نامەیەكى دلسوزانە بۆ بەڕیز كاك نەوشیروان مستەفا
Monday, 05/07/2010, 12:00
بەریزتان بانگەیشتى ئەوە دەكەن كە دژبەوكەسانەن گەندەڵن و بەنیازن مودیل و سیستەمى نویخوازو پێشكەوتوو تر لە هەیكەلى ریكخراوى حیزبى حزبە تقلیدیەكانى كوردستان دروست بكەن چ لەڕووى فۆرم وچ لەڕووى ناوەڕۆك و چ لەڕووى ئەوانەى كە لێپرسراویتى ئەو هەیكەلانە لە قەزاو ناحیەكان دا دەگرنە ئەستۆ.
سەیربكە و بپرسە بزانە ئەوەى بۆ سەرپەرشتى قەزاى كفرى دانراوە ئاستى گەندەلیەكەى لەچى رادەیەك دایە. لەشارەوانى كەلار زەویەكى وەڕگرتەووە ئیستا خەریكە دەیكاتە خانوو لە كەلار.خیزانى بەناوى (جمیلە) زەوى لەشارەوانى كفرى وەرگرتووە، خۆى لەخانووكانى ئیمام محمد خانویەكى وەرگرتووە ئیستا تیدایە.
(2)براو دوو خوشكى لە سنوورى شارەوانى كفرى زەویان وەرگرتوە نەخوینەوارن بەناوى پ.م و ئەندام كەرتن
خۆیشى ئاستى خوینەوارى و رۆشنبیرى ئیستا لە (دووى ناوەند)ى ئیواران دەخوینى وچەند وانەیەكیش دەرنەچووە.
تكام وایە هەمان سیناریوى كۆمیتەى كفرى (ى ن ك) دووبارە مەكەنەوە , خەڵكانى دڵسوز و پاك و رۆشنبیر و خاوەن شەهادە بكەنە بەرپرسى نوسینگەى كفرى
باتەشكیلەى پشكى شیر تەنها بۆ یەك عەشیرەت نەبى.
ئێمە كۆمەڵیك مامۆستاو روشنبیرى دڵسۆزى بزوتنەوەى گۆرانین چاومان لە پلەو پایەو دەست كەوت نیە. بەلام كار وابروات ئەم بزوتنەوەیەى كە ئەو برادەرە لە مەلبەند بوو نزیكەى (5) هەزار دەنگى هینا ئیستا لەبەردەم هەڕشەى هەلوەشانەوەو لە ناوچوونى یەكجاركیدایە لە كفرى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست