کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادار كردنەوە

Tuesday, 22/03/2011, 12:00


سامڕەند (سەلاحەددین وەھابپوور) داوا لە سایت و ماڵپەڕە كوردییەكان دەكەم ئەم ئاگادارییەم بۆ بە خوێنەرانی كورد بگەیێنن كە دیفاعێكە لە حەقی لێكۆڵەر و سەبتی بەرھەمی لێكۆڵینەوەی زانستی.

لە ڕۆژی پێش سەرساڵی ھەتاویی ئەمساڵ دا ھیندێك لە تلڤزیۆنەكان وتووێژیان لە گەڵ كەسانێك ڕاجیع بە " نەورۆز" كرد. لە وان دا بەڕێزی وا ھەبوون كە نەتیجەی لێكۆڵینەوەی نووسەری ئەم دێڕانە (سامڕەند) یان بە ناوی خۆیانەوە بە خەڵك ڕاگەیاند. ئەوە لە عورفی كاری زانستی دا و بە گوێرەی مافی لێكۆڵەر و ئەخلاقی باوی ئەو بوارە شتێكی قەباعەتە و دەبێ ڕاست بكرێتەوە. ئەگەر من دەنگ نەكەم دواتر ھەر وا دەڕوا و بشۆوییەكیش داوێنی زانست دەكرێ و بواری عیلمیش وەك بوارەكانی دیكە گەندەڵ دەبێ، كە ئەمەیان كەمتر خەتەر نیە لە گەندەڵییەكانی دیكە لە وڵاتەكەمان دا.

لە ساڵی 2005 لە سایتی دیمانە بابەتێكم لە سەر نەورۆز لە 3 بەش دا بڵاو كردەوە. بەشی یەكەم بە ناوی ڕوونكرنەوەیەكی زانستی لە سەر " نەورۆز" لە 2005.10.20 [ به‌شی یه‌كه‌م]
نه‌ورۆز ئه‌فسانه یان واقعیه‌ت؟ (1)، دواتر كەسایەتیی كاوەی ئاسنگەرلە 2005.11.03 [ به‌شی دووه‌م و كۆتایی] چلۆن بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی كاوه بچینه پێشێ؟ (2) و دوا بەش ڕوونكردنەوەی كەسایەتیی زوحاك لە 2005.11.17 [ باسێك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی زوحاك له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ر نه‌ورۆز و كاوه كه پێشتر له دیمانه‌دا بڵاوبۆته‌وه] (3). نووسینەكە لە لایەن سایتی دیمانە و خوێنەرانەوە ئیستیقباڵێكی باشی لێ كرا و لە وڵاتی خۆمان دەنگی داویەوە.

ئەو باسە ئاكام و نەتیجەی بیر لێكردنەوە و توێژینەوەی ئەدەبیاتی مەڕبوت بە نەورۆز بوو كە لەو دا بە كەشفی ئەسڵی ناوەكانی نێو چیرۆكەكە گەیشتم و ڕامگەیاند كە نەوروز (نەك نەورۆز) گۆڕدراوی ناوی نەمرودە، كەسایەتیی " كاوە" جەعلكراوی كەسایەتیی ئیبڕاھیم خەلیل ـە و زوحاك لە گەڵ ناوی دیاكۆ ڕەبتی ھەیە، كە دواتر بە ڕاستییەكی دیكەش گەیشتم، ئەویش پێوەندیی ناوی زحاك بە اسحاق ـەوەیە.

لەو كاتەوە ساڵێ لە بەرەبەری ھاتنی فەسڵی بەھارێ دا ئیشارەیەكی كورت بە ئەو ڕاستییانە دەكەمەوە كە لە 2005 لە سەر نەورۆز بڵاوم كردەوە. لە حەوتووی ڕابردوو لە نووسینێك دا بە ناوی" 5 خاڵ بۆ ئیسلاح" دیسانەوە باسی چۆنیەتیی حەقیقەتی نەورۆزم تیكرار كردەوە كە كاوە كۆپی كراوی كەسایەتیی ئیبڕاھیمە و ... ھتد.

لە شاشەی تلڤزیۆنێك لە ڕۆژی پێش نەورۆز 20.03.2011 سەیرم كرد بەڕێزێكی مێژووناس عەینی دۆزراوەكانی من سەبارەت بە ئاگر و كاوە و ئیبڕاھیم و شتی دیكەی دەوروبەری باسەكە دەڵێتەوە. كەیفم پێی ھات و خۆشحاڵ بووم لە ئەوە كە داری لێكۆڵینەوەكە بەری ھێناوە و لەمەو دوا خەڵك لە باتی درۆ و دەلەسە و شتی ناڕاست لە سەر مەسەلەكە، حەقی خۆی دەدەنێ. لە پاشان كاتێك برای مێژووناس گوتی: لە لێكۆڵینەوەكەم دا بەوە گەیشتووم، من ڕاچڵەكام و بڕیارم دا كە ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ سایتە ئینترنێتییە كوردییەكان بنێرم. حەق وایە كەسێك نەتیجەی پشكنینی كەسێكی دیكە دەخوێنێتەوە، بڵی كە ئەو شتەی خوێندۆتەوە، نەك بە دەستكەوتی لێكۆڵینەوەی خۆی لە قەڵەم بدا و بە كۆمەڵگای ڕابگەیێنێ. ئەوەش لە حاڵێك دا كە خاوەنی تێزەكە ڕوو بە تلڤزیۆن دانیشتووە و سەیری دەكا. ئەوە لە یاسای ئاكادیمی دا سزای ھەیە.

دۆزینەوەی ئەسڵی ناوەكانی نێو چیرۆكی نەورۆز بە شێوەیەكی تەسادوفی نەبووە و من بە ساڵانێكی دوور و درێژ بیرم لێكردۆتەوە و لێم كۆڵیوەتەوە و قۆناغ بە قۆناغ بەو ئاكامانە گەیشتووم كە ئەمڕۆ باسیان دەكەم. ئاكامەكانیش لە حەوتووی ڕابردوو دا لە ھەر دوو سایتی كوردستان پۆست و كوردستان نێت دا دیسان بڵاو كرانەوە لە ژێر سەردێڕی 5 خاڵ بۆ ئیسلاح. پارەكەش لە سایتی كوردستان نێت و لە ھەر دوو سایتی بۆڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵات تایمز یش (4) دا شتێكم لەو بارەوە بڵاو كردەوە.

بە داخەوە لە وڵاتی خۆمان وەك چۆن گەندەڵیی ئیداری ھەیە و لێپرسینەوە نیە، ئاواش خەریكە لە بواری داب و نەریتی زانستی و ئاكادیمی دا ئانارشی دروست دەبێ. ئەوەندەی ڕاستەوخۆ بە من مەڕبووت بێ ئەوەیە كە لە قاودان و ئاشكرا كردنی ئەسڵ و كۆپی لە مەسەلەی چیرۆكی نەورۆز دا ئی نووسەری ئەم دێڕانەیە و ئەوە ئیشێكی سادەش نەبووە. خۆشحاڵم كە نەورۆز وەك ھەیە بناسێندرێ و لە پێ ھەڵگوتن و بە نەتەوەیی ناسێندران و بە كوردی ناسێندران بە دوور بێ. حەز دەكەم بڵێن نوروز و كاوە و چحاك كۆپیی نمرود و ئیبڕاھیم و اسحاق ـە، بەڵام نابێ كەسێك ئەو كەشفكردنە بە ئی خۆی بناسێنێ چونكە خیلافی ئەخلاق و دابی لێكۆڵینەوەیە و حەقی من لەوە دا پێشێل دەكرێ و ئەگەر مەڕجەعی ئەو كارە لە گۆڕێ ھەبێ لێپرسینەوەی دەبێ.

باشترین ڕێگا ئەوەیە كە ئەگەر بۆچوونێك ھەیە لە سەر باسەكە، ناوی ئەو كەس و سەرچاوەیە كە خاوەنی بۆچوونەكەیە و شتەكەی دۆزیوەتەوە بگوترێ، و ئەگەر خاوەنی بۆچوونەكە ناناسن حەق وایە بڵێن بیر و ڕایەكی ئاوا ھەیە كە نازانین ئی كێیە. بەڵام ڕاستەوخۆ بڵێی ئەوە لێكۆڵینەوەی منە، قبووڵ ناكرێ.

بە دەر لە ھەموو ئەو گلەیی و ڕەخنەیەی كە لێرە دا ھەمە، ھەر لەو كاتەش دا بەوە خۆشحاڵم كە دۆزراوەكە بە جۆرێك لە جۆرەكان ڕێی خۆی بۆ نێو كۆمەڵ دەكاتەوە، سەرنجی خەڵك بۆ لای خۆی ڕادەكێشێ و زەینی ڕووناكبیریی كوردیی پێوە مەشغووڵ بووە.

سەرچاوەكان:
1) http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1129838652&archive=1133474512&cnshow=news&start_from=&
2) http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1131048174&archive=1135894206&cnshow=news&start_from=&
3) http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1132258988&archive=1137101901&cnshow=news&start_from=&
4) http://rojhelattimes.org/niviskar.php?id=125



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە