و ده‌ستوره‌ی باسی لێوه‌ده‌کریت به‌و جۆره‌ی سه‌ره‌وه‌یه، ئیتر بارزانی ناحهقیهتی خه‌مخۆری بێت؟
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم بەرپرسیارێتی ئاییندەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی لەئەستۆدایە ...)
وه‌ڵام: به‌ڵی ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێزیان سه‌رۆکی یاسایی و شه‌عی هه‌رێمی کوردستان بوو بەرپرسیارێتی ئاییندەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی لەئەستۆدابوو، به‌ڵام به‌ڕێزیان له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا نه‌بوون و شکستیان هێنا له ئه‌نجامدانی هه‌ر ههنگاوێکی عه‌مه‌لی. ئۆباڵی ئهوشکستهش به ته‌نها له ئه‌وستۆی پارتی و بارزانی دایه. چاودێرانی سیاسی و ناونده میدیاییه‌که‌ی کوردستان ئه‌وه حه‌قیقه‌ته‌یان ئاشکرا کرد که بارزانی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه‌یه، چونکه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان توانیویه‌تی ته‌واوی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی عێڕاق له که‌رکوک به دهستبێنیت و ده‌نگی ڕه‌های کورد له‌و ناوچایه له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه زامنه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان بالانسی سیاسی و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی به‌لادا ده‌خات و مه‌ترسی گه‌وره بۆ پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێستا‌و ئایندهی پارتی و بارزانی ده‌خولقێنن.
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم بەرپرسە لەپاراستنی ئەم مێرگی ئاوەدانیی و ئارامییە لەنێو بیابانی ئاژاوەو تەقینەوەكانی عێراق و، كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكاو، ململانێ نێوخۆییەكان و بەرژەوەندییەكانی توركیا‌و، شەڕی هەڵگیرساوی ئێستای نێو سوریادا، بۆیە پێویستمان بەپەرلەمانێكە هەموو ئەم مەترسیانە لەبەرچاو بگرێت و، هەماهەنگ بێت لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمدا، چونكە ئەم بارودۆخەی دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق و شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبیی و دەرهاویشتەو جێكەوتەكانی، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كە پەرلەمانی ئایندەمان پێویستە لەخەمی ئایندەی ئەم ئەزموونەماندا بێت و، نەیخاتە بەر مەترسی ریسك و هەنگاوی نەخوازراوی كەسانێك كە حیساب بۆ ئەنجامی هەنگاوەكانیان ناكەن و، بەرچاوڕوونیی سیاسی‌یان لێڵ و تاریكە)
وه‌ڵام: به‌سه چیتر هاوڵاتیانی کوردستان چه‌واشه مه‌که‌ن به‌وه‌ی مه‌ترسی له به‌غدا و ئێران و تورکیا و سوریاوه دێت، مه‌ترسی ڕاسته‌قینه له هه‌ناوی ده‌سه‌لاتی کوردی دایه. مه‌ترسی ڕاسته‌قینه ناعه‌داله‌تی و شاردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی ووڵات و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری شایسته‌ی مرۆڤی سه‌رده‌مه. ئایا ئه‌و مه‌ترسیه وههیمیانهی هاوڵاتیانی کوردستانی پێ ده‌ترسێنن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی ئیسرائیل مه‌ترسیان زیاتر نیه؟ ئه‌ی بۆ هاوڵاتیانی ئیسرائیلی له ئێمه ئارامتر و خۆشگوزه‌رانتر ده‌ژین؟ به‌ڵێ شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبیی مه‌ترسین، به‌ڵام بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، نه‌ک بۆ هاوڵاتیان. به‌ڵێ تا ئه‌وکاته‌ی سیسته‌می نادیموکڕات و نادادپه‌روه‌ر و سه‌رکوتکار له‌سه‌رکار بێت، مۆته‌که‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی مه‌ترسیه بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هیوایه بۆ گه‌ل!
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم ئەو راستییەی سەلماند كەجاران سیاسەت ئاڕاستەی بەجووڵەی ئابووری دەدا، بەڵام ئەمڕۆ ئابووری ئاڕاستە بەجووڵەی سیاسەت دەدات و، ئەمڕۆش پێویستییمان بەحكومەتی ئابووری هەیە، زیاتر لەوەی پێویستییمان بە ئابووری حكومەت هەبێت.)
وه‌ڵام: به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که ئامانجه بالاکانی سیاسه‌ت و خه‌باتی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه و بازرگانی زه‌به‌لاح و خاوه‌ندارێتیکردنی کۆمپانیا بووه. له‌و پێناوه‌شدا سڵیان له هیچ حهرامخۆریهکی سیاسی و ئابوری نه‌کردووه‌ته‌وه.
(لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بە سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك بۆ راگرتنی باڵانسی سیاسیی لەناوچەكەداو، بە تێڕوانینە واقیعییەكانی سەرۆكی هەرێم بوو كە توانیمان تواناكانمان بەئاڕاستەی زەمینەیەكی كراوەو كاریگەری ئابووریی رێكخراو لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووریی جیهانیدا گەشە پێبدەین و، بارودۆخێكی دارایی و دراویی هارمۆنیی و چاكسازی هەستپێكراویش لەتواناكانی بازاڕی كاردا بەدی بهێنین بۆ گەشەپێدانی ژێرخان و پاڵپشتیكردنی گەشەی هێزی كار‌و، توانادان بەبازاڕی دارایی بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی سەرەكیی بۆ پڕۆژە ئابوورییەكان)
وه‌ڵام: به‌ڵێ گەشەسەندنی ئابووریی حاڵه‌تێکی هه‌ستپێکراوه له کوردستان، وه‌لی ته‌نها به قازنجی بازرگانه‌کانی حیزب و به‌تایبه‌تیش چه‌ند که‌سێکی دیاریکراو له لوتکه‌ی هه‌ره‌می حیزب‌دا. به‌ڵی ئه‌مڕۆ له کوردستان کۆمپانیای ده‌رهێنانی نه‌وت و چه‌ندین کۆمپانیای به ناو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و کۆمپانیاکانی هاورده‌کردنی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو و خۆراکی ئێکسپایه‌ر، هه‌مووی له ژێر کۆنتڕۆڵ و خاوه‌نداریه‌تی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی حیزبدایه. بازاڕ یه‌کێکی تره له فه‌زیحه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ له سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داری نائینسانانه، و یاریکردن به نرخه‌کان و قانگدانی بازاڕ به خراپترین جۆری که‌لوپه‌ل و کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌کاربه‌ری مشه‌خۆی گه‌نده خۆر، هه‌مووی له ئه‌ستۆی ڕه‌فتاری ته‌ماعکارانه‌ی خاوه‌ن کۆمپانیاکانی حیزب دایه، ئیتر ئه‌مه شهمهزاریه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی عبدالرحمن ێدیق وه‌ک سه‌روه‌ری بۆ بارزانی تۆمار کردووه.
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم رەمزی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی گشت ئایین و ئایینزاكانە لەهەرێمی كوردستاندا، بۆیە پێویستیمان بەئەندامانێكی پەرلەمانە كە هاوكارو هەماهەنگی ئەم سیاسەتە ئاشتیخوازانەی سەرۆك بن)
وه‌ڵام: خۆزگه بارزانی ئاشتیخوازبووایه، هه‌موومان شانازیمان پێوه ده‌کرد. هێشتا خوێنی به ناحهڕژاوی ڕێژوانه‌کان ووشک نه‌بووه‌ته‌وه، هێشتا هاوئهندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی یه‌کگرتووت، له‌گه‌ڵ پۆله شه‌هیده‌کانی تری بادیان کفنه‌کانیان زه‌رد نه‌کردووه، هێشتا مناڵ و خێزانی بێ سهروشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ له چاوه‌ڕوانی باوک و هاوسه‌ره‌کانیان دان، هێشتا شه‌هید سه‌رده‌شت خوێنه‌که‌ی نه‌بووه به قه‌تماغه، هێشتا زیڕژنی هاواری کۆمه‌ڵکوژی سورچیه‌کان له گوێجهکاماندا ده‌زرنگێته‌وه... ئیتر ڕه‌مزی ئاشتیانه‌ی چی؟!
(بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم رابەری بیرۆكەی سەربەخۆیی كوردستانەو، بەهێمنیی و بە وردبینی و بەدووربینییەكی هەستیارەوە لەو ئامانجە گەورەو ستراتیژییە دەڕوانێت و، بەپێی بارودۆخ و بەپێی توانا خودیی و بابەتییەكان كاری بۆ دەكات، ئەم ئەركە پێویستیی بەهاوكار و هەڤاڵی زۆر دڵسۆز و بەتوانا هەیە، كە ئەوەش بە پەرلەمانێكی هاوكارو تەبا دەكرێت، نەك بە كەسانێك كەدێنە پەرلەمان بۆ ئەوەی فەوزای شەقام بگوازنەوە نێو پەرلەمان و شەقامی فەوزا بەرهەم بهێنن)
وه‌ڵام: به‌ڕێز عبدالرحمن ێدیق، شێواندنی مێژوو له پای چی؟ که‌ی بارزانی کوڕ ڕابه‌ری بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه؟ ئه‌ی که‌وا بێت بارزانی باوک مه‌حه‌لی چیه له ئیعرابی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی کوردا؟ با مێژوو نه‌شێوێنین، به‌ر له‌وه‌ی بارزانی کوڕ چاوی به دنیای پڕ له ناز و نیعمه‌ت ههڵێبنێ، شێخ و قازی و شێخه‌که‌ی پیران و برایم ئه‌حمه‌د و ده‌یان که‌ڵه خه‌باتگێڕ و شاعیری کورد له پیناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له هه‌وراز و نشێوی زۆر سه‌ختیان داوه‌و زۆرێکیشیان هه‌ر له‌و پێناوه‌دا سه‌ریان نایه‌وه.
به‌ڕێز عبدالرحمن ێدیق، له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که ده‌ڵێی (كەسانێك دێنە پەرلەمان بۆ ئەوەی فەوزای شەقام بگوازنەوە نێو پەرلەمان و شەقامی فەوزا بەرهەم بهێنن). ئێمه‌ش ده‌ڵێین، ده‌نگ هه‌ڵبڕین له ئاست مافه‌کان و داواکاری نان و کار و ئازادی، له‌سه‌ره‌تایی ترین مافه خواپێداوه‌کانی تاکن، ناونانی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه له پێناو مافه‌کاندا به فه‌وزا، ناونانێکه له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیرییه‌وه. گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام بۆ په‌رله‌مان ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی په‌رله‌مانتاره و ڕه‌مزی دڵسۆزی راسته‌قینه‌یه بۆ هاوڵاتیان. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان شه‌عیه‌ت له ده‌نگی گه‌ل و شه‌قام وه‌رنه‌گرێت و نه‌بێت شوێنی هه‌م و غه‌می ئه‌وان، ئیتر جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ گازینۆیه‌ک؟
(ئەمڕۆش لەم هەلومەرجە نێودەوڵەتییەی كەناوچەكەی گرتۆتەوەو، ساڵانی دوای جەنگی جیهانیی یەكەممان وەبیردێنێتەوەو، قسەوباسی دووبارە نەخشەكێشانی سنوورەكان لەئارادایە،)
وه‌ڵام: به پێچه‌وانه‌وه، ئێمه‌ی هاوڵاتیان بیرمان بۆ مه‌ترسیه‌کی وه‌همی له‌و جۆره ناچێت، ئێمه شایه‌تحاڵی ڕووداو و هه‌لومه‌رجه ئیقلیمیهکهین و گه‌شبینین و له ئاوێنه‌ی به‌هاری عه‌ربیدا دیمه‌نی به‌هاری کوردی ده‌بینین و خه‌ون به ده‌سه‌ڵاتێکی تره‌وه ده‌بینین، ده‌سه‌ڵاتێک پڕ له دادپه‌روه‌ری، پڕ له دڵسۆزی، پڕ له شه‌فافه‌یه‌ت، ده‌سه‌ڵاتێک له گه‌له‌وه شه‌رعیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی وه‌رگرتبێت و بۆ خزمه‌تی گه‌ل خوڵقا بێت .
(لەبەر هەموو ئەمانەو زۆر خاڵی دیكەش هیوادارم هاووڵاتیانی كوردستان لەڕۆژی دەنگداندا، ئاگاداری ئەم راستییانەی سەرەوە بن و، دەنگەكانیان بۆ ئەو كەسانە بێت كە لە بەجێهێنانی ئەم خاڵانەی سەرەوەدا هاوكارو پاڵپشتی سەرۆكی هەرێم دەبن)
وه‌ڵام: ئه‌و خاڵانه‌ی به‌ڕێز عبدالرحمن سدیق ڕیزی کردوون و پێیان ده‌ڵێ ڕاستی، هیچ نین جگه له شێواندنی ڕاستیه‌کان و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه هیوادارم هاووڵاتیانی كوردستان لەڕۆژی دەنگداندا سته‌می ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌ر چاو بێت و له‌کاتی ده‌نگداندا ویژدانی خۆیان ئاسوده بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌و که‌سانه‌ی خه‌مخۆره‌ی راسته‌قینه‌ی میلله‌تن و بازرگانی به خوێن و داهاتی هاوڵاتیانی سته‌مدیده‌ی کوردستانه‌وه ناکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست