ئەوە دەزگاى ئاراس و فەرهاد و بەدران و وێران گەر سەر بە خواكانى هەرێم نین بۆ بێدەنگیتان هەڵبژاردووە لە شەهید كردنى زەردەشتی جوانەمەرگدا

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


ئەوە دەزگاى ئاراس و فەرهاد و بەدران و وێران گەر سەر بە خواكانى هەرێم نین بۆ بێدەنگیتان هەڵبژاردووە لە شەهید كردنى زەردەشتی جوانەمەرگدا
[email protected]

دواى رفاند و پاشان تیرۆركردنى كاكە زەردەشتى رۆژنامەنووس لە لایەن پارتییەوە و خودى مەسرور ،كاردانەوەیەكى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا تەنانەت زانیانیش و لاوان و منداڵان و ژنان و رۆژنامە ناوخۆییەكان و بیانییەكانیش ،بەڵام بە داخەوە ئەم بەرێزانە بە هەمان شێوەى خواكەیان بێدەنگیان هەڵبژاردووە هەرچۆن خواكەشیان هەڵی بژاردووە ،ئەوان بە شوێن پێی مەسرورى پیاو كوژ و مەسعودى تیرۆریستی كوردستاندا دەرۆنەوە ،ئەوەى كەمنی بێزار كردووە بە داخەوەم لەو بە ناو رۆژنامەنوسانەى كە ماوەیەك لەمەوبەر زۆرێك بە ناو رۆشنبیرانی سەر بە دوو حزبە جێگرەوەكەى سەدام ئیهانە كرا بە یەكگرتوو و زۆرێك لە موسڵمانانى كوردستان و تاوانبارییان كردن بە دژى ئازادى رادەربرین و دژی رۆشنبیران ،ئەى باشە بەرێزان دەزگاى ئاراس و كاكە فەرهادى بەناو رۆشنبیر و بەدران و گۆڤارى وێران !!! تەمەنا دەكەم خواى تاكو تەنها خواكانتان لەوە زیاتر وێرانتان بكەن و ڕسواشتان بكات ،بۆ لە دەربرینى ئازادى رادەربرین لە لایەن لاوێكى خێر لە خۆ نەدیوى خاوەن بە ئەزمونی وەك و كاكە زەردەشتی جوانەمەرگ بەهۆى رایەكى تایبەتى خۆیەوە كە مافی خۆى بوو بە ئازادانە راى خۆى دەرببرێت دەبێت بەو شێوەیە تیرۆر بكرێت ئەى كوا ئەو ئازادییەى كە تۆ و خواكانت لە كوردستانى دەهۆڵی بۆ لێدەدەن و شانازیتان پێوە دەكرد؟؟ ئەى بەرێزتان گەر راستە و بە پاكى رۆشنبیرن و دورن لە دەستێوەردانى حزبی بۆ بێدەنگن؟؟ ،بۆیە من لە دواى شەهید كردنى ئەو جوانەمەرگەی هاورێمەوە بریارمدا لەم ساتەوە قەڵەمەكەى ئەو هەڵبگرمەوە و ناهێڵم درزى تێ بكەوێت ،یا داپڵۆسینى تۆ و هاورێكانت و ئەو خوایانەشتان كە تۆ و نمونەى تۆ بانگەشەیان بۆ دەكەن یان منیش بەو رێگایەى هاورێی جوانەمەرگمدا دەرۆم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە