کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كوردستان كێ پێشوازی لە ئەلیسا كرد؟

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


ماوەیەكە بە سەر سوڕمانەوە لە بابەتێك ئەكۆڵمەوە كە توشى شۆكى كردووم. ئەو كاتەى كە خانمە گۆرانیبێژى لوبنانى (ئەلیسا) سەردانى هەولێرى پایتەختى هەرێمى كوردستانى كرد كێ هاتە پێشوازى لە فرۆكەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى؟ تێبینیم كرد (فەلاح موستەفا) بەڕیوەبەرى گشتى فەرماندەى پەیوەندیەكانى دەرەوەى حكومەتى كوردستانى عیراق لە فرۆكەخانە دەستى خانمە گۆرانیبێژى ئەگوشى. هەروەك لە وێنە تەلەفزیۆنیەكاندا دیار بوو ئەلیسا بە سەرسوڕمان و ترسەوە تەوقەى لەگەڵ كاك موستەفا ئەكرد چونكە (بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەك) ئەو چاوەڕوانى ئەكرد چەند هونەرمەندێكى كوردى ئافرەت پێشوازى لێ بكەن لەهەولێر نەك مەسئولێك كە پۆستەكەى بەرامبەر بە (وەزیرى دەرەوەى) بیت. زۆر لە چاودێران ئەڵێن ئەمە ئەوپەڕى سووكی و بێ شەخسیەتیی ئەم زاتە پیشان ئەدات. چونكە ئەگەر گۆرانیبێژێكى كورد سەردانى وڵاتێكى بیانى بكات ئایا بەرپرسە سیاسیەكانى ئەو وڵاتە پێشوازى لێ ئەكەن؟

فەلاح موستەفا كێیە؟
من چەند جاریك لە تەلەفیزیۆن بینیبووم كارى تەرجومەى ئەكرد بۆ بەرپرس و وەزیرەكانى پارتى و سەرسام ئەبووم بە و توانا باشەى لە بوارى وەرگیڕان هەیەتى. بەگوێرەى ئەوانەى لە بوارى وەرگێڕان شارەزان ناوبراو لە بوارى زمانى كوردى لاوازە، بۆیە ئەگەر بینەر تێبینى بكات كاتێ كە فەلاح موستەفا كارى وەرگێران ئەكات لە تەلەفزیۆن، گوێى لە ژمارەیەكى ئێكجار زۆر ووشەو زاراوەى عەرەبى ئەبێت. هۆیەكەشى بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە كە فەلاح موستەفا خوێندنی لە قۆناغە سەرەتاییەكانەوە بە زمانى عەرەبى بوەو دەرچووى بەشى ئنگلیزى زانكۆى موسڵە. (م) هاوڕێیەكى فەلاح موستەفا بووە لە كاتى خوێندنى لە زانكۆى موێڵ بەم شێوەیە باسى ئەكات: " فەلاح زۆر بە عەرەبی قسەى ئەكرد و هەوڵى ئەدا لەهجەى مێلاویش فێر بێت تا خۆى لە بەرپرسانى خوێندكارە بەعسیەكان نزیك بكاتەوە. هەروەها شانازی بەوەى ئەكرد كە ئەویش وەك عەرەبەكان ئەسمەرە و بۆیە كە بە عەرەبی قسەى ئەكرد ئەوەى نەیئەناسی واى ئەزانی خەڵكى دەوروبورى حەویجە یان ناێریەیە و ئاخیر دەرەجەى حزبی فەلاحیش لە بەعس (نێیر متقدم) بووەو ئیتر دوای ئەوە نازانم بەرزتر بوو یان نا".

فەلاح لە سوپای عیراقدا:
(م) منی رەوانەى كەسێكى تر كرد كە ئەویش لە كۆتایی هەشتاكان ئاشناى فەلاح موستەفابووە. (ق) بەم شێوەیە باسى فەلاحى كرد: " وەڵا كاكە ئێمە بەیەكەوە عەسكەر بوین، من فیرارم كرد بەڵام فەلاح پوختە بەردەوامبوو لە خزمەتی سەربازی لە سوپاى عیراق. فەلاح عەسكەرێكى چالاك و عەرەبی زانێكى باش بوو بۆیە زابت و رەئیس عورەفاكان خۆشیان ئەویست. بەڵام ئێمە هەستمان ئەكرد نهێنى ئەم خۆشەویستیە ئەوە بوو كە فەلاح موعتەمەدى زابتكانە لەناومان و قسەكانى ئێمەى ئەبرد بۆ زابتەكان لە بەرامبەر یەك یان دوو رۆژ ئیجازە. فەلاح سیخوڕى لەسەرعەسكەرە كوردەكان ئەكرد". بەڵام (ق) ووتی من یەك شت بۆ خوا ئەڵێم ئەویش ئەوەیە كە فەلاح وتبووى "عەسكەریەكەم پێ باشترە لە هەویەى فورسان" (جاشەكان)، بۆ یە ئەو لە ناو حزبى بەعس پلەدار بووەو هەوڵى ئەدا ببێت بە رەفیق بەڵام لەبەر راپەرین نەیتوانى بگاتە ئەم ئامانجە.

پاش ڕاپەرین:
فەلاح فریای تەسریح نەكەوت چونكە لە سوپاى عیراق عەسكەر بوو وە لە داگیركردنى كوێت بەشدارى كرد و شەرى ِهێزەكانى هاوپەیمانى كرد. لەبەر ئەوەى قەڵەو بوو، نەیانكرد بە حەرەس جمهورى بەڵام لە بەشى تۆپخانە داندرا و بەگوێرەى سەرچاوەیەك جارێكیان تەلەفزیۆنى بەغدا گروپێك عەسكەرى عیراقى پیشاندا لە كوێتى داگیركراو كە تۆپیان بە هێزەكانى هاوپەیمانەوە ئەنا و لە ناو یاندا فەلاح موستەفا رووى كردە كامیرەكە و چەند جاریك قیژانى: "بروح بددەم نفدیك یا ێەدام". دوای شكانى سوپاى بەعس و پەرتەوازەبوونى، فەلاحیش لە كوێتەوە خۆى گەیاندەوە هەولێرى راپەریو و ئیتر بۆ یەكەمجار لە ژیانى خۆى ئاشناى ووشەى پێشمەرگەو بەرەى كوردستانى بوو. فەلاح خۆى گەیاندە سەلاحەدین و وەك وەرگێڕی ئنگلیزی بە مووچەى 400 دینارى ئەو كاتە دامەزرا و ئیتر رێگاى هەزار میلى دەست پێكرد. ئەوانەى لە دوور و نزیكەوە فەلاحیان ئەناسی هەموویان كۆكن لەسەر ئەوەى فەلاح كەسێكى زیرەكە (بۆ حاڵى خۆى) و لە ترسى ئەوەى پۆستە نوێكانى لە دەست نەچێت خۆى لە هاوكار و خزمو كەسیشى دوورە پەرێز رائەگرت. (ه) دەڵێ: "فەلاح دۆستى نیە چونكە پێى وایە هەموو كە سێك ناحەز و دوژمنە و رقیان لێیەتى ". (ه) لە بەردەوامیی قسەكانیدا دەڵێت نهێنى ئەوەى كە فەلاح نزیك بۆوە لە سەرانى پارتى ئەوە بوو كە لە ناوەڕاستى نەوەتەكان ناردیان بۆ بەریتانیا و گەڕایەوە. ئەو كاتەش گەنجان و هاوڵاتیانى كوردستان بە لێشاو كۆچیان ئەكرد بۆ ئەوروپا و نەئەگەڕانەوە. فەلاح سوودى لە بیرۆكەى (گەڕانەوە) وەرگرت و ئیتر ئەو كاتە سەرانى پارتى وایانزانى فەلاح بە زەمبیل لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە".

فەلاح موستەفا و مەكتەبى نێچیرڤان بارزانى
بەگوێرەى سەرچاوە ئاگادارەكان فەلاح زۆر رقی لە سەرباز هەورامى و نورى سنجاریە چونكە ئەم دوو كەسایەتیە جێگاى باوەڕى نێچیرڤان بارزانین. فەلاح ئەیویست نێچیرڤان تەنها پشت بەو ببەستێت لە راپەراندنى كارەكانى مەكتەبى خۆى هەوڵبدات نێچیرڤان ووردە وردە سەرباز و نورى وەلاوە بنێت. فەلاح لە شوێنێكدا ووتبوى سەرباز و نورى مەشغولى تیجارەتن و لەبەر مەێالحى خۆیان ئاگایان لە نێچیرڤان نەماوە. فەلاح بە درۆو دەلەسەى بەردەوام و غەیبەتكردنى ئەندامانى مەكتەبى نێچیرڤان هەوڵى داوە ئەندامەكانى ترى مەكتەبى نێچیرڤان سووك بكات و كەشو هەوایەك بۆ نێچیرڤان دروست بكات كە تەنها خۆى (فەلاح) سووپەر ستافى مەكتەبە و ئەوانى تر هەموویان خەریكى پارە كۆكردنەوەن.

فەرماندەى پەیوەندیەكان (وەزارەتى دەرەوەى كوردستانى عیراق)
ئیتر بەهۆى وەرگێرانى ئنگلیزى و نزیكبوون لە سەرانى پارتى فەلاح بوو بە بەڕێوەبەرى گشتى فەرماندەى پەیوەندیەكانى دەرەوە. زۆر كەم زانراوە لەسەر ئەم فەرماندەیە. ئەوەى دیارە كە ئەم فەرماندەیە كارى وەرگێڕان ئەنجام ئەدەن بۆ ئەو شاندانەى سەردانى كوردستان ئەكەن. دووراو دوور تەعقیبى ئەم دەزگایەم كرد و لەگەڵ چەند كارمەندێكى ئێستا و پێشوو قسەم كرد و دۆزینەوە سەرەتاییەكان بەم شێوەیە بوون:

1- زۆربەى هەرەزۆرى كارمەندانى ئەم فەرماندەیە سەر بە پارتی دیموكراتى كوردستانن و لە قسان تەنها یەك كارمەندى یەكێتى تیایە ئەویش لە لایەن سكرتێرەكانى فەلاحەوە بە بەردەوامی سیخوڕى لەسەر ئەكرێت. بەڵام بەم دواییە فەلاح دەستى كردوە بە تەملیق كردن بۆ د. بەرهەم ێالح و سەرچاوەیەك ووتى فەلاح هەوڵى یاوە لە رێگاى خێزانى د. بەرهەمەوە خۆى لاى د. بەرهەم شیرین بكات، چونكە گوایە سەرۆك وەزیرانى تازە حەز بە چارەى فەلاح ناكات.

2- لە ناو كارمەندە پارتیەكان (كە سەرچاوەیەك ووتى 16 كەس ئەبن) دوو جۆرە فەرمانبەر هەیە (ئەوانەى لە فەلاح موستەفا نزیكن و ئەوانەى لەو دوورن) و بەم شێوەیە:

أ‌- ئەو كارمەندانەى لە فەلاح نزیكن (سكرتێرە تایبەتەكانن) و هەموو ئمتیازاتێكیان هەیە وەك موكافەئاتى پارە و چوون بۆ سەفەرى دەرەوە و پلە بەرزكردنەوە. بەڵام ئەو ئمتیازاتانە بە خۆڕایی نیە، بەگوێرەى كارمەندێكى فەرماندە: "رۆڵى سكرتێرە تایبەتەكانى فەلاح زیاتر سیخوڕى كردنە لەسەر كارمەندەكانى تر و دوو كەسیان بەناوبانگن بەوەى كە ژنى خەراپ بۆ فەلاح ئەهێنن بەرامبەر بەوەى زوو زوو بیانێرێتە سەفەرى دەرەوە". هەمان كارمەند ووتى فەلاح لە رێگاى چایچیەكانیش سیخوڕى لە سەر فەرمانبەرەكانى خۆى ئەكات تا بزانێت لە ناو كارمەندەكانى چ باسە و كێ بەخەراپە باسى ئەكات.

ب‌- ئەو كارمەندانەى دوورن لە فەلاح زووتر ئەڕۆنەوە ماڵەوە و ئەوانەى نزیكن تا شەو لە بارەگاى فەرماندەیی پەیوەندیەكان ئەمێننەوە. سەرچاوەیەكى ئاگادار ووتى هۆى مانەوەى فەلاح و سكرتێرە تایبەتەكانى تا شەو لە فەرماندەیی ئەنجامدانى بزنسى تایبەتە (وەك ڤیزە فرۆشتن). هەروەها سكرتێرە تایبەتەكانى دیدارى بۆ رێك ئەخەن لەگەل ژن و ئافرەتى جۆراوجۆر.

3- ئەو سەرچاوانەى بە جیا قسەم لەگەڵ كردن بەم جۆرە وەسفى فەلاحیان ئەكرد: "فەلاح تا بڵێى مەزاجیە، وەسەتى نیە، یان تورەیە یان بێ دەنگە و زۆر بەدەگمەن پێ ئەكەنێ. زۆر حەزى لە ژنانە و بە بەردەوامى بەدواى پەیوەندى ئەگەڕێ لەگەڵ كچان. ئیتر ئەگەر عەقڵى گرتى ئەوە كچەكە لاى خۆى دائەمەزرێنێت". خزمێكى فەلاح لە مەجلیسێك ئەمەى خوارەوەى باسكردوە: " فەلاح بە گەنجى زۆر حەسودى بە برا گەورەكەى ئەبرد و هەمیشە خەونى ئەوە بووە كە ئەگەر لە دوا ڕۆژ ئمكانیەتى هەبوو ئەوە وەكو براكەى دەواجنێك دروست بكات. ئیتر بۆیە هەوڵى دا (بە هەموو شێوەیەك) پارە كۆ بكاتەوە بۆ ئەوەى دەواجن دروست بكات و پێش چەند ساڵێك ئەم خەونەى هێنایە دى. گوایە فەلاح ووتویوتى سیاسەت باوكى كەس نیە و ئەگەر هاتوو دەركرا یان تەقاعود بوو ئەوە لە دوا رۆژ خەریكى بەخێوكردنى مریشك و قەل و قاز ئەبێت. ئەو خزمەى فەلاح ووتى ئێستا فەلاح دەواجنێكى گەورەى هەیە لە دەرەوەى هەولێر. كارمەندێكى پێشووى فەرماندەیی پەیوەندیەكان بەم جۆرە باسى ئەو چەند مانگە ئەكات كە لەوێ كارى كردووە: " پەیوەندیەكان ناوێكى گەورەو دێ وێرانە. فەلاحیش وەك پیسایی وایە چەن دەسكارى بكەى بۆنەكەى زیاتر بڵاو ئەبێتەوە، بۆیە باشتر وایە باسى نەكەم". كارمەندێكى تر لە شوێنێك باسى ئەوەى كردوە كە گوایە لە ئیفادێكدا بۆ ووڵاتى كۆریا فەلاح بڕى هەزار و سێ سەد دۆلارى لە هەر كارمەندێكى خۆى وەرگرتۆتەوە و پێى وتوون " ئێوە موستەحەق نین پارەتان بۆ بمینێتەوە چونكە حەیاو ناموسى دائیرەكەتان لە كۆریا بردوە".

بۆ فەلاح پێشوازى لە ئەلیسا كرد؟
ئەڵێن فەلاح زۆر حەزی لە سەرو هەیئەت و دەنگى ئەلیسا یە. كارمەندێك ووتى رۆژێكیان فەلاح لەگەڵ كارمەندێكى خۆى بەشەڕهات و دەنگیان گەیشتە سەرجادە و كارمەندەكە خەریك بوو بە چەكوج سەروگوێلاكى فەلاح بشكێنێت ئەگەر سكرتێرەكانى فەلاح نەبوایە. بەڵام دواى ئەوەى بارودۆخەكە هێور كرایەوە، سكرتێرێكى فەلاح دیڤیدیەكى كلیپەكانى ئەلیساى بردە ژوورى فەلاح و (دوو كارمەندە ئافرەت پەیاكەرە)كەش دواى ئەوە چونە ژوورەوە و ئیتر دەنگى چەپڵە و چەقەنەوە و شایی و بادان لە ژوورى فەلاح موستەفا ئەهاتە دەرەوە. دووایی سكرتێرێكى تایبەتى فەلاح بە كارمەندەكانى ترى وتبوو "ئەلیسا دەرمانى فەلاحە" و ئەگەر كچێك ئەناسن لە ئەلیسا بچێت تكایە پەیای بكەن بۆ ئەوەى فەلاح كیفخۆش بێت و زوو زوو تورەِ نەبێت. ئەوكاتەى كە دەنگۆ بڵاو بۆوە كە خانمە گۆرانیبێژ ئەلیسا یەتە كوردستان چەند كارمەندێك ووتیان "فەلاحمان ئەبینى هەر لە خۆیەوە پێ ئەكەنى". لە كۆنسێرتەكەش فەلاح بایی نۆ هەزار دۆلار پلیتى بۆ خۆى سكرتێر و ژنەكانى و دەستگیرانەكانى كڕى و بە شان بادان و مەى خواردنەوە و چەقەنە لێیانەوە بەرامبەر خاتوو ئەلیسا دانیشتبوو.



فەلاح بۆ لانابرێت؟

كەسێكى نزیك لە د. بەرهەم ووتى د. بەرهەم لەسەر داواى نێچیرڤان بارزانى فەلاحى هێشتەوە ئەگینا ئەگەر بە ویستى ئەو بوایە كەسێكى ترى لە جێگاى فەلاح دائەنا. ئەو كەسە ووتى چاوەیەك لە پارتى دیموكراتى كوردستان ووتى هۆى ئەوەى كە فەلاح موستەفا دەرناكرێت (وێڕاى ئەوەى كە قیادەى پارتى ئەزانن گەندەڵ و مێبازە) ئەوەیە كە فەلاح نهێنى زۆرى لایە و "جەماعەت" ئەترسن ئەگەر فەلاح دەركرا ئەوە نهێنیەكانیش بڵاو ئەبنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە