سله‌یمانی کێ ما له ئامێزی نه‌گری؟
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
کێ ما وه‌کوو جگه‌ر گۆشه‌ت میراتی خۆتی پێ نه‌سپێری
زۆر له‌مێژه ده‌گیرنه‌وه له‌سه‌رده‌می نوحه‌وه
له‌زه‌مانی ئه‌بوو عوبه‌یده‌ی جهراحو مه‌ئموونه‌وه
له‌سه‌رده‌می خاچ ههلگرانو سهلجوقهوه
تۆ هه‌ر خۆ نه‌ویست بوویت.دوو سه‌ده‌یه
خوێنت بۆته جۆگه‌ی ئاو‌و
گۆشه‌ی گۆمی جییه‌ک نه‌ما له‌م خاکه‌دا
به‌خوینی تۆ باراو نه‌کریت
ئه‌وه کی بوو سمکۆی شکاکی له ئامێز گرت؟
ئه‌وه کی بوو ریجی ئینگلیزی له ئامێزگرت؟؟
هه‌ر تۆ نه‌بووی میجهرسۆنت فیری زمانی کوردی کرد؟
ئه‌ی تۆ نه‌بوویت سلیمانی وات له ریج کرد
که‌جێی هیشتی تێر تێر گریا؟
سلێمانی ئه‌وه تۆ نیت تالهبانیت کرده که‌له‌گا؟
به‌خوینی لاوانی تۆ نه‌بوو گه‌یانته عه‌رشی به‌غدا؟
کێ ما لێمان گه‌وره نه‌که‌یت؟
شه‌رم ناکه‌یت؟
بۆ بیگانه و میوانه‌کان سفره‌ی کۆیللهیت رائهخهیت
که‌جی بۆ نه‌وه‌کانت بارانی نه‌فره‌ت دائهکهیت
ئه‌و ه نیه مامه یارهت هینده گریا کارێزی چاوی ووشکی کرد؟
ئه‌وه نیه دووسه‌د ساله نالیت دوور له حه‌بیبه گۆر غه‌ریب کرد
هه‌ر تۆ نه‌بووی مهولانهت شار به‌ده‌ر کرد؟
شه‌رم ناکه‌یت
جی مرۆڤی بوودهلهیهتاجی زیرینت له‌سه‌ر کرد؟
ئه‌وه کێ بوو گۆرانی خوای شیعری تووشی سنگانی جگه‌ر کرد؟
بیکه‌سی فایه‌قت ئالووده‌ی کحوول کرد
زۆر تووره‌م لیت سلێیمانی
شاری ههلمهتوو قوربانی
کۆلکه نوسه‌رو شاعیریشوێنی تر ما
لیمان نه‌که‌ی به ئه‌حمه‌دی خانی؟
لۆتیو زورنا ژهنیک ما
نه‌یکه‌ی به‌خوا؟
ئه‌وه تۆ نیت له‌کاتیکدا لاوه‌کانت خوین ده‌به‌خشن
هونه‌ر مه‌نده به‌ناو میوانه‌کان به‌پاره‌ی ده‌می ماله هه‌تیووی تۆتلیاکو مه‌ی ده‌نۆشن؟
ئه‌وه تۆ نیت له‌گردی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
له‌سه‌ر لووتکه‌ی مه‌زاری قاره‌مانان
مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ناپاکت کردۆته میوان؟
زۆر توره‌م لیت سلیمانی
تۆ شاری هه‌لمه‌ت نیت تۆ قوربانیت
شه‌رم ناکه‌یت سلیمانی؟ قه‌حبه ره‌فتار
جهقهل کردار
نامۆ به‌شار
حوکمت بکات؟
ئیتر به‌سه سلێمانی
تا ئه‌و په‌ری نوشوستی کردت بیگانه په‌رستی
خۆت رزگار که سه‌ده‌ی رزگاری گه‌لانه
بۆ خۆت بژی کۆیله‌یه‌تی که‌ی ژیانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست