كاكى تیرۆریست ،ئەوەى بە بێوەژنى دەتكرد با بە كچێنى بتكردایە
Friday, 14/05/2010, 12:00
هەواڵێكى بە پەلە / كاكى تیرۆریست ،ئەوەى بە بێوەژنى دەتكرد با بە كچێنى بتكردایە
[email protected] دواى زیاتر لە چەند هەفتەیەك لە تیرۆر كردنى كاكە زەردەشت و تەوابوونى پرسەكەى و سازدانى چەندین رێپێوان لە تەواوى شار و شارۆچكەكانى هەرێمى كوردستان و دەرەوەش لە دژى تیرۆر كردنى شەهیدى قەڵەم كاكە زەردەشت ،ئەمرۆ كاكى تیرۆریست و باوكی ،بێدەنگیان شكاند و دەیانەوێت هاوڵاتییانى كوردستان چەواشەبكەن و خۆیان لە تیرۆر كردنى كاكە زەردەشت بێ بەرى بكەن ،لە بڵاوكراوەیەكدا كاكى تیرۆریست رایگەیاندووە ئەوەى ئەو كارانە دەكەن دژى منى تیرۆریستن و نەیارى پارتی و هەرێمەكەمانن و دەبێت بكوژانى شەهیدى قەڵەم كاكە زەردەشت بدۆزرێنەوە ئەمە وتەى ئەو تیرۆرستەیە ،ئەوانەشی بە راگەیاندنەكانیانەوە هەوڵیاندەدا ئەم كارە بقۆزنەوە و هاوڵاتیانى پێ هانبدەن ئێمە تۆڵەى خۆمان دەكەینەوە ،من لێرەوە بەو تیرۆریستانە رادەگەیەنم هیچ نەبێت ئەوەى بە بێوەژنى كرتان با بە كچێنى بتان كردایە بۆ ئەوەى خەڵك تۆزێك بڕواتان پێ بكەن ،وە لە رێی ئەم پێگەیەشەوە تەواوى هاوڵاتیانى ناوە و دەرەوەى عێراق و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى ئاگادار دەكەمەوە كە بەو دوو دێرە بڵاو كراوەیە باوەڕ نەكەن و چەواشە نەبن چونكە كەسی سەرەكى لە تیرۆر كردنى كاكە زەردەشتدا تەنها و تەنها مەسرور و سەرۆكى تیرۆریستمانن و بەهیچ شێوەیەك بەو شتانە چەواشە نەبن كە دەڵێن ئێمەش پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ كەس و كارى كاكە زەردەشتى شەهید دەنێرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست